وەرزش لە ئوردن ئەو وەرزشانە دەگرێتەوە کە خەڵکی ئوردن ئەنجامی دەدەن، وەک بەرگری لە خۆی، مەلەکردن، تێنس تۆپی پێ، تۆپی سەبەتە، بالە کە ھەموویان بە پەرۆشەوە لەلایەن گەنجانەوە وەک وەرزش قبوڵ دەکرێت .تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە لە ئوردن لە ھەموو ناوچەیەک و شەقامێک یاری تۆپی پێ دەکەن، تادێت زیاتر تۆپی پێ لە ئوردن دا بەناوبانگ دەبێت، بەتایبەت بەھۆی ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی لەم دواییەدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوردن بەدەستی پێناوە، چەندین یانەی وەرزشی تۆپی پێ دامەزراوە و ھەندێکیان لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئوردنەوە سەرپەرشتی دەکرێن و بەڕێوەی دەبرێن .
ساڵانە خولی تایبەت بۆ ئەم وەرزشە بەڕێوەدەچێت .ڕەگبی یەکێکی دیکەیە لەو وەرزشانەی لە ئوردن ئەنجام دەدرێت و ھەواداری تایبەتی خۆی ھەیە چەند یانەیەکی تایبەتی ئەو یارییەش لە ئوردن دامەزراون، ھەروەھا لە یاری تۆپی سەبەتە ئوردنیش پێشکەوتنێکی گەورە بەخۆوە بینیوە ئێستا تیمی باسکەی نیشتمانی ئوردن لەلایەن زەینەوە سپۆنسەر دەکرێت و بەشداری لەپێشبڕکێ جۆراوجۆرەکانی باسکەی عەرەب و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکات. تیمە خۆجێیەکان بریتین لە: یانەی ئەرسۆدۆکسی، ئەلریادی، زەین، ئەلحسێن و ئەلجەزیرە. ھەرچەندە پاسکیل سواری وەرزشێکی زۆر بەناوبانگ نییە لە ئوردن، بەڵام وەرزشەکە وەک شێوازی ژیان و ڕێگەیەکی نوێ بۆ گەشت و گەڕان بە دوای ئەو وڵاتەدا بە تایبەتی لە نێو گەنجاندا بە خێرایی پەرە دەستێنێت. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە چەندین جار بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیادی جیھانیان کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەرزش لە ئوردن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وەرزش لە ئوردن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.