محەممەد فەرەج لەدایکبووی شاری ھەڵەبجەلە ساڵی١٩٥٣، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئادابی عەرەبیدا لە پارێزگای نەجەف تەواو کردوە.
لەڕێی مامۆستا علی عبداللە و پەیوەندی بە برایانی مووسڵمانان کردوە و لەکاتی بوونی ناکۆکی نێوان خەتی یەک و خەتی دووی ئیخوان سەر بە خەتەکەی مامۆستا سەلاح بوە و لەسەرەتای دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی یەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوە تا ئێستا و بۆ یەک خول ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە.
لەدایکبوون | ١٩٥٣ |
---|---|
نیشتەجێی | ھەولێر |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | بەکالۆریۆس لەئادابی عەرەبی |
پیشە | ئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان |
ئایین | موسڵمان |
لە ٢ی ئایاری ساڵی ٢٠١٢ وەک ئەمینداری حیزبی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم، لە کۆنگرەی حەفتەمی حیزبەکە لەڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦، خۆی کێشایەوە لەخۆھەڵبژاردن بەپۆستی ئەمینداری یەکگرتوو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد فەرەج, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.