قوشمە ئامێرێکی باژەنی ناوچەی کوردنشینی باکووری خۆراسانە، ئەم ئامێرە لە دوو زەلی ٢٠سمی کە پێکەوە جووت بوون، پێکھاتووە.
لە باری مووسیقایی ئەم سازە یەک ئۆکتاڤی تەواوە و دەتوانێ حەفت نۆتی سەرەکی بژەنێت. خەڵکی کورد لە بەزم و شایی و ھەڵپەڕکێدا ڕوو لەم سازە دەکەن.
ئەم ئامێرە جۆرێک دووزەلەی تایبەتی ناوچەکانی باکووری خۆراسانە.
عەلیخان یەزدانی ناسراو بە «ئابچۆڕی»، دیارترین قوشمەژەنی ئێران بوو کە لە ساڵی ١٣٨٩ ک.ە کۆچی دوایی کرد. یەکێک لە گرنگترین بەرھەمەکانی ئابچۆڕی، قوشمەژەنی لە ئەلبۆمی «شب، سکوت، کویر»ی مامۆستا کەیھان کەڵھوڕە.
کەسایەتی دووھەمی قوشمەژەنی ئێران <<فەرھاد باغچەقی>>ە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قوشمە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.