پارکی نەتەوەییی ھەڵگورد-سەکران دامەزراوەیەکی سەربەخۆی نیشتمانیی ژینگەپارێزی و کولتورییە، دەکەوێتەی ناوچەی باڵەکایەتیی قەزای چۆمان، لە باکووری پارێزگای ھەولێر.
دامەزراوەکە لەپێناو پەرەدان بە ژینگەپارێزی و پاراستنی سامانی نیشتمانی کاردەکات و لەڕێگەی بەشەکانییەوە بایەخ بە چاککردن و پاراستنی ژینگەی سروشتی، ھۆشیاریی ژینگەیی و بواری کولتووری دەدات. ئەم دامەزراوەیە بەشداری بە ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ چاککردن و پاراستنی ژینگەی جیھان و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی پەنگخواردنی گەرمی و دیاردەی قڕبوونی ئاژەڵان.
پڕۆژەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٤ وەک بیرۆکە ھاتە ئاراوە، لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ بە پاڵپشتی و ھاوکاریی ئەنیستۆتی نەمساوی بۆ تەکنۆلۆژیا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لایەن پارێزگاری ھەولێر گرێبەستی جێبەجێکردنی واژووکراو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارکی نەتەوەییی ھەڵگورد-سەکران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.