ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک ناوەندێکی بەرھەمھێنان و ڕاگەیاندنی ھزری سەربەخۆیە، کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە سلێمانی لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دامەزرا.
ناوەندی خاک پتر گرنگی بە بواری ھونەر و وێژەی کوردی دەدات بەتایبەت ھونەر و وێژەی مناڵان، ھەروەھا ئامانجی سەرەکی دەزگاکە کلتور و ڕۆشەنبیری ئازادە.
خاک | |
---|---|
لۆگۆی خاک | |
خاوەن | نزیک بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
وڵات | ھەرێمی کوردستان |
زمان | کوردی |
ناوچەی وەشان | ھەرێمی کوردستان |
پێگە سەرەکییەکان | سلێمانی |
ناوەندی ڕاگەیاندنی خاک بۆ یەکەم جار لە گەلەری زاموا لە سلێمانی لە ١٩٩٦ لەلایەن د. شێرکۆ عەبدوڵلا و ئاکۆ غەریب و خەڵات عومەر بە پاڵپشتی خاتوو ھێرۆخان ھەوڵی دامەزراندنی بۆ درا، کە دواتر لە ١٩٩٧ وەک کەناڵێکی ناوەخۆیی تەنھا تەلەڤزیۆنی خاک دەستی بە پەخش کرد، تەلەڤزیۆنەکە تەنھا دەزگایەکی پەخش نەبوو بەلکو بەشی بەرھەم ھێنانیشی ھەبوو کە کاری دەکرد بۆ وەرگێرانی فیلمی بەڵگەنامەیی وسینەما و ئەنیمێ و بەرھەم ھێنانی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی وکورتە فیلم، دواتر دەزگاکە پەرەی زیاتری پێ درا و بەشی چاپخانەشی بۆ کراوە کە تایبەت بوو بۆ لەچاپدانی پەرتوکە دانسقە و بە بەھاکان، دەزگای خاک بەشی ئەرشیفی زیادکرد کە کاری بریتی بوو لە کۆکردنەوە و ئەرشیف کردنی ڤیدیۆ ونوسراو و وێنەکانی مێژووی کورد، کە سەرەنجام گۆڤاری سیخورمەشی ھاتە پاڵ ئەمیش بەھۆی گرنگی دانی ناوەندەکە بە کاریکاتێر و ھەواڵی تەنزئامێز، لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕادیۆی خاک یش دامەزرا، لەدوای ھاتن و فەراھەمبوونی ئەنتەرنێت لە کوردستان ماڵپەری خاک یش چووە پاڵی و بوو بە ناوەندی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی خاک.
ناوەندەکە لە چوار دەزگای سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.