ڕۆناڵدۆ یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلییە، لەمارسی ساڵی ٢٠٠٤ز (بیلیآ) وەک یەکێک لە باشترین ١٢٥ یاریزانی زیندووی جیھانی ھەڵیبژارد، تائێستا دوو جار خەڵاتی باشترین یاریزانی لە جیھاندا وەرگرتووە لەساڵانی (١٩٩٧، ٢٠٠٢).
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
دوو جاریش بەھۆیەوە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیلی جامی جیھانی بەدەست ھێناوە لە ساڵانی ١٩٩٤ز، ٢٠٠٢ز دا.
رِۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دی لیما | |
---|---|
لەدایکبوون | بینیتۆ رِیبیریۆ، رِیۆ دی جانیرۆ، بەڕازیل | ١٨ی ئەیلوولی ١٩٧٦
نیشتەجێی | بەڕازیل |
نەتەوە | بەڕازیلی |
پیشە | یاریزان |
چالاکبوون | ٢٢ی ئایاری ١٩٩٣ - ١٤ی شوباتی ٢٠١١ |
باڵا | ١٨٠ سم |
ئایین | مەسیحی کاسۆلیک |
ھاوسەر | میلینی دۆمینیگس |
یار | سوزانا فیرنەر |
ڕۆنالدۆ لە نەخۆشخانەی (سان فڕانسوا کسافیێ) لە ناوچەی (ئیتاگوای) لە ھەرێمی رِیۆ دی جانیرِۆ، لەدووری ٣٠ کیلۆمەتر لە شاری (ڕیۆ) لەدایک بووە، بەناوی ئەو دکتۆرەوە ناونراوە کە یارمەتی لەدایک بوونی داوە وناوی (رِۆناڵدۆ ڤالانتی) بووە. منداڵی سێیەمینی باوک و دایکی (نیلۆ) و (سۆنیا) بووە، لەدوای خوشکی (یۆن) و براکەی (نیلیۆ جۆنیوەر) ھاتۆتە دونیا. نیلۆ کە باوکی رِۆنالدۆیە کورِە گەورەی خێزانێک بووە کە لە حەوت برا پێک ھاتبوون، بەھۆی کەم دەرامەتیەوە لەسەر دەستی شتومەکی فرۆشتووە و نەیتوانیووە بچێ بۆ قوتابخانە، دواتر چۆتە کۆمپانیایەکی تەلەفۆن لە رِیۆ، لەوێش (سۆنیا دۆس سانتۆس براتا) ی دایکی رِۆناڵدۆی ناسیووە و لە ساڵی ١٩٧١ز دا ھێناویەتی، و لە گەرِەکی بینیتۆ ریبیریۆ نیشتەجێ بوون، رِۆنالدۆ لەم گەرِەکەدا ھاورِێیەکی زۆری ھەیە، لە دوای جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٢ز دا، فەرشێکیان بۆ چنی بوو وێنەی ژمارە نۆی لەسەر بوو، ھەروەھا ناوی شەقامی گەرِەکەکەشیان لەو ساوە بۆناوی ئەوەوە گۆرِیوە. پێشتر رِۆناڵدو تا تەمەنی شازدە ساڵی ھەر بە (دادادو) بەم ناوەی کەپێشتر برا بچووکەکەی بانگی دەکرد بانگ دەکرا، ھەروەھا ھاورِێکانی ناویان نابوو (مۆنیکا) کە ناوی پاڵەوانێکی فیلمی کارتۆنی منداڵانە و ددانەکانی بەدەرەوەن ھەروەک رِۆناڵدۆ ددانی لەدەرەوە، ئەمیش ئەم ناوەی زۆر لا ناخۆش بوو و پێی پەست دەبوو. کاتێک کە تەمەنی گەیشتە یازدە ساڵ، دایک و باوکی لێک جیابوونەوە، بەڵام ئەمە ھیچ کارێکی نەکردە سەر رِۆناڵدۆ، چونکە باوکی رِا ھاتبوو لەسەر خواردنەوەی مەی، ئەگەرچی ھانی رِۆناڵدۆشی دەدا بۆ تۆپی پێ، بە پێچەوانەی دایکی، ھەربۆیەش رِۆناڵدۆ بەم دواییە نھۆمێکی بەتەواوی لە باڵەخانەکانی (کوباکابانا)، ھەروەھا چێشتخانەیەکی پیتزای کردە دیاری بۆ باوکی، خانوێکی بەخشی بە خوشک و براکەی. ڕۆناڵدۆ لەساڵی ٢٠١١ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی کورنتاثی بەڕازیلی ھێنا و ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد لە ژیانی وەرزشی. رِۆناڵدۆ لە ژیانیدا زۆر بە ژن سەرقاڵە، ھەردەم بەستراوەتەوە بە ھاوڕێیەک یان دەستگیرانێک یان ژنێک، کە ئەمانەن:
