میرنشینی ئومولقیوەین (بە عەرەبی: إِمَارَة أم القيوين) یەکێکە لە میرنشینەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان کە لە باکووری ئەم وڵاتەدا ھەڵکەوتووە.
دووەم بچووکترین و کەم دانیشتووترین میرنشینی وڵاتەکەیە و لەگەڵ کەنداوی فارس ھاوسنوورە. میرنشینی ئومولقیوەین لە نێوان میرنشینەکانی ڕەئسولخەیمە و شارجە لە کەناری ڕۆژاوادا ھەڵکەوتووە و لە درێژەی ڕێڕەوی بازرگانیی گرنگی نێوان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھیندستاندا جێی گرتووە. ئومولقیوەین بە ٢٤ کیلۆمەتر کەناری دەریای ھەیە.
میرنشینی ئومولقیوەین إِمَارَة أم القیوین ئیمارەتی ئومولقیوەین | |
---|---|
پۆتانەکان: 25°59′11″N 55°56′24″E / 25.98639°N 55.94000°E 55°56′24″E / 25.98639°N 55.94000°E | |
وڵات | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان |
کورسی | ئومولقیوەین |
دەسەڵات | |
• جۆر | پاشایەتیی ڕەھای فیدڕاڵی ئیسلامی |
• فەرمانڕەوا | سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا |
• شازادەی جێنشین | ڕاشید کوڕی سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا |
ڕووبەر | |
• گەورەشار | ٧٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٢ میلی چوارگۆشە) |
• پلە | ٦ەم |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧) | |
• پلە | ٧ەم |
• گەورەشار | ٧٢٬٠٠٠ |
تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی (GDP) | |
• تێکڕا | US$ ٠٫٧ ملیارد دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٣) |
ناوچەی کاتی | UTC+٤ |
میرنشینی ئومولقیوەین لە ساڵی ١٧٧٥دا دامەزرا، ئەو کاتە شێخ مەجید ئەلموعەللا ئومولقیوەینی وەکوو شێخنشینییەکی سەربەخۆ دامەزراند. ئێستا ئەم میرنشینە لەلایەن سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا بەڕێوە دەچێت. لە ئێستادا ڕاشید کوڕی سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا شازادەی جێنشینە و عەبدوڵڵا کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا جێگری فەرمانڕەوایە. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، ژمارەی دانیشتووانی میرنشینەکە ٧٢٬٠٠٠ کەس بووە و ڕووبەرەکەی ٧٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
میرنشینی ئومولقیوەین بەشی سەرەکیی شاری کەناراوی ئومولقیوەین و شارۆچکەی فەلەج ئەلموعەللا لەخۆدەگرێت کە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانەوە دوورە. ژمارەی دانیشتووانی میرنشینەکە بەپێی سەرژمێریی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥، ٤٩،١٥٩ کەس بووە. شاری ئومولقیوەین پایتەختی میرنشینەکەیە.
بە پێچەوانەی ھەندێک لە دراوسێکانییەوە، ئومولقیوەین ھیچ دۆزینەوەیەکی بەرچاوی نەوت و گازی لە خاکەکەیدا نەکردووە و پشت بە داھاتی ھۆتێلەکان، پارکەکان، گەشتیاری، ماسیگرتن، چالاکییە بازرگانییە گشتییەکان و ھەروەھا ناوچەی ئازادی ئومولقیوەین ھەڵکەوتوو لە بەندەری ئەحمەد کوڕی ڕاشیددا دەبەستێت.
کۆمەڵێک دەستپێشخەری و ستراتیژی حکوومەت دانراون بۆ ھاندان بۆ گەشەکردنی چالاکییە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە میرنشینەکەدا، لەوانە ھەنگاوێکی ساڵی ٢٠١٨ بۆ کەمکردنەوەی کرێی حکوومەت بۆ بازرگانی و دەستبەرداربوون لە غەرامە و پێشێلکارییەکان کە بەسەر ئەو بازرگانانەدا دەگیرێن کە مۆڵەتی بازرگانییان نوێ نەکردبووەوە.
دانیشتوانی مێژوویییانە | ||
---|---|---|
ساڵ | دان. | ±% |
١٩٨٠ | ١٢٬٤٢٦ | — |
١٩٨٥ | ١٩٬٢٨٥ | +55.2% |
١٩٩٥ | ٣٥٬٣٦١ | +83.4% |
٢٠٠٥ | ٤٩٬١٥٩ | +39.0% |
٢٠١٠ | ٥٩٬٠٠٠ | +20.0% |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میرنشینی ئومولقیوەین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میرنشینی ئومولقیوەین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.