ڕەھبەر جەلال

ڕەھبەر جەلال بە ناوی تەواوی ڕەھبەر جەلال حەمەد مامەش ڕەسووڵ (١٩٥٣ لە کۆیە، ھەرێمی کوردستان - ١٩٩٨ لە ھێلسینکی، فینلاند) شێوەکار، مۆسیقاژەن، نووسەر، ڕۆژنامەوان و چالاکوانێکی کورد بوو.

ڕەھبەر جەلال
ڕەھبەر جەلال مامەش کۆیی
لەدایکبوون١٩٥٣
مەرگ٦ی نیسانی ١٩٩٨
نەتەوەکورد
پیشەشێوەکار
نووسەر
ڕۆژنامەوان
مۆسیقاژەن
ھاوسەرمیریا
مناڵ(ەکان)ڕۆژە
کوردستان
ئاسمان
خزمەکانشیرکۆ جەلال مامەش کۆیی (برا)

ژیان

ڕەھبەر جەلال ساڵی ١٩٥٣ لە کۆیە لەدایک بووە، قۆناغی ناوەندی ھەر لەم شارە تەواو کردووە، ساڵی ١٩٧٠ لە بەشی شێوەکاریی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدا وەرگیراوە؛ ھەر ھەمان ساڵ لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەنجانی تری کۆیە "تیپی شانۆی کەکۆن"یان دامەزراندووە و خۆیشی بووە بە سەرپەرەشتیار؛ دیسانیش ھەر ھەمان ساڵ بووە بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گۆڤاری «ڕەھێڵە»، سەر بە یەکیەتیی خوێندکارانی کوردستان. ١١ی ئازاری ١٩٧٤ بووە بە پێشمەرگە و لە بەشی ڕاگریاندندا دەستی بە کار کردووە. ساڵی ١٩٧٧ بووە بە ئەندامی کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی لقی ھەولێر. ساڵێ ١٩٨٣ چووە بۆ یووگۆسلاڤیا و لەوێ بووە بە بەڕێوەری گۆڤاری «کورد» کە دەنگی خوێندکارانی کوردی یووگۆسلاڤیا بووە (نۆ ژمارەی لێ دەرکراوە). ساڵی ١٩٨٤ چووە بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و لە ئاکادێمیای «سوریکەڤ» دەستی بە خوێندن کردووە. لە ساڵی ١٩٨٦ەوە گۆڤاری «دڵانپار»ی دەرکردووە (تا پیش کۆچی دوایی خۆی ٣٢ ژمارەی لێ دەرچووە). ساڵی ١٩٩١ چووە بۆ فینلاند و لەوێ «کۆمیتەی ئاشتی و پشگیری نیشتمانی کوردستان»ی دامەزراندووە. ٦ی مانگی نیسانی ١٩٩٨ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ھێلسینکی بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە. عەبدوڵڵا پەشێو شیعری «ڕەھبەر»ی بۆ ڕەھبەر جەلال ھۆنیوەتەوە کە لە سەرەمەرگیدا لە ڕێکەوتی ٤ی نیسانی ١٩٩٨دا لە نەخۆشخانەی شێرپەنجەی شاری ھێلسینکی نووسیویەتی و لەسەر تەرمەکەی خوێندوویەتییەوە.

شێوەکاری

ڕەھبەر جەلال تا ساڵی ١٩٧٠ لە ھەموو پێشانگاکانی ساڵانەی قوتابخانەکانی ھەولێردا، بەشداری کردووە. ساڵی ١٩٧٤ لە پێشانگای ھاوبەشی ھونەرمەندە پێشمەرگەکانی کوردستان بەشدار بووە. ساڵی ١٩٧٧ یەکەم پێشانگای تایبەتیی خۆی لە شاری ھەولێر کردووەتەوە. «ڕاپەڕین» و «ڕەشکوژی» لە گرینگترین بەرھەمەکانییەتی، کە ڕاپەڕینی لە یەکەمین پێشانگای خۆی پیشان داوە و ڕەشکوژیش بڕوانەمەی ماستەرەکەی بووە (لە سووریکەڤ)، کە کارەساتێکی ساڵی ١٩٦٣ی شاری کۆیە بە دەست ڕژیمی ئەوکاتی عێراق دەگێڕێتەوە و ھێمایەکە لە ئازاری نەتەوەیەک و لەخۆبردوویییەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی.

پێشانگای ھاوبەش

  • لەگەڵ سێ شێوەکاری تر لە ھەولێر (١٩٧٩)
  • لەندەن (١٩٨٨)
  • تبلیس (١٩٨٨)
  • فینلاند (١٩٩١)
  • ڕووسیا (١٩٩٢)

پێشانگای تایبەت

  • ھەولێر - دووەم پێشانگای تایبەت (١٩٨٠)
  • فینلاند (١٩٨٨)
  • فینلاند (١٩٩١)
  • فینلاند (١٩٩٢)
  • فینلاند (١٩٩٣)

جگە لەمانە، ساڵی ١٩٩٤ لە فینلاند دوو پێشانگا و ساڵی ١٩٩٨ لە سوید پێشانگایەک و سمینارێکی لەسەر ھونەری کوردی بەڕێوە بردووە. دوایین پێشانگای ڕەھبەر جەلال لە شاری ھێلسینکی، لە ڕێکەوتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥دا بووە.

سەرچاوەکان

Tags:

ڕەھبەر جەلال ژیانڕەھبەر جەلال شێوەکاریڕەھبەر جەلال سەرچاوەکانڕەھبەر جەلالفینلاندمۆسیقاژەننووسەروێنەکێشیڕۆژنامەوانکوردکۆیەھێلسینکیھەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پاندای کۆنگ فو ٤پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەدھۆکبەڕازیلخەتەنەکردنی کچانئیسلامئەسیریدەریاچەی دووکانقەندیلدڵزارتەورێزسەڵاحەددینی ئەییووبیویلیام شێکسپیرکاردانەوەی کیمیاییجینۆسایدتووکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانشەووالجوگرافیای عێراقشارەزوورجەلال تاڵەبانیھیندستانکەنگرکەلارکۆشکی باڵندە غەمگینەکانئەڤین ئاسۆڕانیەجیھانپەردەی کچێنییاساکانی جووڵەی نیوتنئەحمەدی خانینێچیرڤان بارزانینەتەوە یەکگرتووەکانجلی کوردیزاگرۆسکارۆموگناتیسیلەتیف ھەڵمەتدڵدارماددەوزەی خۆریکیمیامحەممەد ئەمین زەکی بەگموعەمەر قەزافیئیمام شافعیسیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکامافی مەدەنی و سیاسیسۆمەرشەڕئەی ڕەقیبموتەنەبیڕۆژھەڵاتی کوردستانئەحمەد موختار جافگۆگردئەلقاعیدەپەلکەزێڕینەگریگۆر مەندلفریدریش نیچەئەلبەرت ئاینشتاینتورکیاشاڵاوی ئەنفالتێگەیشتنی ڕاستیئەمازۆن (ڕووبار)شێرپەنجەی خوێنکار (فیزیک)بابلفڕۆکەدەستپێکشێخ مەحموودی حەفیدئەمریکای لاتینیگەدەڕووسیائافەرینمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابدەروونناسیی پەروەردەیی🡆 More