ھەینیی ڕەش (بە ئینگلیزی: Black Friday) ناوێکە بە ھەینی دوای ڕۆژی سپاسگوزاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگوترێت کە لە پێنجشەممەی چوارەمی تشرینی دووەم بەڕێوە دەچێت.
زۆر یەک لە فرۆشگایەکان فرۆشێکی زۆریان دەبێت و زۆر زوو دەکرێنەوە، ھەروەھا ھەندێکیشیان لە نیوە شەو یان لەکاتی سپاسگوزارییەوە دەست بە فرۆشتن دەکەن.
ھەینیی ڕەش | |
---|---|
دەگێڕدرێ لەلایەن | لەکۆنەوە: ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەروەھا: کەنەدا، شانشینی یەکگرتوو، ئیرلەند، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، نیوزیلاند، ئەفریقا، بێنێلوکس، سوێد، بەڕازیل، مەکسیک (ھەروەھا لە زۆر یەک لە وڵاتانی تر) |
جۆر | بازرگانی |
بیرۆکە | پشووی کڕین |
ڕێکەوت | ڕۆژی دوای سپاسگوزاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ئاھەنگەکان | کڕین |
پەیوەند بە | ڕۆژی سپاسگوزاری |
ھەینیی ڕەش لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە پڕ فرۆشترین ڕۆژی کڕین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانە.
ناوی ھەینیی ڕەش بە یەکەم جار لە فیلادلفیاوە ھاتووە، بە کەمەوە بە ساڵی ١٩٦١ دەگەڕێتەوە، جێیەک کە لەلایەن پۆلیسەوە بۆ گوتنی ترافیکی قورسی خەڵک و پێڕاگوێزەکان لە ڕۆژی دوای سپاسگوزاری بەکاردەھات.
ڕاپۆرتانێک لە توندوتیژی لە ڕۆژی ھەینیی ڕەش لەناو کڕیارەکان ھەیە. لە ساڵی ٢٠٠٦، لەوبارەوە ١٢ کەس مردوو و ١١٧ کەس بریندار لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەبوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەینیی ڕەش تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەینیی ڕەش, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.