لە یەکەم ھەنگاوی ژیانی وەرزشیدا، ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی کروزێرۆی بەڕازیلی لە وەرزی (١٩٩٣-١٩٩٤)ز دا یاری کرد، لەوێ ئەوکات سەرنجی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەڕازیلی (کارلۆس ئەلبێرتۆ کاریرا) ی رِاکێشا، بۆیە ھێنایە نێو ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە جامی جیھانیدا، پاشان لە ساڵی ١٩٩٤ز دا چووە ڕیزی یانەی بی ئێس ڤی ئایندھۆڤنی ھۆڵەندی، بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەکە یاری کرد، لەژێر چاودێری ڕاھێنەری ئینگلیزی (سێر بۆبی ڕۆبنسون)، جا کاتێک کە سێر بۆبی ڕۆیشت بۆ مەشقدانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، ڕۆناڵدۆشی لەگەڵ خۆی برد بۆ یانە کاتالۆنییەکە، لە وەرزی ١٩٩٦-١٩٩٧ز یشدا لەگەڵ بەرشلۆنە یاری کرد. لە وەرزی ١٩٩٧-١٩٩٨ز، چووە ڕیزی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، لە ساڵی ١٩٩٨ز دا بەشداری جامی جیھانی تۆپی پێی کرد، ھەڵبژاردەی بەڕازیل پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، ئەمەیش دوای دۆڕانی بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی (٣–٠)، دواتر لە وەرزی ١٩٩٩/١٩٩٨ز، بەھۆی پێکانێک کە بەر چۆکی ڕۆناڵدۆ کەوت، بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یانەکە دابڕا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ز دا جارێکی تر ھاتەوە نێو یاری، کە یارییەکە لە نێوان ئینتەرمیلان و لاتسیۆ بوو، بەڵام ھەر دوای حەوت خولەک جارێکی تر چۆکی تووشی پێکان بووەوە، خەریک بوو بەھۆیەوە بەجارێ لە یاری کردن داببڕێ، بەڵام دواتر پاش بیست مانگ لە چارەسەرکردن، جارێکی تر گەڕایەوە نێو یاری، بەڵکو بەشداری لە جامی جیھانی تۆپی پێی ٢٠٠٢ز دا کرد، لە یاری کۆتاییش دوای ئەوەی کە ھەڵبژاردەکە کەوتە بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا، توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، بەھۆی ئەوەش بوو بە پاڵەوانی جیھانی و گۆڵکاری جامی جیھانی بەکۆی ھەشت گۆڵ، ھەروەھا توانی ببێت بە یەکەم یاریزان کە ژمارەی پێوانەیی بشکێنی و لە شەش گۆڵ زیاتر تۆمار بکات، کە لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٧٤ز دا تۆمارکرابوو. پاشان لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٢ز دا ڕۆناڵدۆ چووە ڕیزی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، لە سەرەتای وەرزەکەشدا توانی ھاوکاری تیپەکە بکات بۆ وەدەست ھێنانی نازناوی خولی ئیسپانی، لە جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٠٦ز یدا، توانی پێوانەی ژمارەی گۆڵەکانی یاریزانی ئەڵمانی (گێرد مۆلەر) بشکێنی بە تۆمارکردنی پانزە گۆڵ لە تۆڕی ھەڵبژاردەی (گانا)، لە ڕێکەوتی ٢٧ ی یۆنیۆی ٢٠٠٦ ز دا. دوای ھاتنی (لۆکسمبۆرکۆ) و پاشان (لیلیآ کابیلۆ) کە لەگەڵ یانەی ڕیالدا پێشتر سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بوو لە خولی ئیسپانی، بۆ دوور خستنەوەی ڕۆناڵدۆ لە تیپەکە بەیەکجاری، خەریک بوو کێشە دروست دەبوو لەنێوانیان، بۆیە ئەمیش لەگەڵ کاکا دا چوو بۆ ئەی سی میلان.
