ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەلەستین

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەلەستین (بە عەرەبی: منتخب فِلَسطِيْن لِكُرَّةُ الْقَدَم‎) کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی فەلەستینەوە سەرپەرشتی دەکرێت، نوێنەرایەتی فەلەستین دەکات لە پێشبڕکێکانی تۆپی پێی سەر ئاستی ناوچەی و جیھانیی.یەکێتیی تۆپی پێی فەلەستین لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٢٨ پێکھێنرا، و لە مانگی حوزەیرانی ١٩٢٩ پەیوەندی بە فیفا کرد.

تا ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن فیفاوە بەفەرمی نەناسێنرا تا دوای پێکھێنانی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین.ھەر لەو ساڵەدا فەلەستین یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا کە لەلایەن فیفا دانپێدانراوە و لە یارییەکی دۆستانەدا بە ئەنجامی ٣–١ بەرامبەر ھەڵبژاردەی لوبنان دۆڕا. ھەڵبژاردەکە توانی جامی چالێنج ئاسیای ٢٠١٤ بەدەستبھێنێت، ئەمەش بەھۆی بردنەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ لە فلیپین. بردنەوەیان لەم پاڵەوانێتییەدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٥، ئەمەش یەکەم دەرکەوتنیان بوو لەم پێشبڕکێیەدا. ھەروەھا فەلەستین لە ساڵی ٢٠١٩ دا سەرکەوتنی بۆ جامی ئاسیا بەدەستھێنا، ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات. ھەڵبژاردەکە لە مانگی شوباتی ٢٠١٨دا گەیشتە پلەی ٧٣ی ڕیزبەندیی فیفا دوای ئەوەی ١٢ یاری لەسەریەک نەدۆڕاوە، لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦ تا ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨. شوێنی سەرەکی فەلەستین یاریگای نێودەوڵەتی فەیسەڵ حوسێنییە لە شاری ئەلرام، ھەرچەندە لە چەندین بۆنەدا ناچار بوون لە یاریگا بێلایەنەکان یاری بکەن. لە ساڵی ٢٠٢٣ بەھۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە مانگی تشرینی یەکەمدا، ھەڵبژاردەکە ناچار بوو لە پاڵەوانێتی مێردەکای ٢٠٢٣ لە مالیزیا بکشێتەوە. لە کۆتایی ئەو ساڵەدا، ھەموو یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بە ھەمان ھۆکار دەبوو لە شوێنە بێلایەنەکاندا بەڕێوەبچن، ھەرچەندە جەزائیر پێشنیاری میوانداریکردنی یارییەکانی فەلەستینی کرد بەڵام لەلایەن فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕەتکرایەوە و ڕایان گەیاند کە فەلەستین پێویستی بە یاریکردنە لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، لە ئەنجامدا بڕیاردرا یارییەکانی ھەڵبژاردەکە لە وڵاتی کووەیت بەڕێوەبچن.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەلەستین
وڵاتی وەرزشدەوڵەتی فەلەستین
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین
یاریگاFaisal Al-Husseini International Stadium
وێبگەhttp://www.pfa.ps/
کۆدی وڵات لە فیفاPLE

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

جامی جیھانیی فیفاجامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩جەزائیردەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستیندەوڵەتی فەلەستینزمانی عەرەبیشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسڕیزبەندیی جیھانیی فیفاکووەیتھەڵبژاردەی تۆپی پێی لوبنان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

زەکاتکاردۆخیسەردەشت عوسمانفایەق بێکەسنەخۆشیی ئەلزھایمەرشەڕی ئێران و عێراقشەدەڵەدەرزی ئاژنینحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانچوارتاپەروەردەبراسێکسمەم و زینپاراسایکۆلۆژیکیشوەرپێرستی گەڕەکەکانی سلێمانیلەیلا زاناچێشتی کوردیعومەر خەییامئامێدیسەید کامیل ئیمامیھەڵگوردزمانی کوردیڕاوەماسیشیعرکوردساتسیروانمیرنشینی بۆتانمەلا بەختیاربەختیار عەلیماکوان کەریم١ (ژمارە)درۆزمانی ئینگلیزیکەنەداچینکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیخشتەی خولیڕێکەوتننامەی جەزائیرپەندی پێشینانشامارانزانکۆی ئەزھەرزەکەریا عەبدوڵڵائەفلاتوونگڵاوپێستیترانسفۆرمەر پێکھاتەی بازاڕکارڵ مارکسپارێزگای نەینەواجەلادەت عالی بەدرخانگرانەتائەلقاعیدەحەسەن زیرەکئەوڕەحمانی حاجی مارفتۆپی دەستپێشمەرگەپردی دەلالتیۆریشاری مۆسیقارە سپییەکانئایینزێرەڤانیمەحویجەنگی حەتینژانی گەل (فیلم)کەروێشکخانەھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریناحیەی ڕزگاریسیکس ئەکسیسسوێرەمەندۆک🡆 More