لەبەر ١٣ ھۆکار (بە ئینگلیزی: 13 Reasons Why) زنجیرە درامایەکی نھێنی ئامێزی ئەمریکییە.
زنجیرەکە لەلایەن تۆڕی نێتفلیکس پەخش دەکرێت. چیرۆکی زنجیرەکە لە ڕۆمانێک بە ھەمان ناوەوە وەرگیراوە کە لە نووسینی جەی ئاشەرە. وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ دەرچوو، چیڕۆکی زنجیرەکە لەسەر گێڕانەوەی کلای جێنسن کە خوێندکارێکی قۆناغی ئامادەییە و بەدوای ئەو هۆکارانە دەگەڕێت کە پەیوەندیدارن بە خۆکوشتنەکەی ھانا بەیکەر، ناوبراو یەکێک بوو لە هاوپۆلەکانی کلای. هانا پێش مردنی، سندوقێکی شریتی کاسێت بەجێ دەھێڵێت و وردەکارییەکانی کۆتاییھێنان بە ژیانی خۆی تۆمار دەکات و ھەروەھا ئەو کەسانەی کە پێی وایە بەرپرسیار بوون لە مردنی.
لەبەر ١٣ ھۆکار | |
---|---|
چەشن |
|
وەرگیراو لە | لەبەر ١٣ ھۆکار لە لایەن جەی ئاشەر |
ئەکتەران |
|
ئاوازدانەر(ان) | ئەسکیمۆ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٤٩ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
مۆنتاژ | لیۆ ترۆمبێتا |
کامێرا | تاک-کامێرا |
ماوەی پەخش | ٤٩–٦١ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
پەخش | |
فۆرماتی وێنە | ٤ کەی (Ultra HD) |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ | – ئێستا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لەبەر ١٣ ھۆکار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لەبەر ١٣ ھۆکار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.