کارڵ مارکس: فەیلەسووفی ئەڵمانی

کارڵ ھاینریش مارکس (بە ئەڵمانی: Karl Heinrich Marx) (٥ی ئایاری ١٨١٨ – ١٤ی ئاداری ١٨٨٣) بیرمەند، فەیلەسووف، مێژووناس، کۆمەڵناس، و ئابوورناسی ئەڵمانی و یەکێک لە کاریگەرترین فەیلەسووفەکان لە سەرانسەر دونیایە.

نووسەری کتێبی سەرمایەیە؛ گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووە و بە ھاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست، مێژووییترین نووسراوی بزووتنەوە سۆسیالیستیەکانیان نووسی. هزری سیاسی و فەلسەفەی مارکس کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر مێژووی ڕۆشنبیری، ئابووری و سیاسی لە جیهان.


کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن
لەدایکبوون٥ی ئایاری ١٨١٨
مەرگ١٤ی ئاداری ١٨٨٣
لەندەن، بەریتانیا
ھۆکاری مەرگنەخۆشیی جەرگ
شوێنی گۆڕگۆڕستانی ھایگەیت
نەتەوەئەڵمانی
پەروەردەبەکالۆریۆس لە یاسا لە زانکۆی بۆن، ١٨٣٣، و دکتۆرا لە فەلسەفە، ١٨٤٠
پیشەفەیلەسووف، ڕووناکبیر، ئابوورناس، ڕۆژنامەنووس، نووسەر، کۆمەڵناس
ئایینبێدین

مارکس لە شاری تریر لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، لە زانکۆکانی بۆن و بەرلین لە بواری یاسا و فەلسەفە خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٨٤٣، هاوسەرگیری لەگەڵ ڕەخنەگری شانۆی ئەڵمانی و چالاکوانی سیاسی جێنی ڤۆن وێستفالین کرد. بەهۆی بڵاوکراوەکانی سیاسی، مارکس بێ دەوڵەت بوو و بۆ ماوەی دەیان ساڵ لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵەکانی لە لەندەن ژیاوە، لەوێ لەگەڵ فرێدریک ئەنگڵس لە پەرەپێدانی بیرکردنەوەکانی، توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی نووسینەکانی لە ژووری خوێندنەوەی مۆزەخانەی بەڕیتانی بەردەوام بوو.

بیردۆزی ڕەخنەکانی مارکس دەربارەی کۆمەڵگا، ئابووری و سیاسەت، کە بە گشتی بە مارکسیزم دەناسرێت، پێی وایە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە ڕێگای ناکۆکیی چینایەتییەوە گەشە دەکات. لە مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا، ئەو ناکۆکییە خۆی دەردەخات لە نێوان چینی دەسەڵاتدار (ناسراو بە بۆرژوا) کە کۆنتڕۆڵی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان دەکات، ئەمەش وا دەکات کە چینی کرێکاران (ناسراو بە پرۆلیتاریا) هێزی کارکردنی خۆیان بفرۆشن لەبەرامبەر وەرگرتنی مووچە.

مارکس بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی وەسف کراوە، و کارەکانی ستایش و ڕەخنەیان لێ گیراوە. کارەکانی لە بواری ئابووریدا بناغەی هەندێک لە تیۆرییەکانی ئێستا سەبارەت بە کار و پەیوەندیەکەی لەگەڵ سەرمایەدا داناوە. زۆرێک لە ڕۆشنبیران، یەکێتیی کرێکاران، هونەرمەندان و پارتە سیاسییەکان لە سەرانسەری جیهاندا کەوتوونە ژێر کاریگەری هزر و کارەکانی مارکس، کە بەمهۆیەوە زۆرێکیان بیرۆکەکانی خۆیان گۆڕیوە یان گونجاندووە. مارکس بە شێوەیەکی دیار وەک یەکێک لە تەلارسازە سەرەکییەکانی زانستی کۆمەڵایەتیی هاوچەرخ ئاماژەی پێدەکرێت.

