باڵدوینی چوارەم: پاشای قودس

باڵدوینی چوارەم پێی دەگوترا پەتا (لەبەر نەخۆشییەکەی) (لەدایکبووی ١١٦١ تا ١١٨٥)، لە تەمەنی سێزدە ساڵی لەدوای مردنی باوکی دەچێتە سەر تەخت کە لە ساڵی ١١٧٤وە تا مردنی لە ساڵی ١١٨٥ پاشای قودس بووە، لەلایەن ھاوچەرخەکانی و دواتر مێژوونووسانەوە سەرسام بوو بەھۆی ھێزی ئیرادە و خۆبەخشی بۆ شانشینی قودس لە بەرامبەر نەخۆشی گولی، کە دواجار کوێری کرد و نەیتوانی دەستەکانی و پێیەکانی بەکار بھێنێت.

باڵدوین چوارەم
باڵدوینی چوارەم: پاشای قودس
وێناکردنی سەدەی ١٣ کە باڵدوین لە شەڕی مۆنتجیسارددا دوژمنێکی دەڕوخێنێت
لەدایکبوون١١٦١
مردنلە نێوان ئازار و ئایاری ١١٨٥ (٢٤ ساڵ)

فەرمانڕەوایەتی

باڵدوین لە منداڵیدا لە تەمەنی نۆ ساڵیدا یەکەم نیشانەکانی نەخۆشی گولی لێ بەدیار دەکەوێت، لەتەمەن سێزدە ساڵی و دوای مردنی باوکی پاشا ئامارلیک دەچێتە سەر تەخت. دواتر دەست و دەموچاوی تا دێت شێواوی تر دەبوو. کاونت ڕایمۆندی سێیەمی تەرابلوس لەجیاتی باڵدوین حوکمڕانی شانشینی دەکرد تا پاشا لە ساڵی ١١٧٦ گەیشتە تەمەنی پێگەیشتوویی، ھەر کە حکوومەتەکەی دەستبەکاربوو، باڵدوین پلانی داگیرکردنی میسری دانا، کە بەھۆی ھاوکاری نەکردنی وەلیدەکانییەوە کەوتە سەر.[کێ وتی؟][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە] سەلاحەدین لە بەرامبەردا لە ساڵی ١١٧٧دا ھێرشی کردە سەر شانشینی باڵدوین، بەڵام پاشا و ئاغا ڕینالدی شاتیلۆن لە مۆنتجیسارد بەرپەرچیان دایەوە و باڵدوین ناوبانگیان بەدەستھێنا. پاشای گەنج سەرەڕای ئەوەی وردە وردە ھەستی لە کۆتایییەکانیدا لەدەست دەدا، شارەزا بوو لە ئەسپ سواری و تا دوا ساڵەکانی توانی لە شەڕەکاندا شەڕ بکات.

لەدوای شەڕەکەی ساڵی ١١٧٧ کە بە شەڕی مۆنتگسارد ناسراوە، سوڵتان سەڵاحەددین و پاشا باڵدوین بۆ ماوەی شەش ساڵی ڕێک ڕێکەوتنمامەی ئاشتی لەنێوانیان ھەبوو و ھیچ شەڕێک ڕووینەدا، ئەگەرچیش لەم ساڵانەدا چەن ڕووداوی بچووک ڕوویدەدا بەڵام بەھیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر رێکەوتنامەکە جێنەھێشت جگە لەوە باڵدوین و سەڵاحەددین ڕێزێکی زۆر لەنێوانیان ھەبوو بە شێوەیەک کە سوڵتان سەڵاحەددین پزیشکی تایبەتی خۆی بۆ باڵدوین ناردووە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی.

