ژنێکی منگن یەکێکە لە نۆڤلێتەکانی کتێبی «خەونی جاڵجاڵۆکەکان و ژنێکی منگن» لە نووسینی شێرزاد حەسەن؛ یەکەم ڕەشنووسی کورتەڕۆمانەکە ساڵی ١٩٨٧ نووسراوە و ساڵی ٢٠٠٦ کۆتایی پێ ھاتووە.
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | کورتەڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی دەنگی |
قەسابێکی کوردی خێزاندار، بەناوی مەمۆ شەیدای ژنێکی منگنی عەرەب دەبێت بەناوی لەیلا؛ لەیلا مەسیحی و خەڵکی مووسڵە و دکتۆری ددانە و بۆ ماوەیەکی کورت نیشتەجێی کوردستانە. ڕۆژێک بە ھەڵکەوت ڕێی دەکەوێتە دووکانی مەمۆ و چاویان پێک دەکەوێت.
ژنی بە گنەگن دەیکوشتم، زرینگەیەک لە دەنگیان شێتم دەکات، دەنگێکە ھەم کزۆڵە و غەمبارە خاوەنەکەی.. ھەم پڕ ھەوەس و ئارەزووە. کاکە زەنگوڵەی چی و قووڵەقوڵی ئاوی شەربەی چی و نەوای شمشاڵی شمشاڵژەنێکی عاشقی ناگاتێ، ھەمیشە سەدای ئەو دەنگانە، دەنگی کەرخ و پڕی ئەو ژنە منگنانە لە گوێمدا تا ئەمڕۆکەش دەزرینگێتەوە، ھیچ مەل و فڕندەیەکی ئاسمان بەقەد ژنێکی منگن لای من دەنگی خۆش نییە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ژنێکی منگن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.