خەزنە تەلارێکە ھەڵکۆڵدراوە لە سەر ڕووی کێوێکی بەردین، بەناوبانگترین و گرنگترین شوێنەوارەکانی شاری پێترایە، نەبتییەکان دروستیانکردوە لە دەروازەی ناوەوەی پێترا بەجۆرێک ھەر گەشتیارێک سەردانی شارەکە بکات لە شەقامی سیقەوە ڕاستەوخۆ دێتە پێشی.
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
خەزنە ناوێکە ھۆزە دەشتەکییەکانی ناوچەکە لێیان ناوە بەھۆی ھەبوونی نەخشی گۆزەیەکی گلکاری لە ترۆپکی تەلارەکە، کە پێیان وابووە پڕە لە زێڕ، بەڵام لە ڕاستیدا دروشمێکی شاھانەییە. خەزنە لە دوو نھۆم پێک ھاتووە وبە پانی ٢٥ مەتر و بەرزی ٣٩ مەتر. کاتێک لەسەدەی نۆزدەھەم دۆزرایەوە پتر لە سەدان ھەزار مەتر لە لمی کەوتبووە سەری و دایپۆشیبوو، نھۆمی یەکەمی شەش ستوونی نەخشداری ھەیە کە ھەیوانێکی تەختی لەسەر ڕاگیراوە بەرزی ھەر ستونێک لەنھۆمی یەکەم ١٢مەترە، بەڵام بەرزی شەش ستونەکەی نھۆمی دووەم ٩مەترە، قەبارەی گۆزەکەی سەرەوەشی ٣٬٥ مەترە.
چەندین دیمەنی پان و پۆری ھەیە لە ناوچەوانەکەی لەگەڵ چەندین نەخشی ئەندازەیی میسری و ھیلیسنکی لەگەڵ نەخشەسازی نەبتییەکان. چەندین بۆچوونی جیاواز ھەیە لەبارەی دروستکردنی خەزنە، ھەندێک لە شوێنەوارناسان پێیان وایە بۆ پەرستگا دروستکراوە ھەندێکیشیان وای بۆ دەچن وەک کۆگای بەڵگەنامەکان بەکارھاتووە، بەڵام دوایین کاری کنە و پشکنینەکان ئەوە دەردەخەن کە گۆڕ بووە چونکە چەندین گۆڕی یەک خێزان دۆزراوەتەوە لە دامێنەکەی، لەکاتی ئێستا گەشتیاران دەتوانن گۆڕەکە ببینن کە تێلبەند کراوە، مێژوونووسان پێیان وایە ئەم تەلارە بۆ پاراستنی شکۆی مردووەکان دروستکراوە. ئێستا خەزنە وەک گلکۆیەک ھەژماردەکرێت، گلکۆی حارسی چوارەم کەلە سەدەی یەکەمی زایین حوکمی نەبتییەکانی کردووە.
بەشی ناوەوەی لە سێ سنگە بەرد پێک ھاتووە، دووانیان لە تەنیشتەکانییەتی یەکێکیش لە ناوەڕاست. دووانەکەی تەنیشت تەنھا چەند گۆڕێک بوون، بەڵام ئەوەی ناوەڕاست بەرز و کەلەگەتە و سێ گۆڕی لەژێر دروستکراوە بەرزی سنگەبەردەکە ١٢٬٥مەترە، کە سێ گاشەبەرد وەک پایە خراوەتە ژێڕی، لەبەشی دەرەوەی خەزنە لە تەنیشتەکانی چەندین کونی ئەندازەیی ھەیە، پێیان وایە ئەم کونانە وەک گیرە لەکاتر دروستکردنی بەکارھاتوون. لەبەشی ھەرەسەرەوەی خەزنە جۆگەیەکی ئاو دروستکراوە بە پانی ٩٠ سم، ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی ئاوی باران بەکارھاتووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەزنە (پێترا) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خەزنە (پێترا), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.