پاسدان تایبەتمەندییەکە کە لە وەشانی ١٫٤ و سەرتر بە نەرمامێری میدیاویکی زیاد کراوە.
پاسدان ئامرازێکە بۆ بەسەرداچوونەوە و تاوتوێی وتارە نوێکان و یارمەتیی بەکارھێنەران دەدا بۆ پاڵاوتنی پەڕە نوێکان لە خراپکاری یان ڕیکلام، و دۆزینەوە و چاودێریکردنی ئەو وتارانەی کە شوێن سیاسەت و ڕێساکان ناکەون، تیشک دەخرێتە سەر پەڕەیەک کە شیاوە بۆ سڕینەوەی خێرا، وەکوو ھەڵبەستن و نادرووستی ئاشکرا، کێشەی ماف پارێزراوی، ناوزڕاندن، و بەشدارییەک کە بەھۆی پارەوە ئەنجامدرا بێت. ئەگەر پەڕەیەک وەک «پاسدراو» نیشان بکرێ بەکاڕھێنەرانی تر دەزاننەوە و ئیتر پێویست نییە دیسان تاوتوێی بکەن و بەم جۆرە کاتەکەیان بۆ پاسدانی پەڕە نوێکانی تر پاشەکەوت دەکرێت. و ئەو پەڕانەی پاسنەدراون ھێشتا لە گووگڵ بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ نیشان نادرێن
لەسەر ویکیپیدیای کوردی بەڕێوەبەران بەشێوەیەکی خۆگەرانە ئەم مافەیان ھەیە و لەئێساشدا (٨) بەڕێوەبەر و (١) پاسدەر لە ویکیپیدیای کوردی بەردەستن.
بەکارھێنەران لانی کەم لە چوار شوێندا دەتوانن بزاننەوە پەڕەیەک پاس دراوە یان نا (تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ):
لە تایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکان و تایبەت:لیستی چاودێری پەڕە پاس دراو و پاس نەدراوەکان بەم جۆرەی ژێرەوە دەردەکەون:
کاتێک پەڕەیەک دەبینی کە ھێشتا پاس نەدراوە، بەستەرێکی وەکوو ئەوەی ژێرەوە لە گۆشەی چەپی ژێرەوە دەردەکەوێ. بۆ نیشانکردنی پەڕەکە وەک پاسدراو دەبێ لەسەر بەستەری «[ئەم پەڕەیە وەک پاسدراو نیشان بکە]» کرتە بکەی:
ماو تسی تۆنگ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماو تسی تۆنگ (بە چینی: 毛澤東 / 毛泽东، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٣ – ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦) گەورەی کۆمۆنیستەکانی چین بووە لە ساڵانی ١٩٣٥ەوە ھەتاکوو مردنی واتا ساڵی ١٩٧٦. ماو لە ساڵی ١٩١٨ مامۆستای زانکۆی پەکین بووە و ئەو کات ئاشنای کۆمۆنیزم بووە و بووەتە کۆمۆنیستێکی دەمارگیر و ئێستا بیرکردنەوەی ئەو بە ماویزم دەناسرێت و کۆمۆنیستەکان بیرکردنەوەی ئەو و مارکس جیاواز دەبینن. لە بەرەبەیانی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ شۆڕش ھەڵگیرسا و بە ناوی «شۆڕشی ڕۆشنبیری» ناسرا. ماو تسی تۆنگ لە کۆشکی ئیمپراتۆری چین کۆماری چینی بە ئایدیای کۆمۆنیستی ڕاگەیاند و لەو کاتەوە حیزبەکەی لە دەسەڵاتدایە تاکوو ئێستا. خەڵکی چین لەمەڕ ماو دوو جۆر بۆچوونیان ھەبووە، ئەوانەی پێیان خراپ بووە بە تاوانباری کوشتنی ملیۆنان چینی لە قەڵەم دەدەن و ئەویان بە کارامە نەدەزانی بۆ حوکمڕانی کۆماری چین بەڵام کۆمۆنیست و چەپەکانی چین ئەویان بە پاڵەوانی گەلەکەیان لە قەڵەم دەدا و بەپارێزەری چینی ژنان و کرێکاران دەزانی و ئەویان بە باشترین کەس دەزانی بۆ ڕووبەڕووبوونەی سەرمایەداری.
ئەمانەی ژێرەوە لەبەر چاو بگرە:
بۆ پاسدانی پەڕە نوێیەکان بە سادەیی ((کلیک لێرە بکە)) کە تایبەتە بە بینینی ئەو پەڕە نوێیانەی ھێشتا پاسنەدەراون.
{{Under review}}
بەکاربێنە لەکاتی بەسەرداچوونەوەی پەڕەیەکی دیاریکراو تا پاسدرەانی تر بزانن تۆ خەریکی پێداچوونەوەیت.This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:پاسدان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.