نەخۆشی گولی ڕێگری دەکرد لە ھاوسەرگیری باڵدوین. ئەو ھیوای خواست دەست لەکار بکێشێتەوە کاتێک خوشکەکەی سیبیلا لە ساڵی ١١٧٦ لەگەڵ ویلیام لە مۆنتفێرات ھاوسەرگیری کرد، بەڵام ویلیام لە ساڵی دواتردا کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ١١٨٠دا، بۆ ئەوەی ڕێگری لە کودەتایەکی کاونت ڕیمۆندی سێیەمی تەرابلوس و شازادە بۆھیمۆندی سێیەمی ئەنتیکە بکات، باڵدوین وا لە سیبیلا کرد کە ھاوسەرگیری لەگەڵ گێی لوسینان بکات. گێی لەلایەن بەشێکی زۆری ئاغاکانەوە دژایەتی دەکرا، و زۆری نەخایاند پەیوەندییەکانی لەگەڵ باڵدوین بۆ ھەمیشە تێکدا. ئەو ناتەبایییە ناوخۆیییەی کە بەدوایدا ھات، باڵدوینی ناچار کرد بە پاشا بمێنێتەوە، چونکە تەنھا ئەو توانای یەکخستنی ئاغا شەڕکەرەکانی ھەبوو. باڵدوین دیسانەوە لە ساڵی ١١٨٢دا سەلاحەدینی بەرپەرچ دایەوە، بەڵام نەخۆشی گولی کوێری کرد و لە ساڵی ١١٨٣دا نەیتوانی ڕۆیشتن و دەستەکانی بەکاربھێنێت، گای لە میراتی بێبەش کرد و کوڕی سیبیلای بە ناوی باڵدوینی پێنجەمی کردە ھاوپاشا پێش ئەوەی خۆی ببرێتە ناو پاشماوەیەکەوە بۆ ئەوەی گەمارۆی سەلاحەدین ھەڵبگرێت لە کەرەک. باڵدوین نەیتوانی ھاوسەرگیری سیبیلا لەگەڵ گای ھەڵبوەشێتەوە و دەست بەسەر فیفی ئاسکالۆنی گایدا بگیرێت. لە سەرەتای ساڵی ١١٨٥دا ڕێکخستنی کرد بۆ ئەوەی ڕیمۆند وەک ڕیجێنت بۆ کوڕەکەی سیبیلا حوکم بکات و پێش ١٦ی ئایار کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان

Tags:

ئورشەلیمشانشینی قودسمێژووناس١١٧٤١١٨٥گولی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

٦٦٥ (ژمارە)ئازار (مانگ)سەحیحی بوخاریمنارەی چۆلیکالینیگراد ئۆبلاستسولەیمانھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢سۆسیالیزمنێجیریابێن ئافلێککەلووی نەھەنگھەڵۆسەڵاحەددینی ئەییووبیتیکابقەزا و قەدەر٤٥٤ (ژمارە)سەدەی ١٥یەمشیعرسیستمی نێونەتەوەییی یەکەکانبیابانزستانگوانگیتۆی مەزنشێخ حەسەنی گڵەزەردەبێبەش (شاعیر)ئێن ئاڕ تیدوورگەی گەنجینەئەندازەیانەی تۆپی پێی بارسێلۆناشێرزەندییەکانئەسکەندەری مەزنکۆمەڵەی ھەرەوەزیشەڕی جەمەلئەندەلوسئەبوو ھورەیرەتیۆریی ژمارەئاورێلیان چوامینیسمکۆمەزھەر خالقیخۆرسەدری قازیفاشیزمکیلۆگرامجوگرافیای عێراقبەیان سەلمانزمانپەردەی کچێنیگریگۆر مەندلسەمپیمادداواکارییەکانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی عێراقئارتەر کۆنان دۆیڵعەبدوڵڵا گۆرانسۆمەربەردی زراوئەشکەوتی شانەدەرپاپائەحمەدی نالبەندکڵێسای ئینگلتەراشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسبۆرژوازی١٢٣ (ژمارە)جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفادادپەروەریئاشتیئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیئەڵمانیادەستپێکسیروان بارزانیخێراییی ڕووناکیپۆرن ھابڕێگای شیریسێزدەبەدەرباتمان (زنجیرە)🡆 More