لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، لە کاتژمێر ١٥:٣٩ بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەپاڵ ژێر پڕۆژەکانی وەک مێسنجەر، ئینستاگرام، واتس ئەپ، ماپیلاری و ئۆکولۆس بە تەواوی لە گشت جیھان بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر لەکار کەوت.
لەپاڵ ئەوانەشدا، بەکارھێنەران نەیان دەتوانی لەڕێی ئەپلیکەیشنی لایەنی سێیەم بچنە ھەژمارەکانیانەوە. لەماوەی لەکارکەوتنی فەیسبووک، زۆرێک لە بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە ڕژانە تۆڕەکانی توویتەر، دیسکۆرد و تەلەگرام و لە ئەنجامدا بارێکی زۆر کەوتە سەر ئەم ئەپڵیکەیشنانەش. ھۆکاری لەکارکەوتنی فەیسبووک دەگەڕێتەوە بۆ لەدەستدانی ئایپی ڕاوتینگ بۆ ڕاژەی سیستمی ناوی پاوان (DNS). دواتر لە کاتژمێر ٢٠:٥٠، پرۆتۆکۆلی دەرەڕێی سنووری گەڕایەوە، دوای ئەوەش لە کاتژمێر ٢١:٠٥، خزمەتگوزاریی دی ئێن ئێس گەڕایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی ھێواش و دوای کاتژمێرێک ئەپڵیکەیشن لایەر گەڕایەوە بۆ فەیسبووک، ئینستاگرام و واتس ئەپ، کۆی پڕۆسەی دووبارە کارکردنەوەی فەیسبووک ٧ کاتژمێری خایاند.
لەگەڵ دەستپێکی لەکارکەوتنی فەیسبووک، کارمەندانی کۆمپانیاکە تووشی کێشەی پەیوەندیکردن بوونەوە بەوەی نەیاندەتوانی ئیمەیڵی دەرەکی بنێرن و وەربگرن، ھەروەھا دەستیان نەدەگەیشت بەکۆمەڵێک خزمەتگوزاریی تریش وەک دەستگەیشتن بە پەڕگەکانی گووگڵ دۆکس و بەرنامەی زووم. بەپێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، کارمەندانی فەیسبووک لەڕێی باجەکانیانەوە نەیان دەتوانی بچنە ژووری کۆنفرانسەوە.
لەکاتی ڕووداوەکە، خزمەتگوزاریی دی ئێن ئێسی گووگڵ تووشی ھێواشبوونەوە بوو، ھەربۆیە بەکارھێنەرانی تۆڕەکانی تیک تۆک، جیمەیڵ و سناپچات ھەستیان بە ھێواشی لە بەکارھێنانی ئەو خزمەتگوزارییانە دەکرد. لە ماوەی کاتژمێرەکانی داخرانی فەیسبووک، پشکی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی ٥٪ دابەزی، سامانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە مارک زوکەربێرگ، بە ٦ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وەستانی فەیسبووک (٢٠٢١), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.