ژیان

منداڵی و خوێندنی سەرەتایی: ١٨١٨-١٨٣٦

مارکس لە ٥ی ئایاری ١٨١٨ لەدایکبووە، ئەو لە دایک و باوکێکی جوو بەناوەکانی ھاینریش مارکس (باوک، ١٧٧٧-١٨٣٨) و هێنریتە پریسبێرگ (دایک، ١٧٨٨-١٨٦٣) بووە. ئەو لە بروکێنگاس ٦٦٤ لە شاری تریر لەدایکبووە، شارێکی دێرین کە ئەوکات بەشێک بوو لە شانشینی پروسا. دایک و باوکی مارکس جوویێکی دیندار نەبوون، ئەوان لە پێش لەدایکبوونی مارکس بە شێوەیەکی فەرمی ئایینی خۆیان بۆ مەسیحییەت گۆڕی. باوکی دایکی مارکس، ڕابییەکی هۆڵەندی بوو. باوکی مارکس، یەکەم کوڕی بنەماڵەکەی بوو کە بچێتە خوێندێکی سێکولارەوە. باوکی بوو بە پارێزەر، بەمەش توانی خێزانێکی خۆشگوزەرانیی سەروو ناوەند پێکبهێنێت. لە پاڵ کاری پارێزەرییەکەی، باوکی سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتی هەبوو ئەویش وەک بنەماڵەکەیان خاوەنی کۆمەڵێک کێڵگەی بەرهەمهێنانی شەڕاب بوون. بە ماوەیەک پێش لە دایکبوونی کوڕەکەی و دەستپێکردنی قڕکردنی جوولەکەکان، ھاینریش ئایینەکەی گۆڕی بۆ مەسیحیی و ناوە ئەڵمانییەکەی (ھاینریش) هەڵبژارد بەسەر زمانی یدیشی، کە زمانی جووەکان بوو.

بە گشتی، باوکی مارکس کەسێکی بێ دین و کاریگەر بوو بە سەردەمی ڕووناکبیری، ئەو گرنگی بە کاری فەیلەسووفان ئیمانوێل کانت و ڤۆڵتێر دەدا. ئەو کەسێکی لیبرالی کلاسیک بوو، ڕۆڵی هەبوو لە گردبوونەوەکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە دەستووری ناوچەی پرووسیا، کە ئەوکاتە دەسەڵاتیی ناوچەکە تەواو شاهانەیی بوو. لە ساڵی ١٨١٩، هاینریش ماڵباتەکەی گواستەوە بۆ ماڵێکی ١٠ ژووریی لە نزیک پۆرتا نیگرا. ژنەکەی، هێنریتە پریسبێرگ جوولەکەیەکی هۆڵەندی بوو، ئەو لە خێزانێکی دەوڵەمەند هاتبوو، دواتر خێزانەکەی کۆمپانیای ئەلکترۆنیی فیلیپسیان دامەزراند. خووشکەکەی ئەو هاوسەری لایۆن فیلیپس بوو، کە ناوبراو سەرمایەدارێکی گەورە بوو، دواتر کارل کارل مارکس و ژنەکەی لە سەردەمی دوورخرانەوەیان بۆ لەندەن زۆر پشتیان بە لایۆن فیلیپس دەبەست بۆ مەبەستی قەرز وەرگرتن دەبەست.

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
شوێنی لەدایکبوونی مارکس, ئێستا بروکنستراسە ١٠، لە تریر. ئەو خێزانە دوو ژووریان لە نهۆمی خوارەوە و سێ ژووریان لە نهۆمی یەکەم گرتبوو. لە ١٩٢٨، لەلایەن پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیاوە کڕدراوە، ئێستا مۆزەخانەیەکی تەرخانکراوە بە کارەکانی مارکس.

شوێنی لەدایکبوونی مارکس, ئێستا بروکنستراسە ١٠، لە تریر. ئەو خێزانە دوو ژووریان لە نهۆمی خوارەوە و سێ ژووریان لە نهۆمی یەکەم داگیرکردبوو. لە ساڵی ١٩٢٨ لەلایەن پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیاوە کڕدراوە، ئێستا مۆزەخانەیەکی تەرخانکراوە بۆ ئەوی تێدایە.