یانە | وەرز | خوول | خوولی ناوخۆیی | جام | جامی کیشوەری | ھیتر | گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
خوول | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
Cruzeiro | ١٩٩٣ | سێریا ئەی | ١٤ | ١٢ | ٢ | ٠ | — | ٤ | ٨ | ١ | ٠ | ٢١ | ٢٠ | |
١٩٩٤ | — | ١٨ | ٢٢ | — | ٨ | ٢ | — | ٢٦ | ٢٤ | |||||
گشتی | ١٤ | ١٢ | ٢٠ | ٢٢ | — | ١٢ | ١٠ | ١ | ٠ | ٤٧ | ٤٤ | |||
ئایندۆھۆڤن | ١٩٩٤–٩٥ | خوولی ھۆڵەندی | ٣٣ | ٣٠ | — | ١ | ٢ | ٢ | ٣ | — | ٣٦ | ٣٥ | ||
١٩٩٥–٩٦ | ١٣ | ١٢ | — | ٣ | ١ | ٥ | ٦ | — | ٢١ | ١٩ | ||||
گشتی | ٤٦ | ٤٢ | — | ٤ | ٣ | ٧ | ٩ | — | ٥٧ | ٥٤ | ||||
یانەی بەرشەلۆنا | ١٩٩٦–٩٧ | لالیگا | ٣٧ | ٣٤ | — | ٤ | ٦ | ٧ | ٥ | ١ | ٢ | ٤٩ | ٤٧ | |
گشتی | ٣٧ | ٣٤ | — | ٤ | ٦ | ٧ | ٥ | ١ | ٢ | ٤٩ | ٤٧ | |||
یانەی ئەنتەرمیلان | ١٩٩٧–٩٨ | سێریا ئەی | ٣٢ | ٢٥ | — | ٤ | ٣ | ١١ | ٦ | — | ٤٧ | ٣٤ | ||
١٩٩٨–٩٩ | ١٩ | ١٤ | — | ٢ | ٠ | ٦ | ١ | ١ | ٠ | ٢٨ | ١٥ | |||
١٩٩٩–٠٠ | ٧ | ٣ | — | ١ | ٠ | — | — | ٨ | ٣ | |||||
٢٠٠٠–٠١ | — | — | — | — | — | — | ||||||||
٢٠٠١–٠٢ | ١٠ | ٧ | — | ١ | ٠ | ٥ | ٠ | — | ١٦ | ٧ | ||||
گشتی | ٦٨ | ٤٩ | — | ٨ | ٣ | ٢٢ | ٧ | ١ | ٠ | ٩٩ | ٥٩ | |||
ڕیاڵمەدرید | ٢٠٠٢–٠٣ | La Liga | ٣١ | ٢٣ | — | ١ | ٠ | ١١ | ٦ | ١ | ١ | ٤٤ | ٣٠ | |
٢٠٠٣–٠٤ | ٣٢ | ٢٤ | — | ٥ | ٢ | ٩ | ٤ | ٢ | ١ | ٤٨ | ٣١ | |||
٢٠٠٤–٠٥ | ٣٤ | ٢١ | — | ١ | ٠ | ١٠ | ٣ | — | ٤٥ | ٢٤ | ||||
٢٠٠٥–٠٦ | ٢٣ | ١٤ | — | ٢ | ١ | ٢ | ٠ | — | ٢٧ | ١٥ | ||||
٢٠٠٦–٠٧ | ٧ | ١ | — | ٢ | ١ | ٤ | ٢ | — | ١٣ | ٤ | ||||
گشتی | ١٢٧ | ٨٣ | — | ١١ | ٤ | ٣٦ | ١٥ | ٣ | ٢ | ١٧٧ | ١٠٤ | |||
ئەی سی میلان | ٢٠٠٦–٠٧ | سێریا ئەی | ١٤ | ٧ | — | — | — | — | ١٤ | ٧ | ||||
٢٠٠٧–٠٨ | ٦ | ٢ | — | — | — | — | ٦ | ٢ | ||||||
گشتی | ٢٠ | ٩ | — | — | — | — | ٢٠ | ٩ | ||||||
Corinthians | ٢٠٠٩ | خوولی بەڕازیل | ٢٠ | ١٢ | ١٠ | ٨ | ٨ | ٣ | — | — | ٣٨ | ٢٣ | ||
٢٠١٠ | ١١ | ٦ | ٩ | ٣ | — | ٧ | ٣ | — | ٢٧ | ١٢ | ||||
٢٠١١ | — | ٢ | ٠ | — | ٢ | ٠ | — | ٤ | ٠ | |||||
گشتی | ٣١ | ١٨ | ٢١ | ١١ | ٨ | ٣ | ٩ | ٣ | ٠ | ٠ | ٦٩ | ٣٥ | ||
کۆی گشتی | ٣٤٣ | ٢٤٧ | ٤١ | ٣٣ | ٣٥ | ١٩ | ٩٣ | ٤٩ | ٦ | ٤ | ٥١٨ | ٣٥٢ |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل | ||
---|---|---|
یاری | ساڵ | گۆڵ |
١٩٩٤ | ٤ | ١ |
١٩٩٥ | ٦ | ٣ |
١٩٩٦ | ٤ | ٥ |
١٩٩٧ | ٢٠ | ١٥ |
١٩٩٨ | ١٠ | ٥ |
١٩٩٩ | ١٠ | ٧ |
٢٠٠٠ | – | – |
٢٠٠١ | – | – |
٢٠٠٢ | ١٢ | ١١ |
٢٠٠٣ | ٨ | ٣ |
٢٠٠٤ | ١١ | ٦ |
٢٠٠٥ | ٥ | ١ |
٢٠٠٦ | ٧ | ٥ |
٢٠٠٧ | – | – |
٢٠٠٨ | – | – |
٢٠٠٩ | – | – |
٢٠١٠ | – | – |
٢٠١١ | ١ | ٠ |
گشتی | ٩٨ | ٦٢ |
جامی شای ھۆڵەندا یەک جار (کەی-ئێن-ڤی-پی): ١٩٩٥-١٩٩٦
جامی سووپەری ھۆڵەندا (یۆھان کرۆیف) یەک جار: ١٩٩٦
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆناڵدۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆناڵدۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.