شاھۆ گۆران (لەدایکبووی ١٩٣٤ – مردووی ٢٠٢١) نووسەر، ڕووشنبیر و ڕوژنامەوانی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان بوو.
شاھۆ گۆران کوڕی عەبدوڵڵا گۆران شاعیری ناسراوی کورد بوو.
شاھۆ گۆران لە شاری بەغدا وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان چالاک بوو. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە شاری بەغدا کۆمەڵەی ھونەری دیجلەی دامەزراند. ئدم ناوەندە لە ساڵی ٢٠١٤ گوازرایەوە بۆ کەرکووک. شاھۆ گۆران ھەروەھا ئەندامی دەزگای ئۆجالان بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بوو. ئەو ھەروەھا وەکوو ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەکانی وادی ڕافیدین، مستقبل الحر و اڵان نووسینەکانی خۆی بڵاو دەکردەوە.
شاھۆ گۆران لە بواری وێژە و کەلتووردا چالاک بوو و چەندین کتێبی نووسیوە.
شاھۆ گۆران دژ بە حکۆمەتی کۆمەری ئیسلامیی ئێرانیش چالاک بوو. ئەو لە ڕێکخراوەی موجاھیدینی خەلقی ئێران پشتگیریی دەکرد و ئەندامی كۆمیتەی بەرگریكردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی بوو. ئەو بە کۆکردنی کۆمەڵێگ بەڵگە بەرگریی لەم رێکخراوەیە دەکرد و کتێبێکیش لەسەر مێژووی ئەم ڕێکخراوەیە نووسیو.
شاھۆ گۆران بەدوای ماوەیەکی درێژ کە تووشی نەخۆشی بوو لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە بەغدا کۆچی دوایی کرد.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شاھۆ گۆران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.