ئیسرائیل ٢٥ ساڵی داھاتوو نابینێت (بە فارسی: اسرائیل ۲۵ سال آینده را نخواهد دید) وتەیەکی عەلی خامنەیییە کە لە وتارێکدا سەبارەت بە ئیسرائیل دوای ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران باسی کرد.
ئەو وتەیە لە ھەژماری تویتەری خامنەییدا بڵاوکرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، ئەم ڕستەیە لە ساڵی ٢٠١٥دا وەکوو «گرنگترین و بیرەوەریترین ڕستەی خامنەیی» ھەڵبژێردرا و ھەتا ئێستاش ئەم دروشمە لە بانگەشەکانی حکوومەت و ڕۆژی قودسدا بەکاردێت.
خامنەیی ڕوونی کردەوە کە لەناوبردنی ئیسرائیل بە ئامانجی دوژمنایەتی لەگەڵ حکوومەتی ئیسرائیلە. بەپێی ئەم دروشمە، بۆردی ڕۆژژمێر لە تاران داندرا. ھەروەھا وێبگەی تەسنیم، سەر بە سپای پاسداران، ئەم دروشمەی بۆ ھۆشیاریی ئیسلامی گەڕاندووەتەوە.
لە کاتی گرژییە ناوخۆیییەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٣، عەلی خامنەیی و ئیبراھیم ڕەئیسی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ڕووخانی ئیسرائیل زووتر لە ٢٥ ساڵ ڕوودەدات.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیسرائیل ٢٥ ساڵی داھاتوو نابینێت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.