لە کۆمپیوتەرزانیدا، پێکھاتەدراوە یا پێکھاتەی دراوە (بە ئینگلیزی: data structure) ڕێگایەکی تایبەتە بۆ کۆگاکردن و ڕێکخستنی دراوە لە کۆمپیوتەردا بە چەشنێک کە بتوانرێ بەشێوەی کارامە بەکار بھێنرێتەوە.
جۆرگەلی لێکجیاوازی پێکھاتەدراوەکان لە جۆرگەلی لێکجیاوازی ئەپلیکەیشنەکاندا شیاوی بەکارھاتنن. بۆ نموونە، B-tree -یەکان بۆ پیادەکردنی بنکەدراوە تەواو گونجاون، بەڵام لە کۆمپایلردا زۆرتر hash table -ەکان بەکار ئەبردرێن. ھەندێک پێکھاتەدراوەش ھەن کە پلەیەکی بەرزی پسپۆڕی پێویستە بۆ کارکردن لەگەڵیان و تەنھا لە بڕێک ئەرکی تایبەتدا بەکار دێن.
پێکھاتەدراوەکان لە نزیکەی گشت بەرنامە و نەرمەواڵەیەکدا بەکار ئەگیردرێن. پێکھاتەدراوەکان ئامێرێکێن بۆ بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی کارامەی بڕە ئێجگار گەورەکانی دراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێکھاتەدراوە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێکھاتەدراوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.