سالڤادۆرئالێندێ (٢٦ی جوونی ١٩٠٨ - ١١ سێپتەمبری ١٩٧٣) پزیشک، پەرلەمانتار، وەزیری تەندروستی و سەرۆک کۆماری چیلی بوو.
ئالێندێ مارکسیست بوو، ئەو یەکەمین مارکسیست بوو کە لە وڵاتێکی ئامریکای باشوور بگاتە سەرۆک کۆماری. ئالێندێ لە دوای چوونە سەر کار دەستی کرد بە گۆڕانکاری لە ڕێکخراوە سیاسی و حکوومیەکانی چیلی. لە دوای سێ ساڵ بەڕێوە بردنی حکوومەت، ئالێندێ تووشی کوودەتایەک بوو لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی وڵاتەوە و حکوومەتەکەی ڕووخا. ئالێندێ لە ھەمان ڕۆژی کوودەتادا خۆی کوشت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سالڤادۆر ئالێندێ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سالڤادۆر ئالێندێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.