ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات.
دەروازەی ھونەرەکانھونەر چییە؟زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر. کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە وتاری ھەڵبژێردراوئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانونی یەکەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکیە و پیانۆژەنێکی کلاسیکییە، بە فەرمی بە ئەیمی لی ناسراوە، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنس بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە وەک تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی و دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە و بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە. لی کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە وەک دەیڤد ھاجێز و سیزەر و کۆرن، لی ھەروەھا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشوەکەی ئێڤەنێسنس، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسیەوە کە پێکھاتبوون لە وار ستۆری (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: دە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر. وێنەی ھەڵبژێردراوژێرپەڕە
لەم مانگەدا
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت (ھەروەھا ناسراوە بە مۆزارت)، ناوی تەواوی یۆھانس کریسۆستۆموس فوڵفگانگوس ثیۆفیلیۆس مۆتسارت (٢٧ی کانوونی دووەمی ١٧٥٦ - ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەرە چالاکەکان و کارتێکەرەکانی سەردەمی کلاسیک. زۆرتر لە شەش سەد کاری داناوە، ناسراوە بە سیمفۆنی، کنچێرتۆ، چامبەر، پیانۆ، ئۆپێرا. یەکێکە لەو ئاوازدانەرەی کە خاوەنی زۆرترین ھۆگرن لە مۆسیقای کلاسیکدا. مۆتسارت توانایەکی زۆر سەر سورھێنەری نیشاندا ھەر لەوکاتەوە کە ھێشتا منداڵێک بوو لە سالزبێرگ. لەوکاتەدا تەواو دەیزانی ھەردوو ئامێری کیبۆرد و کەمان بژەنێت، لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە کاری ئاواز دانانی کردووە، کە لەبەردەم شایەکانی ئەورووپادا ئەنجامیداوە، لەتەمەنی حەڤدە ساڵییدا بەشدارکردووە لە بەشی مۆسیقی پێشوازیکردنی لە شا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەوێش جێگیرنەبوو بەڵکو گەشتی کرد تا لەبارێکی باشتردا خۆی ببینێتەوە، ھەمیشە بەسەرگەرمییەوە ئاوازەکانی دەنووسی. ژێرپەڕەفلوتە ئەفسوناوییەکەی مۆزارت، پێشکەش کرا لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بانگۆک ئۆپێرا. پۆلەکانویکیپرۆژەکان
ژێرپەڕە
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: دەروازەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەروازە:ھونەرەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.