ڕێبەرایەتی Leadership وەک ڕشتەیەکی زانستی، گرینگی دەدات بە شێوازی ڕێبەرایەتی و تۆژینەوەی تایبەتی لێ دەکات.
زانا و تۆژەوەران لەم بوارەدا چەندین ڕێچکەی جیاوازیان کردۆتەوە و هەریەکەیان لە ڕوانگەی تایبەتەوە دەربارەی ڕێبەرایتیی نووسیوە.
بۆ نموونە:
- ڤێبەر Weber - لە ڕێبازی «بیرۆکراسی» -دا جۆرەکانی دەسەڵاتی کاریزما، نەرێتی و دەستووری لەیەک جودا دەکاتەوە.
- تایلەرTaylor - لە ڕێبازی تایلەریزم / «کارگێڕیی زانستانە» -دا باس لە بڕیاردانی هۆشەکی دەکات.
- فایۆلFayol - لە فایۆلیزم / «کارگێڕیی فەرمانبەرانە» -دا پێگەی فەرماندە و مەودای دەسەڵات لە هەرەمی سازماندا شی دەکاتەوە.
-تۆژینەوەکانی Hawthorne و زانایانی وەک Mayo, Maslow, McClelland & Herzberg لە ڕێبازی جڤاکی و پێوستیی مرۆڤدا جەخت لەسەر ڕێبەرایەتی دەکەن.
- زانایان Barnard & Herbert Simon پرۆسەی Decision-Making شرۆڤە دەکەن.
- McGregor لە تیۆری X&Y دا جەخت لە ڕوانگەی مرۆڤبینیی ڕێبەر دەکات.
- Henry Mintzberg ڕۆڵی بڕیاردان لە پەیکەربەندیی سازماندا ڕوون دەکاتەوە
- Schein باس لە نەخشی ڕێبەرایەتی و فەرهەنگی سازمان دەکات و...
ڕێبەرایەتی بەگشتی سێ جۆرە:
-ڕێبەرایەتیی دەسەڵاتسەپێن - سەرۆک لێرەدا دەسەڵاتی ڕەهای هەیە، خۆسەپێنە، هەم ئامانج دیاری دەکات و هەم مێتودی کار. خۆی لە سەروو هەموانە، تەنانەت دەستوور و ڕێسا بە ویست و ئارەزووی خۆی دادەڕێژێت و سنووربەزێنیشی لێ دەکات. ئەم جۆرە ڕێبەرایەتییە کاریگەرە بەڵام کورتمەودایە.
-ڕێبەرایەتیی خەمسارد - ڕێبەرایەتیی بێباک و بێپەروا سازمان تووشی سەرگەردانی دەکات. ڕێبەرایەتی وەها، جاروبار بە پێی پەستانی دەوروبەر یان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خۆی، بە ناچاری یان بە ئارەزوو دەست لە کاروبار وەردەدات، لە نێو سازماندا دڕی و بێباکی تەشەنە دەکەن.
-ڕێبەرایەتیی دێمۆکرات - ڕێبەر لێرەدا بۆ دیاری کردنی هەم ئامانج هەم مێتودی پێکانی ئامانج پرسوڕا بە هاوکاران دەکات. بەرپرسایەتی لە سازماندا دابەش دەکات.
هەڵبەت ئەمانە شێوازی یەکجار گشتین. ڕێبەرایەتی بە کردەوە وەها ساکار و ڕوون نییە، وردەکاری و شەبەنگی دیکەی زۆرە، بۆ نموونە:
-«ڕێبەرایەتی دۆخەکی» Situational Leadership
-«ڕێبەرایەتیی فێرکار» Learning Leadership
-«ڕێبەرایەتیی ڕۆشناک» Clear Leadership
(Jacobsen, Dag Ingvar & Thorsvik, Jan. Hur moderna organisationer fungerar. Studentlitteratur (2002
(Karlöf, Bengt & Lövingsson, Fredrik Helin. Management från A till Ö. SIS Förlag (2007
(Svedberg, Lars. Gruppsykologi - Om grupper, organisationer och ledarskap. Studentlitteratur. Tredje upplagan. (2003).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێبەرایەتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێبەرایەتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.