کۆمپانیای کۆکا کۆلا (بە ئینگلیزی: The Coca Cola Company) کۆمپانیایەکی پیشەسازی خۆراکی فرەنەتەوەیی ئەمریکییە، کە گرنگی سەرەکییەکەی لەسەر بەرھەمھێنانی و بە بازاڕکردن و دابەشکردنی خواردنەوە نا کحولییەکانە.
بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری ئەتلەنتا لە ویلایەتی جۆرجیا. ناسراوترین بەرھەمی ئەم کۆمپانیایە بریتییە لە کۆکا کۆلا کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٨٦ لەلایەن دەرمانسازێکی ئەمریکی جۆن پێمبەرتۆن لە شاری کۆڵۆمبۆس لە ویلایەتی جۆرجیا دروست کراوە و بەرھەم ھێنراوە. مارکەی کۆکا کۆلا و فۆرمولەی بازرگانی لەلایەن ئاسا گریگز کاندلەر لە ساڵی ١٨٨٩ کڕدرا. کاندلەر تا ساڵی ١٨٩٢ تۆڕی دابەشکردنی بەرھەمەکانی کۆکاکۆلای دەستپێکرد و لە ھەمان ساڵدا بە فەرمی کۆمپانیای کۆکاکۆلای دامەزراند. لە ساڵی ٢٠١٣دا کۆمپانیای کۆکاکۆلا پلەی یەکەمی لە لیستی گەورەترین بەرھەمھێنەرانی خواردنەوە و خۆراک لە جیھاندا بەدەستھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆکا کۆلا (کۆمپانیا) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆکا کۆلا (کۆمپانیا), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.