ماری ئولڤن ڕینگھایم (بە نەرویژی: Marie Ulven Ringheim، لەدایکبووی ١٦ی شوباتی ١٩٩٩) ناسراو بە گێرڵ ئین ڕێد (بە ئینگلیزی: Girl in Red) گۆرانیبێژ-گۆرانینووس و بەرھەمھێنەرێکی تۆماری نەرویژییە.
تۆمارە درێژخایەنە سەرەتایییەکانی بەشی ١ (٢٠١٨) و بەشی ٢ (٢٠١٩) لە ژووری نووستنەکەیدا تۆمار کراون و گۆرانیی سەبارەت بە ڕۆمانس و تەندروستیی دەروونی تێدایە. گۆرانییەکانی لە ڕێگەی ئەیواڵ بڵاو کردووەتەوە، یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆییی خۆی بە ناوی ئەگەر بم توانیبایە بێدەنگی بکەم (٢٠٢١) بڵاو کردووەتەوە، سەرکەوتنی ڕەخنەگرانە و بازرگانییانەی بەدەست ھێنا، و سێ خەڵاتی گرامیی نەرویژی لەنێویاندا ئەلبوومی ساڵی بردەوە.
گێرڵ ئین ڕێد | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ماری ئولڤن ڕینگھایم |
لەدایکبووی | ھۆرتن، نەرویژ | ١٦ی شوباتی ١٩٩٩
چەشنەکان | ئیندی پۆپ |
پیشە(کان) |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٧–ئێستا |
کۆمپانیاکان | ئەیواڵ |
وێبگە | worldinred٫com |
گێرڵ ئین ڕێد لەلایەن پەیپەر وەک ئایکۆنێکی کویر ئاماژەی پێ دراوە، و لەلایەن نیویۆرک تایمز بە «یەکێک لە زیرەکترین و ورووژێنەرترین گۆرانیبێژ-گۆرانینووسەکان کە لە جیھانی مۆسیقای گیتاردا کار دەکات» وەسف کراوە. لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، ھەریەکە لە تاکەگۆرانیی «دەمەوێت ببم بە کچەھاوڕێکەت» (٢٠١٧) و «لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە» (٢٠١٨) لە ئەمریکا بڕوانامەی زێڕیان بەدەست ھێنا.
ماری ئولڤن ڕینگھایم لە ١٦ی شوباتی ١٩٩٩ لە شارۆچکەی ھۆرتنی نەرویژ لەدایک بووە. لەگەڵ خوشکەکانی و دایک و باوکە جیابووەوەکەیدا گەورە بووە، و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تریپڵ جەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھۆرتنی بە «بێدەنگ و تا ڕادەیەک وەڕەسکەر» وەسف کردووە. دایکی لە بواری تەکنەلۆژیادا کار دەکات و باوکی پۆلیسە. باپیرەی دەی توانی گیتار و پیانۆ بژەنێت؛ سەرەڕای ئەوەش، لە ماڵەوە بەبێ ئامێری مۆسیقی گەورە بووە. لە قۆناغی ئامادەییدا، ماری بەر لەوەی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بە گیتار و گۆرانینووسین ئاشنا بێت، حەزی لێ بوو ببێتە مامۆستا. ماری یەکەم گیتاری خۆی وەک دیاری کریسمس لە ٢٠١٢ لە باپیرەی وەرگرتووە، بەڵام ھەتاوەکوو ٢٠١٣ دەستی بە ژەنینی نەکردووە، دوای ئەوەی ئارەزووی یاریکردنی فینگەربۆردی نەما. شانازی بە باپیرەیەوە دەکات کە بووەتە ھۆی ئەوەی ئارەزووی مۆسیقای ھەبێت. ماری لە ژووری نووستنەکەیەوە خۆی فێری ژەنینی گیتار، پیانۆ و بەرھەمھێنانی مۆسیقا کردووە. سەرەتا بە نووسین و بڵاوکردنەوەی مۆسیقای نەرویژی دەستی پێ کرد و پلانی خوێندنی مۆسیقای دانا، بەڵام ھەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوو کە دەبێتە مۆسیقاژەن.
ماری ئێستا نیشتەجێی ناوچەی گرێنەرلۆکای ئۆسلۆیە. خۆی وەک گەی و کویر دەناسێنێت. بەرھەمھێنانی مۆسیقا و گۆرانینووسینی لە خوێندنگەی ھونەرەکان، ڕاگەیێنی و تەکنەلۆژیای وێستەرداڵز ئۆسلۆ خوێندووە. ماری لە ٢٠٢١دا ئاشکرای کرد کە تووشی پەشێویی وەسواسی-ناچارەکی و پەشێویی دڵەڕاوکێی گشتی بووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گێرڵ ئین ڕێد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گێرڵ ئین ڕێد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.