کانزاناسی یان مێتالۆرجی زانستی ناسین، دەرهینان و کار لەگەڵ کانزاکانە.
کانزاناستی لقێکە لە زانستی ماددە کە باس دەکات لە سیفاتی فیزیایی و کیمیایی توخمی کانزایی، ئاوێتەی کانزایی و داڕشتەی کانزایی.
سەردەمی کانزاناسی دەگەڕێتەوە بۆ نزیک شەش هەزار ساڵ پێش زایین. یەکەم کانزا دوای سەردەمی بەردین کە دۆزراوەتەوە بریتی بوە لە مس. دواتر ئاسن دۆزرایەوە کە بەکار هێنانی بە پێی شوێن دەگۆڕێت.
داڕشتە (بە ئینگلیزی: Alloy) بریتییە لە تێکەڵەی چەند توخمی کانزایی یاخود تێکەڵەی ماددەی کانزایی و ناکانزایی. لەم حاڵەتەدا ماددەی بەرھەم ھاتوو سیفەتی ھاوبەشی فیزیایی وەردەگرێ. پێویستە ئەمەش بزانین کە داڕشتە جیاوازە لە ئاوێتە کە کارلێکی کیمیایی لە نێوان توخمەکان ڕووی داوە و ماددەیەکی بە تەواو جیاواز دروست بوە. بۆ نمونە ستیل (پۆڵا) ماددەیەکە کە لە ئاسن و کەمێک سیلیکۆن و کاربۆن دروست بوە. لە ڕاستی دا چونکە ئاسن بە تەنھایی ھەم نەرمە و ھەم زوو داخوران دەگرێ، بە تێکەڵ کردنی ئەم ماددانە توانراوە ئەم دوو کەمو کورتیە عیلاج بکەن. بە شێوەیەکی گشتی ئەو ماددە کانزاییانەی لە دەوروبەری خۆمان دەیانبینین بەزۆری ماددەی تریان تێکەڵ کراوە و بەتەنھایی کەمتر بەکار دێن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کانزاناسی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کانزاناسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.