تارمایی جەنگی پێشوو (بە ئینگلیزی: Phantom of a previous war) فیلمێکی درێژی کوردییە، لە دەرھێنانی ھاوڕێ مستەفا؛ ساڵی ٢٠١٣ بەرھەم ھاتووە و بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی جیھانی کردووە.
تارمایی جەنگی پێشوو | |
دەرھێنەر | ھاوڕێ مستەفا |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جەبار محەممەد |
نووسین | پشتیوان حەسەن خاوێی ھاوڕێ مستەفا |
چەشنی فیلم | ئەکشن دراما |
مۆسیقا | ئاکۆ عەزیز عینایەت |
دەستکاری | ئاوات عوسمان عەلی |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٣ |
ماوەی فیلم | ٨٠ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
پشتیوان کوڕێکی منداڵە و دڵی چووەتە سەر کچێکی جحێڵی جیرانیان کە دەستگیرانەکەی لە شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا، سەربازە. پشتیوان کوڕی پێشمەرگەیەکە و دوای ئەوەیکە بابی شەھید دەبێت، دایکی شوو دەکاتەوە و ئەرکی خوشک و براکانی دەکەوێتە سەر شانی؛ دوای زۆر ساڵان پشتیوان بەھۆی ئیشەکەیەوە گەڕاوەتەوە گوندەکەیان و بیرەوەرییەکانی دێتەوە یاد.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تارمایی جەنگی پێشوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.