عەبدولمونعیم عیزەدین عەلی بەدەوی ناسراو بە: ئەبووحەمزە موھاجیر و نازناوی: ئەبووئەییوویی میسرییە (١٩٦٨ – ١٨ی نیسانی ٢٠١٠)، بەڕەچەڵەک میسرییە، لە میسر لە دایکبووە لە پارێزگاری شەرقییە، ناوەندی ئەبووکەبیر، گوندی تووخ.
سەرەتا پەیوەندی بە ئیخوان موسلیمینەوە کرد، پاشان وازی لێھێنا و پەیوەندی بەو گرووپە جیھادییە کرد کە ئەیمەن زەواھیری لە ساڵی ١٩٨٢ی زایینی دایمەزراندبوو، ھەروەھا وەک یاریدەدەری شەخسی ئەو کاری کرد، لە ساڵی ١٩٩٩ گەشتێکی بۆ ئەفغانستان کرد و پەیوەندی بە کەمپی فارووقەوە کرد لەژێر سەرکردایەتی ئوسامە بن لادن، لەوێش شارەزای دروستکردنی تەقەمەنی بوو بەپێی لێدوانەکانی ژەنەڕاڵ ویلیام کالدوێڵ، وتەبێژی سوپای ئەمریکا لە عێراق.
ئەبووحەمزە موھاجیر | |
---|---|
بە عەرەبی: أبو أيوب المصري | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨ Sharqia Governorate، میسر |
مردن | ١٨ی نیسانی ٢٠١٠ تکریت، عێراق | (٤٢ ساڵ ژیاوە)
دڵسۆزی | کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان، Egyptian Islamic Jihad، ئەلقاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق |
ناوی کاتی لەدایکبوون | عبد المنعم عز الدين علي البدوي |
ھۆی مەرگ | هێرشی ئاسمانی |
زمانی زگماکی | Egyptian Arabic |
زمانەکانی ئاخاوتن | عەرەبی، Egyptian Arabic |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Emir of Al-Qaeda in Iraq، minister of war |
ئەندامی حیزبی | ئەلقاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق |
ئایین | سوننە |
ناکۆکی | شەڕی عێراق |
ئەندامی | قاعیدە لە عێراق، ئەنجومەنی شورای موجاھیدین (عێراق)، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق |
دوابەدوای کوشتنی ئەبوومووسعەب زەرقاوی لە ساڵی ٢٠٠٦، ئەبوو حەمزە موھاجیر بوو بە سەرکردەی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق، دواتر وەک وەزیری جەنگ لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق ھەڵبژێردرا و جێگری یەکەمی ئەبووعومەر بەغدادی ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامیی بوو لە عێراق.
مالیکی ئاماژەی بەوەدا کە سوپای ئەمریکا لە عێراق پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو دوو تەرمە ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە دواتر سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و تیایدا ڕای گەیاندووە «کوشتنی ئەم دوو تیرۆریستە ڕەنگە گورزێکی کوشندە بێت بۆ قاعیدە لە عێراق». ھەروەھا ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق ھاوشانی ئەبووعومەر بەغدادی کوژرانی ناوبراوی پشتڕاست کردەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەبووحەمزە موھاجیر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.