محەممەد کوڕی سەلمان (لەدایکبووی ٣١ی ئابی ١٩٨٥) شازادەی جێنشین و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیایە.
محەممەد کوڕی سەلمان | |
---|---|
خێزان | ئال سعوود |
باوک | سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز |
دایک | فەھدە کچی فەلاح کوڕی سوڵتان |
لەدایکبوون | ٣١ی ئابی ١٩٨٥ ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی |
ئایین | سوننە |
محەممەد کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، دایکی ناوی شاژنە فەھدە کچی فەلاح کوڕی سوڵتان کوڕی حووسەیلین. باپیری لە دایکیەوە، سەرۆکی ھۆزی عەجمان بووە، ساڵی ٢٠٠٨ ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ شاژنە سارە کچی مشھور کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، ئێستا باوکی سێ منداڵە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە قوتابخانەکانی ڕیاز تەواوکردووە، یەکێک بووە لە دە دەرچووە یەکەمەکان لەسەرئاستی سعودیە، بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی پادشا سعود لە ڕیاز وەرگرتووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەد کوڕی سەلمان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد کوڕی سەلمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.