ئەمیر کۆستۆریتسا

ئەمیر کۆستۆریتسا ( بە زمانی سربی : Емир Кустурица)، سینەماکار و ئەکتەر و مۆسیقاژەنی سربییە، لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٤ لە شاری سەرایڤۆ لەدایکبووە.

ئەمیر کۆستۆریتسا
ئەمیر کۆستۆریتسا

تا ئێستا ٨ فیلمی درێژی دروستکردووە، لە نێو خەڵاتەکانیدا دەتوانین باسی خەڵاتی کان بکەین بۆ دوو فیلم , کاتێک باوک نەما، ئەرک و ژێرزەمین, و ورچی زیوینی بەرلین بۆ فیلمی خەونی ئەریزۆنا [١] [٢]، هەروەها ئەندامی ئەکادیمیای هونەر و زانستە، ئەویش سربیایە.

لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریدا بەناوی مارادۆنا، کۆستۆریتسا باس لە ژیانی دیێگۆ مارادۆنا دەکات، ئەستێرەی کۆن و کۆنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین, بەپێی کۆستۆریتسا.

منداڵی

ئەو تاکە منداڵی خێزانێکی موسڵمانی عەلمانییە، کە لە شاری سەرایڤۆ لەدایکبووە، کە پایتەختی کۆماری فیدراڵی سۆسیالیستی یوگۆسلاڤیایە، کە دوای داڕمانی گۆڕاوە بۆ بۆسنە و هەرزەگۆڤینا. باوکی ڕۆژنامەنووس بووە و دایکی نووسەری دادگا بووە، بەهۆی هاوڕێیەتی باوکی لەگەڵ هاجرودین کرڤاڤاچ، سینەماکاری بەناوبانگی یوگۆسلاڤیا، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا توانی ڕۆڵێکی بچووک لە فیلمی واڵتەر دیفێندس سارایڤۆدا بەدەستبهێنێت.

سەرەتای هونەر

لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئەکادیمیای هونەرە بینراوەکان لە شاری پراگ دەرچووە. سەرەتا کورتە فیلمی بۆ تەلەفزیۆنی یوگۆسلاڤیا دروستکرد، بەڵام یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٨١ بە ناوی دۆلی بێڵ لەبیرتە؟ لە ساڵی ١٩٨١ دا پێشنیاری هاوکاری لەگەڵ ئەکادیمیای هونەرە بینراوەکانی بۆ کرا و تا ساڵی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.دووەم فیلمی بەناوی کاتێک باوک نەما، لە ساڵی ١٩٨٥ دروستکرا، کە خەڵاتی پاڵم دی ئۆری لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەستهێنا. هەروەها ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٨٦دا پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی. شایەنی باسە, سیناریۆی هەردوو فیلمی دۆلی بێڵتان لەبیرە؟ وە کاتێک باوکم نەما، ئەمیر کۆستۆریتسا خۆی ئەرکەکەی نووسی. لە ساڵی ١٩٨٩دا ستایشی زۆری لێکرا بەهۆی دروستکردنی فیلمی دۆران جیپسی کە فیلمێک بوو دەربارەی کولتوور و ئیستغلالکردنی گەنجانی جیپسی . هەروەها لە ساڵی ١٩٨٩ ئەندامی دەستەی دادوەری شانزەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مۆسکۆ بووە.

فیلمۆگرافی

  • دۆلی بێڵت لەبیرە؟ (١٩٨١)
  • کاتێک باوکم نەما میشن (١٩٨٥)
  • تەمەنی جوتیاران (١٩٨٨)
  • ئاریزۆنا دریم (١٩٩٣)
  • ژێرزەمین (١٩٩۵)
  • پشیلە ڕەش، پشیلە سپی (١٩٩٨)
  • چیرۆکی سوپەر ٨ (٢٠٠١)
  • ژیان موعجیزە (٢٠٠٤)
  • بەڵێنم پێ بدە (٢٠٠٧)
  • مارادۆنا بەپێی کۆستۆریتسا (٢٠٠٨)
  • ماڵئاوایی (٢٠٠٩)
  • وشەکان لەگەڵ خوداکان (٢٠١٤)
  • لەسەر ڕێڕەوی شیری (٢٠١٦)

سەرچاوەکان

Tags:

ئەمیر کۆستۆریتسا منداڵیئەمیر کۆستۆریتسا سەرەتای هونەرئەمیر کۆستۆریتسا فیلمۆگرافیئەمیر کۆستۆریتسا سەرچاوەکانئەمیر کۆستۆریتسازمانی سربیسارایێڤۆ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاواخولی نایابی بەلجیکیناحیەی بنگرد١٣ی نیسانسی ئێس ئێسگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)فێمینیزممەککەکانزاگۆڵفھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتینئاردا گولەرپلەی سەربازیدەوڵەتی ئیسلامیبێخودبافڵ تاڵەبانیچیچاننۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانگوڵفەرموودەکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیئەڵمانیانەوید محەممەدزادەسۆفییایەتیپێشمەرگەفیزیکی تیۆریکناسیۆنالیزمژنۆلۆژیشیلانکفریشێرزاد حەسەنئینسایکڵۆپیدیائیبن سیناپارێزگای ھەولێرزیگمۆند فرۆیدتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیپەروەردە٨ی نیسانکاوێس ئاغاپێڕستی گوندەکانی پێنجوێندەستووری عێراقعەلی زەندیپەیمانی لۆزانگەرمیانئاوێنەکۆڕەکشۆڕشی ئەیلوولئەفغانستانمەلای جزیریمەغۆلنۆستالۆژیامزگەوتی گەورەی سلێمانیشۆڕشی پیشەسازانەمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیدڵڕەوان بارزانیپارێزگای سلێمانیجامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٥پارکی سامی عەبدولڕەحمانئیبن تەیمیەسولەیمان قانوونیحیزبوڵڵای لوبنانکاکەییخاکداڕمانی پردی فرانسیس سکۆت کیپی دی ئێفخانی لەپ زێڕینفۆنۆلۆجیمیا خەلیفەشەبەنگی کارۆموگناتیسی🡆 More