یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ کۆتا یاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ بوو کە لە نێوان ئیتاڵیا و فەرەنسا لە ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلین ئەنجامدرا.
لە ڕێگەی گەیشتن بە یاریی کۆتاییی، ئیتاڵیا پلەی یەکەمی لە کۆمەڵەی پێنجەمی بەدەستھێنا، بە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک، دوای ئەوە لە قۆناغی ١٦ دا لە ئوسترالیا و لە قۆناغی ھەشت لە ئوکراینا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢–٠ لە ئەڵمانیایان بردەوە. فەرەنسا بە یەک بردنەوە و دوو یەکسانبوون پلەی دووەمی کۆمەڵەی حەوتەمی بەدەستھێنا، پێش ئەوەی لە قۆناغی ١٦دا لە ئیسپانیا، لە قۆناغی ھەشت لە بەڕازیل و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ لە پورتوگال بباتەوە.لە یارییەکەدا ٦٩ ھەزار بینەر ئامادەبوون و ناوبژیوانی یارییەکە ھۆراسیۆ ئەلیزۆندۆی ئەرجەنتین بوو.
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ | |
---|---|
بەشێکە لە | 2006 FIFA World Cup knockout stage |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئەڵمانیا |
جێ | Berlin Olympic Stadium |
بەشێک لە زنجیرەی | جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، France national association football team match |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ |
کاتی ڕوودان | ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | red card |
ڕێکخەر | فیفا |
یانە بەشداربووەکان | هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا |
براوە | هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا |
Statistical leader | ئاندریا پیرلۆ |
ناوبژیوان | Horacio Elizondo، Luis Medina Cantalejo، Victoriano Giráldez Carrasco، Darío García، Rodolfo Otero |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | زینەدین زیدان، Marco Materazzi |
وێبگە | https://fr.fifa.com/worldcup/archive/germany2006/matches/match/97410064/#match-lineups |
ئیتاڵیا نازناوەکەی بەدەستھێنا دوای ئەوەی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەکان بە ئەنجامی ٣–٥ لە فەڕەنسای بردەوە، پاش ئەوەی ئەنجامی یارییەکە لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا ١–١ کۆتایی ھات. لەم یارییەدا زێدانی فەرەنسی پاش ئەوەی بە کەلەیەک لە سنگی مارتیڕازی دا بەکارتی سوورکرایە دەرەوە. ئەم ڕووداوە کاردانەوەی جیھانی لێکەوتەوە. ئاندریا پیرلۆی ئیتاڵی بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، ھەروەھا زیدان خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی پێبەخشرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.