پیرەمێرد و زەریا (بە ئینگلیزی: The Old Man and the Sea) ناوی ڕۆمانێکی کورتی نووسراوەی ئێرنست ھێمینگوەیە.
ھێمینگوەی ئەم چیرۆکەی لە کووبادا لە ساڵی ١٩٥١ نووسیوە. ئەم کتێبەی ھێمینگوەی یەکێ لە کارە ھەرە ناسراوەکانییەتی کە خەڵاتی پولیتزەری بردووەتەوە. ئەم داستانە ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی لەوەدا ھەبوو کە ھێمینگوەی بتوانێ لە ساڵی ١٩٥٤دا خەڵاتی وێژەی نۆبڵ بباتەوە.
نووسەر | ئێرنست ھێمینگوەی |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بڵاوبوونەوە | ١٩٥٢ |
جۆری کتێب | چاپکراو (hardback & paperback) |
لاپەڕەکان | ١٢٧ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی پولیتزەر (١٩٥٣) خەڵاتی نۆبڵی وێژە (١٩٥٤) |
ژپنک (ISBN) | 0-684-80122-1 |
Dewey Decimal | ٨١٣٫٥٢ |
LC Class | PS3515.E37 |
شێرکۆ بێکەس ئەم ڕۆمانەی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاندووە سەر زمانی کوردیی سۆرانی کە لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری بەغدادا لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن-دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی لە ١٣٦ لاپەڕە بە چاپ گەیشتووەتەوە. ئەم وەرگێڕانە ھەروەھا بە پێداچوونەوەی شوکور مستەفا لە شاری سلێمانیدا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ١٥٣ لاپەڕە بۆ دووەم کەڕەت و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ١٥٨ لاپەڕە بۆ سێھەم کەڕەت چاپ کرا.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پیرەمێرد و زەریا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.