زانیاری کەم دەربارەی منداڵیی مارکس دەزانرێت. ئەو سێیەم منداڵی خێزانەکە بوو لە کۆی ئەو نۆ منداڵەی هەیان بوو، دواتر بوو بە برا گەورەیان کاتێک لە ساڵی ١٨١٩ مۆریتزی برای مرد. لە ئابی ١٨٢٤، مارکس و خووشک و برا ڕزگاربووەکانی خرانە سەر کڵێسای لوتەریی، دایکیشی بەهەمان شێوە لە تشرینی دووەمی ١٨٢٥. تا ساڵی ١٨٣٠، مارکس لەلای باوکی لە خوێندنی تایبەتیدا بوو، دواتر چووە قوتابخانەی ئامادەیی تریر. بەڕێوبەری ئەو قوتابخانەیە، هوگۆ ویتینباخ بوو، ئەو هاوڕێی باوکی مارکس بوو. بەهۆی ئەوەی کە هوگۆ کۆمەڵێک کەسی لیبرالی لە قوتابخانەکەیدا کردبوو بە مامۆستا. ئەوا تووشی کێشەببوویەوە لەگەڵ دایک و باوکی قوتابییە کۆنەپارێزەکان. دەرەنجام لە ساڵی ١٨٣٢، پۆلیس بەسەر قوتابخانەکەیدا هەڵدا و بۆیان دەرکەوت کە بیرووباوەڕیی لیبرالی سیاسیی بەسەر قوتابییەکان دابەشکراوە. ئەمەش وەک کردەیەکی خینانەت و یاخیبوون لە سیستمی شاهانەی ئەوکات لێکدرایەوە، هەربۆیە کۆمەڵێک لە کارمەند و مامۆستایانی قوتابخانەکە گۆڕان، ئەمانەش لەوکاتەدا ڕوویاندا کە مارکس لە قوتابخانەکەدا دەیخوێند.

لە تشرینی یەکەمی ١٨٣٥ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، مارکس چوو بۆ زانکۆی بۆن بۆ ئەوەی فەلسەفە و ئەدەب بخوێنێت، بەڵام باوکی پێداگریی لەسەر خوێندنی یاسا کرد، ئەمەش لەبەر ئەوەی بوارێکی زیاتر پراکتیکی بوو. کاتێک تەمەنی گەیشتە ١٨ ساڵان، بەهۆی بارودۆخێک کە بە "سنگێکی لاواز" ناودەبرێت، مارکس لە ئەرکی سەربازی بەخشرا. لەو دەمەی لە زانکۆی بۆن بوو، مارکس پەیوەندیکرد بە یانەی شیعر کرد. لە گرووپەکەدا، کۆمەڵێک لە کەسانی ڕادیکاڵی سیاسیی تێدابوو کە پۆلیسیش چاودێری دەکردن. هەروەها مارکس بووە بەشێک لە کۆمەڵەی تریر تاڤەرن، لە کۆمەڵەکەدا کۆمەڵێک بیرۆکە ئاڵووگۆڕکران و بۆ ماوەیەکیش مارکس ببوو بە هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە. لەگەڵ ئەوانەش، مارکس لە هەندێک مشتوومڕی دیکە بەشدار بوو، کە هەندێکیان جددی بوون؛ لە ئابی ١٨٣٦دا، بەشداری لە مشتوومڕێک لەگەڵ ئەندامێکی کۆڕپسی زانکۆکەیدا کرد. هەرچەندە نمرەکانی لە وەرزی یەکەمدا باش بوون، بەڵام زۆری نەخایاند بەرەو خراپی چوون، ئەمەش وایکرد باوکی بە زۆر بگوازێتەوە بۆ زانکۆی بەرلین کە جدیتر و ئەکادیمیترە.

هیگلیزم و سەرەتای ڕۆژنامەنووسی: ١٨٣٦-١٨٤٣

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
جێنی ڤۆن وێستفالین لە دەیەی١٨٣٠دا

هاوین و پایزی ١٨٣٦ لە تریر بەسەر برد، مارکس زیاتر گرنگی بە خوێندن و ژیانی دا. مارکس لەگەڵ جێنی ڤۆن وێستفالین مارەبڕان، کە خانمێکی خوێندەواری خانەدان بوو، ئەو هەر لە منداڵییەوە مارکسی دەناسی. لەبەر ئەوەی جێنی مارەبڕینەکەی پێشووتری لەگەڵ لاوێکی خانەدان هەڵوەشانبوویەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مارکس پەیوەندی درووست بکات، ئەوا لەلایەن کۆمەڵگاوە پرسیاری هاتبووە سەر لە ڕوانگەی جیاوازی ئایینی و چینایەتییەوە. مارکس هاوڕێی باوکی جێنی بوو، کە ناوبراو لیبراڵێکی خانەدان بوو، دواتر مارکس تێزی دکتۆراکەی پێشکەش بە باوکی جێنی کرد. دوای حەو ساڵ وەک دەستگیراندار، لە ١٩ی حوزەیرانی ١٨٣٤، مارکس و جێنی کە کلێسایەکی پرۆتێستانت لە شارۆچکەی کرویتسناخ، لە ڕاینلەند-پالاتینات هاوسەرگیرییان کرد.

