کورد ئایتی گرووپ (Kurd IT Group) لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ دامەزراوە.
گرووپێکی تەکنەلۆژی کوردییە کە ئامانجی گەشەپێدانی زمانی کوردییە لەسەر وێب، گرووپەکە ڕۆڵیان ھەبووە لە پەرەپێدانی تەختەکلیلی کوردی.
یەکێک لەکارەکانی کوردئایتی گرووپ بەئەنجامی دەگەیەنێت، گەیاندنی نوێکارییەکانی بواری تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانە لە شێوەی ھەواڵی کورت و ڕاپۆرتدا. نووسەرانی ئەم ھەواڵانە، ئەندامانی ماڵپەڕن کە بە شێوەی خۆبەخشانە بەشداری دەکەن. لە ئێستادا بەشی ھەواڵ لە ماڵپەڕەکە وەستاوە لە چالاکی.
لە بواری تایپ و نووسینی کوردی دروستکردنی بەرنامەی پاڵپشتیی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و فۆنتەکانی یونیکورد لە ڕاژە گرنگەکانی ئەم گرووپەیە کە لە یەکەم ھەوڵەکان بوو بۆ نووسینی کوردی لەسەر بنەمای یونیکۆد.
کوردئایتی گرووپ ساڵانێک ڕاژەی پرسیار و وەڵامی لەشێوەی مەکۆ لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری و زمانی کوردی دا هەبوو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کورد ئایتی گرووپ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.