یەکەمین لێکۆڵینەوەکان لە بواری سێگۆشەزانی لە نووسراوەکانی هەزارەی دووهەمی پێش زایین لەوانە بیرکاری میسری کۆن و بیرکاری بابل دەبینرێت.
لێکۆڵینەوە و خوێندنی سێگۆشەزانی وەکوو زانستێک لە یۆنانی کۆنەوە دەستی پێ کرد. لەو سەردەمەدا ئەستێرەناسە هیندییەکانیش سێگۆشەزانییان بەکار دەهێنا. بەتایبەت لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی گوپتا، کەسانێک وەکوو ئاریابهاتا (سەدەی شەشەمی پێش زایین) فانکشنە سێگۆشەییەکانیان لە ئەستێرەناسیدا بەکار هێنا. لە سەدەکانی ناوین زانا موسوڵمانەکان درێژەیان بە لێکۆڵینەوەکانی سێگۆشەزانی دا. کەسانێک وەکوو ڕیگیۆمونتانووس، سێگۆشەزانییان وەرگێڕا سەر لاتین و بردیانە ئەوروپا. گەشەکردنی سێگۆشەزانی نوێ، لە سەردەمی ڕووناکبیری بەدەست ئیساک نیوتۆن و جیمز ئێستێر لینگ دەستی پێ کرد و لیۆنارد ئۆیلەر بە شێوەی ئەمڕۆیی دەریهێنا.
هۆی دانانی ناوی سێگۆشەزانی لە زانستە ئیسلامییەکاندا ئەوەیە کە بناغەی ئەم زانستە دەگەڕێتەوە سەر سێگۆشە. ناوی ساین لە وشەی سانسکریت جیواوە وەرگیراوە. ئەم وشە لە عەرەبیدا بوو بە جیب و دوای وەرگێڕانی دەقە عەرەبییەکان بە لاتین، وەرگێڕەکان بە هەڵە بە جەیب واتە کەنداو خوێندبوویانەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مێژووی سێگۆشەزانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.