ڤیکتۆر خارا

ڤیکتۆر لیدیۆ خارا مارتینێز ( ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٣٢ - ١٦ی ئەیلوول ١٩٧٣) مامۆستایەکی چیلی، دەرهێنەری شانۆ، شاعیر، گۆرانیبێژ و چالاکوانێکی سیاسیی کۆمۆنیست بوو.

ئەو پەرەی بە شانۆی چیلی دا بە دەرهێنانی کۆمەڵێک کار لە ئاستی ناوخۆ و کلاسیکیی جیهاندا. ئەو ھەروەھا ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لەنێوان مۆسیقاژەنانی نیۆ-فۆلکلۆری کە بزووتنەوەی سترانی نوێی چیلی (Nueva Canción Chilena) دامەزراند. ئەمە بووە هۆی سەرهەڵدانی دەنگێکی نوێ لە مۆسیقای وڵاتەکە لە ماوەی سەرۆکایەتی سالڤادۆر ئالێندێ.

Víctor Jara
ڤیکتۆر خارا
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونڤیکتۆر لیدیۆ خارا مارتینێز
لەدایکبووی (1932-09-28) 28ی ئەیلوولی 1932
سان ئگناکیۆ، چیلی
بنەچەڤایخۆی چیلی، چیلی
مردووی١٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣(١٩٧٣-٠٩-١٦) (٤٠ ساڵ ژیاوە)
سانتیاگۆ, چیلی
چەشنەکان
  • فۆلکلۆر
  • Nueva canción
  • Andean music
پیشە(کان)
  • هۆنراوەنووسی گۆرانی
  • شاعیر
  • دەرهێنەری شانۆ
  • ئەکادیمی
  • چالاکوانی کۆمەڵایەتی
ئامێرەکان
  • Vocals
  • گیتاری کلاسیک/ئیسپانی
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٩–١٩٧٣ (مردن)
کۆمپانیاکان
  • EMI-Odeon
  • DICAP/Alerce
  • Warner
وێبگەfundacionvictorjara.org

خاوا لەلایەن هێزەکانی پینۆچێتەوە دەستگیر کرا دوای کودەتای چیلی لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٣، کە ئالێندای لە دەسەڵات لابرد. لە کاتی پرسیارکردنیدا ئەشکەنجە درا و لە کۆتاییدا کوژرا، و لاشەکەی فڕێدرا بۆ شەقامێک لە شارۆچکەیەکی بچووکی سانتیاگۆ. ناوەڕۆکی گۆرانییەکانی ئەو کە تیشکیان دەخستە سەر خۆشەویستی، ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی وە دواتریش بەو شێوازی دڕندەییە کە تیایدا کوژرا، ناوبانگی خارای گۆڕی بۆ "هێمایەکی بەهێز بۆ خەبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی" بۆ ئەوانەی لە ماوەی ڕژێمی پینۆچێت کوژران. بەهۆی ڕۆڵ و بانگەشەکانی بۆ حکوومەتەکانی چی گیڤارا و ئالێندێ، کە تیایدا وەک باڵیۆزی کلتوری دەردەکەوت لە کۆتایی ساڵانی ١٩٦٠کان و تا سەرەتای قەیرانی ١٩٧٠کان کە کۆتایی هات بە کودەتای دژ بە ئالێندێ، بە هۆکاری سەرەکی بۆ کوژرانی خارا دەبینرێت.

لە حوزەیرانی ٢٠١٦، دادوەری فلۆریدا ئەفسەری پێشووی سوپای چیلی پێدرۆ بارینێنتۆس بە تاوانباری کوشتنی خارا دۆزییەوە. لە تەممووزی ٢٠١٨، هەشت ئەفسەری سەربازی چیلی خانەنشین بە ١٥ ساڵ و ڕۆژێک زیندانی سزا دران بەهۆی کوشتنی خارا.

سەرچاوەکان

Tags:

سالڤادۆر ئالێندێشاعیرچیلیکۆمۆنیزمگۆرانیبێژ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیستۆنیاکتێبخانەمووسامحەمەد سدیق موجتەھیدیکیمیا٦١٨ (ژمارە)ھێمنمەدینەماددەی تاریکنەورۆزگواتیمالاسیریاساکانی حامۆرابیچاکەتتورکستانعیمران خانبێخودنووحتەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵمایکڵ جاکسنخورماڵئایزک نیوتنئازادیی دەربڕینفرانتس کافکازمانتایلەندشەرەفنامەڕێزمانی کوردیپاراسایکۆلۆژیمورادی یەکەممەلا مەحموودی بایەزیدیحوسێن کوڕی عەلیئەحمەدی خانیخۆرعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبمحەممەد ماملێکوردسویسئەحمەد تەھاعیساجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢دەزگای خێرخوازیی بارزانیئەحمەد ھەردیسەددام حوسێنپارتی دیموکراتی کوردستانخورمالیۆنێل مێسیپورتوگالئەدۆڵف ھیتلەرباتمان (زنجیرە)نوێژ لە ئیسلاملیبێریاگشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠تیک تۆککلاسیزمیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانباکووری کوردستانکۆماری ئاراراتئاورێلیان چوامینیتۆپی سەبەتەفایەق بێکەسکەرجوگرافیای ھیندستانکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)ئۆزبەکستانقانعئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامیبەنگلادێشبیابانبانکی ڕەشیدخەلافەتی ڕاشدینبالە🡆 More