گورگە بۆرەکان (بە تورکی: Bozkurtlar)، بە ناوی فەرمی کانۆنەکانی ئایدیاڵیست (بە تورکی: Ülkü Ocakları)، ڕێکخراوە و بزاڤێکی ڕاستی توندی سەر بە پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم ڕێکخراوە بە پارتێکی ناسیۆنالیزمی ڕەگەزپەرست و نیۆفاشیزم دەناسرێت. لقی گەنجانی گورگە بۆرەکان، پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ حیزبی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستیی تورکیا ھەیە و وەکوو ھێزەکانی ئەم حیزبە دەناسرێن.
گورگە بۆرەکان | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | Ülkü Ocakları |
ناوی دیکە | Bozkurtlar |
ماوەی چالاكی | ١٩٦٨ - ئێستا |
ناوچەکانی چالاکی | تورکیا، قوبرسی باکوور، ئەورووپای ڕۆژاوا، سووریا، چین، ئازەربایجان (١٩٩٢–١٩٩٥؛ قەدەغە کراوە)، قەوقازی باکوور (١٩٩٠) |
ئایدۆلۆژیا |
|
ماڵپەر | www.ulkuocaklari.org.tr |
ئەم ڕێکخراوە لە کۆتایی دەیەی ١٩٦٠ زایینی لەلایەن سەرھەنگێکی تورک بە ناوی ئاڵپ ئەرسلان تورکەش دامەزرا. گورگە بۆرەکان لە توندوتیژیی سیاسی کۆتایی دەیەی ١٩٧٠ی تورکیا، لە کاتێکدا ئەندامەکانی لەگەڵ چەکدارە گەریلایەکان و شەڕکەرە چەپەکان شەڕیان دەکرد، بەناوبانگ بوو. زانستیاران وەکوو گرووپێکی مەرگ پێناسەی دەکەن کە زۆربەی توندوتیژی و کۆمەڵکوژییەکانی ئەم چەند سەدەی ئەنجام داوە. بەدناوترین ھێرشیان کە زیاتر لە ١٠٠ کەسی عەلەوی تێدا کوژرا، کۆمەڵکوژیی مەرعەش لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ بوو. ھەروەھا دەگوترێت کە لە کۆمەڵکوژی مەیدانی تەقسیم لە ڕۆژی یەکەمی مانگی ئایاری ١٩٧٧ دەستیان تێدا بووە. لە ساڵی ١٩٨١ یەکێک لە ئەندامانی گورگە بۆرەکان بە ناوی محەممەد عەلی ئاغجا دەیھەویست پاپ جۆن پۆلی دووەم تیرۆر کات بەڵام ئەم تیرۆرە نەیتوانی ئەنجام بدرێت. گورگە بۆرەکان لەلایەن وڵاتان و ڕۆژنامەوانان وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی دەناسرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گورگە بۆرەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گورگە بۆرەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.