تووکە (ھەروەھا: تووکەتووک، خناف یان خناو) بارینی نرم و ھێدیی بارانە کە لە دڵۆپی تراوی ئاو پێکھاتووە و لە باران وردەترە و بەگشتی تیرەیان لە ٠/٥ مم بچووکترە.
تووکە بە شێوەی ئاسایی لە ڕێگای ھەورەکانی ستراتۆکومولوس و ھەورەکانی ستراتوسەوە دروست دەبێت. ڕێژەی بارین بە ھۆی تووکەوە لە سەر زەوی، لە ڕۆژێدا میلیمەترێک یان کەمتر لە میلیمەترێکە. لەبەر قەبارەی بچووکی دڵۆپەکانی تووکە، زۆر جاران بەشی زۆری تووکە بەر لە گەییشتن سەر ڕووی زەوی دەبێتە ھەڵم، ھەر بۆیە دوور نییە لە لایەن ڕوانەرەکانی سەر زەوی بەدی نەکرێ. کۆدی مێتاری تووکە DZە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە drizzle تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تووکە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.