چوار زنجیرە درامای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان (واتە ڕۆڵگێڕانی ئەنیمێ بە شێوەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کە تێیدا ئەکتەری ڕاستەقینە بەژداری دەکات) پەخشکراوە.
ئەڵقەی یەکەم و دووەم لە ساڵی ٢٠٠٦، و ٢٠٠٧ پەخشکرا کە تێیدا شۆن ئۆگوری لە دراماکەدا بە ڕۆڵی شینچی کودۆ بەژداری کرد، ئەمەش لە کاتێکدا درامای سێیەم و چوارەم لە ساڵی ٢٠١١، و ٢٠١٢ پەخشکرا کە تێیدا جایومبی میزوباتا بە ڕۆڵی شینچی کودۆ بەژداری کرد. و پاشان لە ٧ی تەممووزی ٢٠١١ زنجیرە درامایەک کە لە ١٣ زنجیرە پێکدێت دەستی بە پەخشکردن کرد و لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١ کۆتایی ھات.
یەکەم دراما بە ناونیشانی (نامەی ڕکابەرایەتی بۆ شینچی کودۆ) بوو کە لەسەر نیپۆن تیڤی لە ٢ی تشرینی یەکەمی پەخشکرا، کە لە ڕۆڵگێڕانی ھەر یەکێک لەمانەیە:
درامای دووەم بە ناونیشانی (گەڕانەوەی شینچی کودۆ، ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەشدا) بوو کە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ پەخشکرا، وە ئەمانەشی تێدا بوو:
درامای سێیەم بە ناونیشانی (نامەیەکی ڕکابەرایەتی بۆ شینچی کودۆ! شانۆی ڕۆژی پێنجەمە لێڵەکە) بوو کە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١١ پەخشکرا، کە ھەندێک ئەکتەر تێیدا گۆڕدرابوو:
درامای چوارەم بە ناونیشانی (کودۆ شینچی و دۆسییەی کوشتنی شینسینگۆمی کیوتۆ) بوو کە لە ١٢ی نیسانی ٢٠١١ پەخشکرا.
بریتییە لە زنجیرەیەکی نوێ کە لە تەممووزی ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد و لە ۱۳ زنجیرەی بەدوایەکبووی زنجیرە درامای لێکۆڵەر کۆنان پێکدێت و تا مانگی ئەیلوولی هەمان ساڵ بەردەوام بوو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێڕستی زنجیرە دراماکانی لێکۆڵەر کۆنان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.