پێشڕەو دزەیی

پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی ١٩٦٦ لە ھەولێر – ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ھەولێر) بازرگانێکی کورد بوو.

ئەو خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی فاڵکۆن و پڕۆژەی ئیمپایەر، دوو ھاوژین و چوار منداڵی ھەبوو، کچە بچووکەکەی کە ناوی ژینا بوو کە تەمەنی یازدە مانگ بوو، لەگەڵ خۆی لە بۆردوومانەکاندا گیانی لەدەستدا. ھاوژینێکی بە ناوی ھانا جووتیار و دوو منداڵەکەی دیکەی بریندارن.

پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی

پێشڕەو دزەیی
وێنەیەکی پێشڕەو دزەیی
لەدایکبوون١٩٦٦
مەرگ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ھەولێر، ھەرێمی کوردستان
ھۆکاری مەرگھێرشی مووشەکی بۆ سەر ماڵەکەی

کوڕە گەورەکەی بەناوی ڕۆژ پێشڕەو، تەمەنی ٢٥ ساڵە، لە ڕووداوەکەدا قۆڵێکی لەدەستداوە و بڕیارە بۆ چارەسەر دەوانەی ئیمارات بکرێت. کوڕەکەی دیکەی، ڕەوان پێشڕەو، ئەویش بریندارە، بەڵام برینەکەی سووکترە.

نائیل، بەڕێوەبەری نووسینگەی پێشڕەو مەجید ئاغایە، لەبارەی کارەکانییەوە قسەی بۆ ڕووداو کرد و گوتی «ئەو کەسێکی سڤیل بوو، نەک خۆی، تەنانەت خوشک و براکانیشی ھیچ پەیوەندییەکیان بە سیاسەت و دەزگای ئەمنی و سەربازییەوە نەبووە».

ژیان

پێشڕەو دزەیی، بازرگان بوو، لە ١٩٩١ەوە چووەتە سوێد و تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣ لەوێ ژیاوە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣، چووەتە بەغدا و لەوێ ماوەتەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٧، ھەر لە بەغدا کۆمپانیایەکی سکۆریتیی دامەزراندووە. ساڵی ٢٠٠٧ ھاتووەتە ھەولێر و گرووپی کۆمپانیاکانی فاڵکۆنی دامەزراندووە و پرۆژی ئیمپایەری دروستکردووە.

سالار ھاوار ئاغا، ئامۆزای پێشڕەو بە ڕووداوی گوت «لە ڕابردوودا، ھەرگیز نەمبیستووە ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ ھیچ کەس و لایەنێکدا ھەبووبێت، یان ھەڕەشە لەسەر ژیانی ھەبووبێت».

کارەکانی

پێشڕەو مەجید دزەیی، لەگەڵ ئەوەی کاری وەبەرھێنان و بازرگانیی دەکرد، یەکێک بوو لە خێرخوازە دیارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە کاتی شەڕی داعشدا، زیاتر لە شەش مانگ لە میحوەری دیبەگە ئەرکی دابینکردنی خۆراکی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە گرتە ئەستۆی خۆی. بە ھاوبەشی لەگەڵ نۆ بازرگانی دیکە، ژمارەیەک قوتابخانەیان دروستکردووە، کە تاوەکو ئێستاش ھەندێکیان تەواو نەکراون.

لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، ٩٣ ھەزار دەستکێش، ٧٥٠ چاویلکەی پزیشکی، سێ ھەزار ماسکی ١٨٧٥ ئێن ٩٥ جلی تایبەب بە کۆرۆنا و چەندان کارتۆن پێداویستیی پزیشکی دیکەی پێشکێشی تەندروستیی ھەولێر کرد.

ھەروەھا لە کەمپەینی ڕەنجی شەھیدان کە تۆڕی میدیایی ڕووداو لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕای گەیاند، بڕی یەک ملیۆن دۆلاری بەخشییە ماڵباتی شەھیدانی شەڕی داعش.

سالار ھاوار ئاغا دەڵێت «مووچەی بۆ دەیان خێزانی بێسەرپەرشت بڕیوەتەوە، بەڵام تەنیا خۆی دەزانێت و نەیوستووە کەس بەو خێرە بزانێت».

مردن و ھۆکارەکان

پێشڕەو دزەیی بەھۆی ھێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر شاری ھەولێر لە ئێوارەی ١٥ی ١ی ٢٠٢٤، کە یازدە مووشەکی بالیستی لە ناو خاکی ئێرانەوە بەرەو شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان ھەڵدران. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا چوار کوژراو و شەش برینداری لێکەوتەوە کە خۆی و کچەکەی و ھاوکارێکی و کارگوزارێکی بوون. سووپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بارەگایەکی سیخوڕی مووسادی کردووەتە ئامانج، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی فەرمی کە پشتگیری لەو بانگەشەیە بکات بڵاو نەکردووە. جگە لەوەش ھێزەکانی ھاوپەیمانان سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە نزیک فڕۆکەخانەی ھەولێر خستە خوارەوە.

سەرچاوەکان

ماڵپەڕی ڕووداو (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)

Tags:

پێشڕەو دزەیی ژیانپێشڕەو دزەیی کارەکانیپێشڕەو دزەیی مردن و ھۆکارەکانپێشڕەو دزەیی سەرچاوەکانپێشڕەو دزەییھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

قورئانباجڕیشێنفیفامیسرمانگەکانترسشێخ سەعیددەمارگیریبەردەسوورسێجۆنگی مەزنمادئێچ تی ئێم ئێڵچینمەسیحییەتھێمنمارکۆ پۆلۆمارکفریشەرەفخانی بەدلیسیوەفاییشنۆئێل نینیۆھێرۆئێکس ڤیدیۆسکوردبەرەی کوردستانیپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانڕۆمانمحەممەد مەلا فایەقسوقراتبەردی زراوئامێدیپیتی چینیچێشتی کوردیئەندازیاریی شارستانیلووشەمەلا بەختیارمۆسکۆگوڵی ڕەشکیمیاھەوکردنی گوێی ناوەڕاستمەندۆکنەمروودعەبدوڵڵا ئۆجەلانتووماج ساڵحیگۆرانیزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزکاردۆخیپاکستانشارەزوورقەڵای کەرکووکئایەتەلکورسیبڵند حەسەنفۆتۆنتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیویکیمامۆستازاماسوکەرسڕبیابەرھەم ساڵحتەرزە جافئوسامە بن لادنخوێندنی مێژووی ھونەرکوردی (شاعیر)مەککەڕیالیزمی ئەدەبیفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیباکووری کوردستانئیخوان موسلمینێباو (ئامار)چێشتی مجێور🡆 More