بەردە سوور یا چەمی شار یا شەھرچای چەمێکە کە لە ڕۆژاوای شاری ورمێ لە بەرزایییەکانی سنورەوە ھەڵدەقولێت و بە نێو دۆڵەکاندا و بەرە ڕۆژھەڵات ڕێدەگرێت و لە گوندی نوشانا ئەڤراز بەنداوی ورمێ یا بەنداوی شارچای لەسەر دروستکراوە، پاشان بەناو گوندەکاندا تێپەڕ دەبێت و باخ و زەوییەکانی ئەو ناوچەیە ئاودێر دەکات و پاشان دەچێتە ناو شاری ورمێوە و شار دەکاتە دووبەش و بەم بەرو ئەوبەری چەمی بەردەسووردا باخ و باخچەی دڵرفێن دروست کراوە و پاش ئەوەی لە شار دەردەچێت لە دەشتی ورمێدا زەوی و زارێکی زۆر ئاودێری دەکات و پاشان دەڕژێتە دەریاچەی ورمێوە.
چەمی بەردە سوور | |
---|---|
زارک | دەریاچەی ورمێ |
شوێن | ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ورمێ، دەشتی ورمێ |
درێژایی | ٥٠ km (٣١ mi) |
بەرزایی سەرچاوە | ١٬٥٩٤ m (٥٬٢٣٠ پێ) |
بەزایی زارک | ١٬٢٧٣ m (٤٬١٧٧ پێ) |
Basin area | ٣٩٦ km2 (١٥٣ sq mi) |
سەرچاوەی ئەم چەمە لە بەرزایییەکانی چیای بەردەڕەش و چیای زینەتابوتان و چیای بیریەزدەوە سەرچاوە دەگرێت و بە گوندی بەرەسۆردا تێدەپەڕێت و ھەر بەناوی ئەم گوندەوە ناونراوە و پاشان بە تەنیشت شارەدێی سلیڤانادا دەڕوات و دەڕژێتە بەنداوی ورمێوە، ئەم چەمە سەرچاوەیەکی چاکە بۆ ئاودێری لە ناوچەکە و دەشتی ورمێ. لەبەر ئەوەی ئەم چەمە بە ناوەندی شاردا تێپەڕدەبێت و شار دەکاتە دوو بەش، بە (چەمی شار) ناوی دەھێنرێت.
ڕووبەری ئاوڕێژی چەمی بەردەسوور لە بەنداوەکەدا دەکاتە (٣٩٦)کیلۆمەتری چوارگۆشە و ناوەندی ساڵانەی پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوە لە بەنداوەکەدا دەکاتە (١٦٨)ملیۆن مەتری چوارگۆشە، نزیکەی (٩١١) گوند و مەزرەعە سوود لەم ئاوی چەمە دەبینن. ڕێڕەوی ئەم چەمە لە گوندی بەندێدا بووەتە شوێنێکی گەشتیاری بە ناوبانگ بۆ خەڵکی ورمێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەردە سوور تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەردە سوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.