لە تشرینی یەکەمی ١٨٣٦ مارکس گەیشتە بەرلین، لە بەشی یاسا وەرگیرا و ژوورێکی لە میتێلستراس بە کرێ گرت. لە خولی یەکەمدا، مارکس بەشداری لە وتارەکانی ئێدوارد گانس (کە نوێنەرایەتی ڕوانگەی پێشکەوتنخوازی هیگڵی دەکرد، وردەکارییەکانی گەشەسەندنی عەقڵانی لە مێژوودا بە جەختکردنەوە بە تایبەتی لایەنە ئازادیخوازەکانی و گرنگی پرسی کۆمەڵایەتی) و کارل ڤۆن ساڤینی (کە نوێنەرایەتی قوتابخانەی مێژووی دەکرد). هەرچەندە مارکس یاسای دەخوێند، بەڵام سەرسام بوو بە فەلسەفە و بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕا بۆ تێکەڵکردنی ئەو دووانە، پێیوابوو "بەبێ فەلسەفە هیچ شتێک بەدی نایەت". مارکس حەزی لە فەیلەسوفی ئەڵمانی جۆرج ویلهێلم فریدریش هیگڵ بوو، هیگڵ تازە کۆچی دوایی کرد بوو و بیرۆکەکانی لە نێوان بازنەکانی فەلسەفی ئەوروپیدا مشتومڕێکی بەرفراوانیان لەسەر بوو. مارکس لە کاتی حەوانەوەیدا لە سترالاو پەیوەندی بە یانەی پزیشکەکانەوە کرد ( Doktorklub )، گرووپێکی خوێندکاران بوون و باسیان لە بیرۆکەکانی هیگڵی دەکرد، مارکس لە ڕێگەی ئەوانەوە چووە پاڵ کۆمەڵێک بیرمەندی ڕادیکاڵ کە بە لاوانی هیگلی ناسراوبوون لە ساڵی ١٨٣٧. ئەوان لە دەوری لودویگ فۆیەرباخ و برۆنۆ باوەر کۆبوونەوە، مارکس هاوڕێیەتییەکی تایبەتی نزیک لەگەڵ ئەدۆلف ڕوتنبێرگ پەرەی پێدا. هێگلییە لاوەکان هاوشێوەی مارکس ڕەخنەیان لە گریمانە میتافیزیکییەکانی هیگڵ گرت، بەڵام میتۆدی دیالێکتیکی ئەویان بەکارهێنا بۆ ڕەخنەگرتن لە کۆمەڵگەی دامەزراو، سیاسەت و ئایین لە ڕوانگەیەکی چەپەوە. باوکی مارکس لە ئایاری ١٨٣٨ کۆچی دوایی کرد و لە ئەنجامدا داهاتی خێزانەکە کەمی کرد. مارکس لە ڕووی سۆزدارییەوە لە باوکی نزیک بوو، لە دوای مردنی باوکیشی یادگارییەکانی پاراست.

