ژانی گەل فیلمێکی کوردی ساڵی ٢٠٠٧ە کە لەلایەن جەمیل ڕۆستەمییەوە دەرھێنراوە.
نزار سەلامی، بە کەسایەتی جوامێر کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە دەگێڕێت. چیرۆکی فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ژانی گەلی ئیبراھیم ئەحمەدە. فیلمەکە نێردرا بۆ ٨٠یەم خەڵاتی ئەکادیمی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەکادیمی باشترین فیلمی زمانی بیانی، بەڵام وەک پاڵێوراوێک وەنەگیرا.
ژانی گەل | |
بەرھەمھێنەر | سولی فیلم |
---|---|
نووسین | ئیبراھیم ئەحمەد خوسرەو سینا جەمیل ڕۆستەمی |
چەشنی فیلم | دراما |
کاست | نزار سەلامی ڕێناس وریا ئاسۆ عومەر ژیان ئیبراھیم |
مۆسیقا | کارن ھیمایۆنفەر |
ڕێکەوتی دەرچوون | تەممووزی ٢٠٠٧ |
ماوەی فیلم | ١٠٠ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
ژانی گەل لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدەوە پشتگیری مادی لێکراوە و تێچوونی فیلمەکەش نەزانراوە.
فیلمەکە باس لە کوڕێک دەکات بە ناوی جوامێر کاتێک خێزانەکەی، کاڵێ دووگیانە و ژانی ھەیە، جوامێر دەچێت مامانێک بھێنێت تا مناڵەکەیان ببێت، بەڵام لەناکاو بەڕێکەوت دەکەوێتە نێو خۆپیشاندانێکی کوردەکانەوە کە داوای ئاشتی و برایەتی لە نێوان کورد و عەرەب دەکەن. جوامێر ئەیەوێت لە خۆپیشاندانەکە بێتە دەرەوە و بڕوات بەدوای مامانەکەدا، بەڵام حکوومەت چواردەوری خۆپیشاندانەکە دەگرێت و گوللەبارانیان دەکات. جوامێر بریندار دەکرێت لەگەڵ چەندین بریندار و کوژراوی تردا دەگوازرێتەوە بۆ ئەمنەسوورەکە، لەوێ لەلایەن ناپاکێکەوە بە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە دەناسرێنرێت. جوامێر.
جوامێر ماوەی ١٠ ساڵ لە زینداندا دەمێنێتەوە و بە توندی سزا دەدرێت. لەدوای ئازادبوونی دەچێتەوە ماڵەوە، کاتێک دەبینێت ماڵەکەی ڕووخاوە و ھیچ جێشوێنی مرۆڤێکی پێوە نییە. جوامێر سەردانی ماڵی ئامۆزایەکی دەکات و بۆ ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە. ئامۆزاکەی پێی ئەڵێت کە خێزانەکەی و کوڕەکەی لەترسی حکوومەت کۆچیان کردووە بۆ گوندێک لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا.
کاتێک جوامێر بەڕێ دەکەوێت بۆ گوندەکە، لەلایەن پێشمەرگەوە بۆ چەند ڕۆژێک دەستبەسەر دەکرێت تا لە کۆتاییدا لێی دڵنیا دەبن کە جوامێر ناپاک نییە و کەسێکی نیشتمانپەروەرە. یەکێک لە سەرکردەکان کە جوامێر دەناسێت ئەیباتە سەر دوو گۆڕ و پێی ئەڵێت کە گوندەکە لەلایەن حکوومەتەوە بۆمبباران کراوە و ھەموو دەنیشتووانی گوندەکە شەھیدبوون.
کاتێک جوامێر دەبێتە پێشمەرگە، ئامۆزاکەی لە نامەیەکیدا بۆی، پێی ئەڵێت کە خێزانەکەی بە ئازاری کوڕەکەیەوە گیانی لەدەست داوە مناڵەکەشی نەژیاوە. حکوومەتیش خانووەکەی ڕووخانووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ژانی گەل (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.