کوردستان ٢٤ میدیایەکی کوردییە لە باشووری کوردستان.
لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ و وێبگەیەک پێک دێت. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکە کرایەوە و، ڕادیۆکەش لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. نورەدین وەیسی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای کوردستان ٢٤یە.
کوردستان ٢٤ | |
---|---|
وڵات | عێراق |
زمان | کوردی |
پێگە سەرەکییەکان | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان، عێراق |
ماڵپەڕ | www |
کوردستان ٢٤ نزیک بە مەسروور بارزانی لە ڕێبەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کوردستان وەسف دەکرێت.
کەناڵی کوردستان ٢٤ پەخشی ڕادیۆیی بە زمانی کوردی پێشکەش دەکات، ئەمە لە هەرێمی کوردستان و بۆ بینەرێکی نێودەوڵەتیش بەردەستە.
نزیک سەعات ١ی شەوی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢، چەند ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ھەولێر، و بەھۆیەوە زیان بەر باڵەخانەی کوردستان ٢٤ کەوت. بە وتەی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئامانجی ھێرشەکە بووە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردستان ٢٤, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.