جەبەل شەمس یان بەکوردی چیای خۆر (بە عەرەبی:) کێوێکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی عوممان لە باکووری شارۆچکەی ئەلحەمرا.
بە جەبەل شەمس دەناسرێت چونکە بەھۆی بەرزی لووتکەوە یەکەم شوێنی وەرگرتنی خۆرە لەعەممان بەرزترین لووتکەی زنجیرە چیای ئەل حەجەرە. ناوچەیەکە خاوەن دیمەنی بەناوبانگە کە دەکەوێتە ٢٤٠ کم (١٥٠ میل) لە مەسقەتەوە. لە ھاویندا پلەی گەرما لە دەوروبەری ٢٠°C (68°F) و لە زستاندا بۆ کەمتر لە ٠ °C (32°F) دادەبەزێت. ھەروەھا جەبەل شەمس دۆڵی ئەلنەخور لەخۆ دەگرێت کە ئەوەندە سەرنج ڕاکێشە کە بە ناوی گەورە دۆڵی عەرەبەوە نیشاندراوە. لەنزیکییەوە چیای ئەخدەر ھەیە کە یەکێکی ترە لە لووتکە دیارەکانی ناوچەکە
جەبەل شەمس | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | جبل شمس |
زنجیرەچیا | زنجیرەچیای ئەل حەجەر |
کیشوەر | ئاسیا |
وڵات | عومان |
پۆتانی شوێن | |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٣٬٠١٨ مەتر |
بەرزترین لووتکەی شاخەکە لووتکەی باکوورە، کە لەلایەن بنکەیەکی سەربازییەوە داگیرکراوە و ناوچەیەکی سنووردارە وەزارەتی گەشتوگوزاری عوممان، لووتکەی باکوور بە ٣٠٠٩ م (٩٨٧٢ پێ) ھەژماری کردووە.
ھەروەھا شاخەکە دووەم لووتکەی ھەیە، لووتکەی باشوور، کە بە ئاشکرا بۆ گەشتکردن لە ڕێگەی ھێڵی خێرای دەبلیو ٤ کە لەلایەن وەزارەتی گەشتوگوزاری عوممانەوە دروست کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەبەل شەمس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەبەل شەمس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.