تا ساڵی ١٨٣٧، مارکس خەریکی نووسینی بابەتی خەیاڵی و ناخەیاڵی بوو، کورتە ڕۆمانێکی بە ناوی دووپشک و فێلیکس تەواو کرد؛ لەگەڵ درامایەک بەناوی، Oulanem; هەروەها ژمارەیەک شیعری خۆشەویستی تایبەت بە جێنی ڤۆن وێستفالین نووسی. هیچ کام لەم بەرهەمە سەرەتاییانە لە سەردەمی ژیانیدا چاپ نەکران. شیعرە ئەویندارییەکانی لە دوای مردنی لە کتێبی کۆبەرهەمی کارل مارکس و فرێدریک ئەنگڵس: بەرگی یەکەمدا بڵاوکرانەوە. بە زوویی مارکس وازی لە چیرۆکە خەیاڵییەکان هێنا بۆ کاری دیکە، لەوانە لێکۆڵینەوە لە هەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیتاڵی، مێژووی هونەر و وەرگێڕانی بەرهەمە کلاسیکییە لاتینییەکان. لە ساڵی ١٨٤٠، لەگەڵ برۆنۆ باوەر دەستی بە کارکردنی هاوبەشکرد لەسەر نووسراوەکانی فەلسەفەی ئایین کرد کە بەرهەمی بۆچوونەکانی هیگڵە دەربارەی مەسیحییەت. هەروەها مارکس سەرقاڵی نووسینی تێزی دکتۆرای خۆی بوو بە ناوی جیاوازی نێوان دیموکراسی و ئیپیکوراسیی فەلسەفەی سرووشت، کە لە ساڵی ١٨٤١ تەواو بوو. ئەم تێزەی مارکس وەسفکراوە بە "پارچە بەرهەمێکی بوێرانە و ڕەسەن کە مارکس دەستی کرد بە نیشاندانی ئەوەی کە دەبێت خواناسی ملکەچی حیکمەتە باڵاکەی فەلسەفە بێت". وتارەکە مشتومڕێکی زۆری لەسەر درووست بوو، بەتایبەتی لەنێو پرۆفیسۆرە کۆنەپارێزەکانی زانکۆی بەرلین. لەبری ئەوە مارکس بڕیاریدا تێزەکەی پێشکەش بە زانکۆی جێنا بکات کە لیبڕاڵترە و فاکەڵتییەکە لە نیسانی ساڵی ١٨٤١ دکتۆرای پێبەخشی. بەو پێیەی مارکس و برۆنۆ باوەر هەردووکیان بێدین بوون، لە ئازاری ١٨٤١ دەستیان کرد بە داڕشتنی پلانێک بۆ دەرکردنی گۆڤارێک بە ناوی ئەرشیڤی بێباوەڕەکان ( Archiv des Atheismus )، بەڵام هەرگیز نەگەیشتە ئەنجام یان بڵاوکردنەوە. لە تەمموزدا مارکس و برۆنۆ لە بەرلینەوە گەشتێکیان بۆ بۆن ئەنجامدا. لەوێدا بە سەرخۆشبوون و گاڵتەکردن بە کڵێسا و بە خێرایی ڕۆیشتن بەسەر گوێدرێژێکەوە بەسەر شەقامەکان ناوبانگی زانکۆکەیان لەکەدار کرد.

مارکس بیری لە پیشەیەکی ئەکادیمی دەکردەوە، بەڵام ئەم ڕێگایە بەهۆی زیادبوونی دژایەتیی حکومەت بۆ لیبراڵیزمی کلاسیکی و گەنجانی هیگلیەوە قەدەغەکرا. مارکس لە ١٨٤٢دا چووە کۆڵن، کە لەوێ بوو بە ڕۆژنامەنووس، بۆ دەزگای ڕینلاند نیوز ( Rheinische Zeitung) دەینووسی، لەوێ بۆچوونە سەرەتاییەکانی سەبارەت بە سۆسیالیزم و پەرەسەندنی ئارەزووی خۆی بۆ ئابووری دەردەبڕی. مارکس ڕەخنەی لە حکوومەتەکانی ئەورووپی ڕاستڕەو گرت و هەروەها ڕەخنەشی لە کەسایەتییەکانی بزووتنەوەی لیبراڵ و سۆسیالیستیشی گرت، کە پێی وابوو کاریگەر نین یان دژە بەرهەمدارن. ڕۆژنامەکە سەرنجی سانسۆرکەرانی حکوومەتی پروسیای ڕاکێشا، کە هەموو ژمارەکان پێش چاپکردن پشکنینیان بۆ دەکرا، وەک مارکس بە دڵتەنگییەوە لەم بارەیەوە نووسیویەتی: "پێویستە ڕۆژنامەکەمان پێشکەشی پۆلیس بکرێت بۆ ئەوەی پشکنیی بۆ بکرێت، کە ئەگەر هەر بابەتێک لەلایەن پۆلیسەوە بۆنی دژە-مەسیحی یان نا پرۆسیی لێبکرێت، ڕۆژنامەکە ڕێگای چاپکردنی پێنادرێت". دوای ئەوەی ڕۆژنامەکە ڕەخنەی تووندی لە دەسەڵاتی شاهانەی ڕووس گرت، لەسەر داوای نیکۆڵای یەکەم کە قەیسەری ڕووس بوو، ڕۆژنامەکە لەلایەن حکوومەتی پرووسیا لە ١٨٤٣ قەدەغەکرا.

پاریس: ١٨٤٣-١٨٤٥

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
فریدریش ئەنگڵس, کە مارکس لە ساڵی ١٨٤٤ چاوی پێی کەوت؛ ئەو دووانە بوونە هاوڕێ و هاوکارێکی تەواوی ژیانیان.

