پێدرۆ میگێل

پێدرۆ میگێل کارڤالیۆ دیۆس کۆرێیا (بە پورتوگالی: Pedro Miguel Carvalho Deus Correia؛ لەدایکبووی ٦ی ئابی ١٩٩٠)، بە ڕۆ ڕۆ (Ró-Ró) ناسراوە.

وەرزشوانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە و یاریزانی یانەی سەدد و ھەڵبژاردەی قەتەرە و بەرگریکاری باڵی ڕاست یان دڵی بەرگرییە.

لە خولی خوارەوەی تۆپی پێی پورتوگال یاریی کردووە، لە کانوونی دووەمی ٢٠١١ گەیشتووەتە قەتەر و بۆ یانەکانی ئەھلی و سەدد لە خولی ئەستێرەکانی قەتەر یاریی کردووە و ٣ جار نازناوی خولەکەی بەدەستھێناوە.

ڕۆ ڕۆ لەدابکبووی پورتوگالە، بەڵام لە ئاستی باڵا نوێنەرایەتی کەیپڤەردی خوار ٢١ ساڵی کردووە، پاشان لە ساڵی ٢٠١٦ بووە بە یاریزانی ھەڵبژاردەی قەتەر و نازناوی جامی ئاسیای ٢٠١٩ی بەدەستھێناوە.

کاروانی یانە

ڕۆ ڕۆی بەڕەچەڵەک کەییڤەردی لە ئەلگایرۆ میم مارتینزی سینترەی پورتوگال لەدایکبووە، نازناوەکەی لە دوو یاریزانی بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ و ڕۆماریۆ وەرگرتووە. لە تەمەنی لاوێتی کاروانی وەرزشی دەستی پێکردووە و یاری بۆ یانەکانی میم مارتینز و بەنفیکا کردووە، کە نزیکەی ٦ وەرز تێیدا ماوەتەوە. لە ٢٠٠٩ لە خولی پلە چوار یاریی بۆ یانەی فارێنسی کردووە و وەرزی دواتر یاریی بۆ یانەی ئالژوسترێلێنسی کردووە.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١١، ڕۆ ڕۆ وڵاتەکەی بەرەو دەوحە بەجێھێشت و پەیوەندی بە یانەی ئەھلییەوە کرد، یەکەم گۆڵی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە بەرامبەر یانەی خەرەیتیات تۆمارکرد، بەڵام بە ئەنجامی ٢–٤ دۆڕان، لە یەکەم وەرزدا تەنھا بەشداری ٦ یاریی یانەکەی کرد و یانەکەی دابەزی.

لە ٢٠١٦ پەیوەندی بە یانەی سەددەوە کرد، ھاوکات ئارەزووی خۆی بۆ یاریکردن بۆ ھەڵبژاردەی قەتەر دەربڕی، لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ئەو ساڵە، یەکەم گۆڵی لە بەرامبەر ئوم سەلال تۆمارکرد.

لە جامی جیھانیی یانەکانی فیفای ٢٠١٩ لە قەتەر، لەکاتی زیادکراودا گۆڵێکی بۆ یانەکەی لە قۆناغی یەکەم لە بەرامبەر یانەی ھینگێن سپۆرت تۆمارکرد، کە ٣–١ براوە بوون. لەژێر ڕاھێنەرایەتی چاڤی ھێرناندێز نازناوێکی خولی ئەستێرەکانی قەتەر و ٢ جامی قەتەری بەدەستھێناوە.

کاروانی نێونەتەوەیی

لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٩، ڕۆ ڕۆ یەکەم دەرکەوتنی بۆ ھەڵبژاردەی خوار ٢١ ساڵانی کەیپڤەرد ئەنجامداوە، کە یارییەکی دۆستانە بوو بەرامبەر بە پورتوگال، ٢–٠ دۆڕان. لە یارییەکانی لوسۆفۆنیای ٢٠٠٩ مەدالیای ئاڵتوونیان بەدەستھێناوە.

لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦، یەکەم بەشداری لە ھەڵبژاردەی قەتەر ئەنجامداوە، کە لە پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ بووە، بەرامبەر بە چین ٢–٠ دۆڕان. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، یەکەم گۆڵی بۆ قەتەر تۆمارکرد، لە جامی کەنداوی عەرەب ٢٣ لە بەرامبەر یەمەن بوو، کە ٤–٠ براوە بوون، بەڵام لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵاواییان کرد. لە ھەموو ڕووبەڕووبوونەوەکانی جامی ئاسیای ٢٠١٩ لە ئیمارات بەشداریی کرد و بوونە پاڵەوان.

ڕۆ ڕۆ بانگھێشتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ و جامی ئاڵتوونیی کۆنکاکافی ٢٠٢١ کراوە، کە لە جامە ئاڵتوونییەکە تا نیوەی کۆتایی ڕۆیشتن. لە جامی عەرەبی ٢٠٢١ لە قەتەر، لە گێمی یەکەم بەرامبەر بە عوممان تووشی پێکان ھات.

ڕۆ ڕۆ لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ی قەتەر بەشداری ھەر سێ یارییەکەی قەتەر کرد و بە بێ ھیچ بردنەوەیەک ماڵاواییان لە پاڵەوانییەتییەکە کرد.

گۆڵە نێونەتەوەیییەکان

    ھەتا ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
ز. ڕێکەوت یاریگا بەرامبەر گۆڵ ئەنجام پاڵەوانییەتی
١. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ یانەی کووەیت، شاری کووەیت، کووەیت پێدرۆ میگێل  یەمەن ٤ ٤–٠ جامی کەنداوی عەرەب ٢٣

سەرچاوەکان


Tags:

پێدرۆ میگێل کاروانی یانەپێدرۆ میگێل کاروانی نێونەتەوەییپێدرۆ میگێل سەرچاوەکانپێدرۆ میگێلتۆپی پێزمانی پورتوگالیھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھەژارگۆریۆئوسترالیائۆبلاستی مۆسکۆعەمباری دراوەکانسێکسڤایرۆسی کۆمپیوتەرئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامیئوسۆپماکوان کەریمشێرپەنجەعەبدولقادری گەیلانیکونەڕەشجۆرج ئێچ دەبلیوو بوشموعەمەر قەزافیچنارئیمپراتۆریەتیی ساسانیسلێمانییارانی ئەشکەوت (زنجیرە)ئینستاگرام١٠ی خاکەلێوەکتێبخانەلیبرێڤیلجەعفەری سادقدیێگۆ مارادۆناعەلی خامنەییپانپانۆکێتاجیکستانمێژووی کوردمایکرۆسۆفت ئۆفیسپەندی پێشینانشەرەفنامەلۆژیکیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتایلەندگوڵمایکرۆسۆفت ئەکسێسزمانی گورجیخاکەلێوەڕیاڵی ئێرانیپاکستانمافیانیپالحەجڕۆکستار نیو ئینگلاندڕێکەوتننامەی جەزائیرمزگەوتی پێغەمبەرفێمینیزمئەپڵبەنی ئیسرائیلئەی ڕەقیبڕۆژژمێرھەرزەکاریوەرزشیووسف لە ئیسلامداجوگرافیای باشووری کوردستانماددەروونناسیی پەروەردەییشێرپەنجەی خوێنمستەفا کەمال ئاتاتورکشانشینی یەکگرتووئایینی زەردەشتیپلەی سەربازیزمانە ھیندی و ئەورووپییەکانمردنی ئەدۆڵف ھیتلەرمێژووی جامی جیھانیی فیفادەروەنلیبرالیزمڕەمەزانبزنئیسلامپشیلە🡆 More