نەخشەی ساموێل دان (١٧٩٤)، نەخشەیەکی گشتیە لە هەموو جیهان (بە وشکانی و ئاوەوە) بە دۆزینەوە نوێکانەوە (لە کاتی خۆی دا) وێڕای شیکردنەوە تەواوەکانی لە کەنارەکانی دا.
ئەم نەخشەیە شیکاریەکی تەواوی لەسەر کۆمەڵەی خۆر، زەوی و جوولەکانی، مانگ و کردەوە گەردوونناسیەکانی و ئەستێرەکان، هەسارەکان، و گەلەستێرەکانە. ساموێل دان و توماس کیچین لە ١٧٩٤ دا نەخشەکەیان کێشا.
نەخشەی ساموێل دان لە ساڵی ١٧٩٤ دا |
لە مانگەکانی ساڵ، |
لە سەرووی نەخشەکە لای چەپ، پەڵەکانی سەر خۆر کە بە تەلیسکۆپ بینراوە، کێشراوەتەوە. هەروەها لە نەخشەکە دا هەڵکەوتەی خۆر و هەسارەکانی تر و خولگەکانیان بە پێوەر و قەبارە نەخشێنراوە.
لەم بەشەی نەخشەکە دا باسی گیرانی مانگ و قەبارە گەردوونیەکانی کراوە. لە نەخشەکە دا زاوە، کەیوان و بازنەکانی کە بە تەلیسکۆپ بینراون، کێشراوەتەوە.
لە خشتەی سەرووی نەخشەی لای چەپ (لای ڕاستی نەخشەی کۆمەڵەی خۆر و لای چەپی نەخشەی گەلەستێرەکان)، دووری و قەبارەی هەسارەکان و دووریان لەگەڵ خۆر هاتووە. لە ڕوونکردنەوەکانی خوارووی خشتەکە، وەها هاتووە کە خۆر ناوەندی کۆمەڵەی خۆرە و هەسارەکان لە خولگەی هێلکەیی دا بە دەوری دا دەسووڕێنەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەخشەی ساموێل دان (١٧٩٤), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.