ڕووداوی کوشتنی چێشتخانەی میکۆنۆس (بە فارسی: ترور رستوران میکونوس، ھەروەھا بە ڕووداوی میکۆنۆس ناسراوە) سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی کوردی-ئێران سادق شەرەفکەندی، ھۆمایون ئەردەڵان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی، لە چێشتخانەی یۆنانیی میکۆنۆس لە بەرلین، ئەڵمانیالە ١٧ ئەیلوولی ١٩٩٢ کوژران.
لەوانەیە پێویست بکات ئەم وتارە سەرلەنوێ بنووسرێتەوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ستانداردەکانی شێواز. |
لەلایەن دادگای ئەڵمانی باوەڕ وایە بکوژەکان پەیوەندیان لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری ئێران ھەبووە.
ڕۆژی پێنج شەممە، حەڤدەھەمی مانگی ئەیلوولی ١٩٩٢، کاتژمێر ٢٢:٥٠، سێ پیاو بە شوێن یەکدا بەرەو دەرگای چوونە ژوورەوەی ڕێستۆرانتی میکۆنۆس ڕۆیشتن. یەکەم کەس، ئەمین، لە دەوروبەری ڕێستۆرانت و لەبەر دەرگاکەی وەستا بۆ ئەوەی بەرگری لە چوونە ژوورەوەی مڵۆزم بکات. بەنی ھاشمی لەبەر دەرگا یەخەی خۆی ھەتا ژێر لووتی ھەڵدا و چوە ناو رێستورانەکەوە، کەسی سێھەم واتە راحیل بەشوێنیدا چوە ژوورەوە. ھەردوکیان بەناو ساڵۆنەکەدا تێپەڕین و چوونە ژووری پشتەوھ. نۆ کەس لە ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە دەوری دوو مێزی پێکەوە لکاوەوە لەلای دەستی چەپی ژوورەکە دانیشتبوون. دوو کەسەکەی وا تازە ھاتبوونە ژوورەوە لەپشت یەکەم و دووھەمین کەس راوەستان. بەنی ھاشمی جانتاکھ ی خۆی کە رەشاشێکی تێدابوو، بەرز کردەوە و لەملا تا ئەولای مێزەکەی دایە بەر دەسڕێژی گوللە. رەشاشەکە ٢٦ کوللەی بە سێ جار تەقاند و دوای ئەوە راحیل بە دەمانچە کوللەێکی لە مێشکی سەر و دوو کوللەی لە زگی شەڕەفکەندی و کوللەێکی لەسەری ئەردەڵان دا. بە خێرایی لە چوونە دەرەوە و ھاورێ لەگەڵ کەسی سێھەم وا لەبەر دەرگا وەستابوو، بەرەو ترومبیلێک رۆیشتن کە چاوەڕوانیان بوو، سوار بوون و ھەڵاتن.
تاقمی لێدان لەم کەسانە پێک ھاتبوو:
سادق شەرەفکەندی، ھومایون ئەردەلان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی لە ھێرشێکی شێوازی مافیا لە رێستورانی میکۆنوس لە شەقامی پراگی شاری بەرلین لە نزیکەی ١١ پاش نیوەڕۆ لە ١٧ ئەیلول ١٩٩٢ کوژران.سێ قوربانی دەستبەجێ مردن، و چوارەمین کەسیش (نووری) لە نەخۆشخانە مرد. عەزیزوڵڵا تەبیب غەففاری، ئەندامی رێکخراوەی فیدائیانی خەلق و خاوەنی رستورانەکە بریندار بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیرۆری میکۆنۆس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیرۆری میکۆنۆس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.