بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بنکەیەکی چاندی و ڕووشنبیرییە کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانیدا دامەزراوەتەوە.
ئەم بنکە ساڵانە فێستیڤالێکی چاندی بەڕیوەدەبات کە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی چاندیی ساڵانەی کوردستان و تەنانەت ڕۆژھەڵاتی ناوین بە ئەژمار دێت و ڕووشنبیرانێک لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوین و تەنانەت ئەورووپا بەژداریی تێ دەکەن.
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان دامەزراو. ناوی بنکەکە بۆ مەبەستی ڕێزگرتن و پێزانین لە ئیبراھیم ئەحمەد ڕووشنبیری کورد، گەلاوێژ دانراوە کە ناوی کۆوارێک بووە کە ئەو لە نێوان ساڵانی ١٩٣٩ ھەتا ١٩٤٩ لە شاری بەغدا چاپ و بڵاو کردوویەتی. بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ئامانجی خۆی بایەخدانەوە بە ئەدەب و ھزر و چاندی ڕووشنبیری لە کۆمەڵگای کوردستان ڕاگەیاندووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.