لە ١٨٤٣، مارکس دەبێتە هاوسەرنووسەری ڕۆژنامەیەکی نوێ، ڕادیکاڵ و چەپڕەوی پاریسی بە ناوی تۆمار/ئەرشیڤی ئەڵمانی-فەڕەنسی ( Deutsch-Französische Jahrbücher )، پاشان لەلایەن چالاکوانی ئەڵمانی ئارنۆڵد ڕوجەوە دامەزرا بۆ کۆکردنەوەی ڕادیکاڵە ئەڵمانی و فەرەنسییەکان. هەر بۆیە مارکس و ژنەکەی لە تشرینی یەکەمی ١٨٤٣ ڕوویان لە پاریس کرد. سەرەتا لەگەڵ ژنەکەی و ڕوگ بە شێوەیەکی لە شوێنێکی هاوبەش لەناوچەی ٢٣ی شەقامی ڤانو دەژیان، بارودۆخی ژیانیان سەخت بوو، بۆیە لە ساڵی ١٨٨٤ و دوای لەدایکبوونی کچەکەیان جێنی کۆچیان کرد. هەرچەندە مەبەست لێی ڕاکێشانی نووسەران بوو لە هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانیا، بەڵام Jahrbücher زیاتر نووسەرە ئەڵمانییەکانی کۆکردبوویەوە، تاکە نووسەری نا-ئەڵمانی میخائیل باکونین ، ئەنارکیست بوو. مارکس دوو وتاری دایە ئەو بڵاوکەرەیەوە لە ژێر ناونیشانەکانی، " پێشەکییەک بۆ بەشداریکردن لە ڕەخنەگرتن لە فەلسەفەی مافەکانی هیگڵ " و " لەسەر پرسی جوولەکەکان"، ئەوە دووەمیان سەرەتایەک بوو لە ناساندنی ئەوەی کە چینی پرۆلیتاریا هێزێکی شۆڕشگێڕانەن و لەپاڵ ناساندنی ئارەزووەکانی مارکس بۆ کۆمۆنیزم. بڵاوکراوەکە تەنها یەک ژمارەی بڵاوکرایەوە، بەڵام تاڕادەیەک سەرکەوتوو بوو، بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی خستنەڕووی ئۆدە تەنزئامێزەکانی هاینریچ هاین لەسەر شا لودویگی باڤاریا ، وایکرد ئەڵمانیا قەدەغەی بکات و دەست بەسەر چاپە دابەشکراوەکانی بگرن (دواتر روگ ڕەتی کردەوە کە چیتر پشتگیریی دارایی بۆ ژمارەی داهاتووی بڵاوکراوەکە تەرخان بکات، هەروەها پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ مارکس نەما). دوای هەڵوەشانەوەی ڕۆژنامەکە، مارکس دەستی کرد بە نووسین بۆ تاکە ڕۆژنامەی ڕادیکاڵ و بێ سانسۆرکراوی زمانی ئەڵمانی کە لەو کاتە مابووەوە، ئەویش ڕۆژنامەی بۆ پێشەوە! ( Vorwärts!) بوو. ڕۆژنامەکە لە پاریس بوو و پەیوەست بوو بە کۆمەڵەی دادپەروەرانەوە کە کۆمەڵگەیەکی نهێنی سۆسیالیستی یۆتۆپیای کرێکاران و پیشوەران بوو. مارکس بەشداری هەندێک لە کۆبوونەوەکانیان دەکرد بەڵام نەچووە پاڵ ئەو کۆمەڵەیەوە. لە ڕۆژنامەی بۆ پێشەوە! ، مارکس بۆچوونەکانی خۆی لەبارەی سۆسیالیزمەوە لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی هیگڵی و فۆیێرباخییەکانی ماتریالیزمی دیالکتیکی دەردەبڕی، لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لە لیبڕاڵەکان و سۆسیالیستەکانی دیکە گرت کە لە ئەوروپا کاردەکەن.

لە ٢٨ی ئابی ١٨٤٤ مارکس لە کافێ دی لا ڕێجنس سۆسیالیستی ئەڵمانی فریدریش ئەنگڵس ناسی و هاوڕێیەتییەکی تەواوی ژیانی دەستیپێکرد. ئەنگڵس کتێبیە نوێیەکە بە ناوی (دۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرا لە ١٨٤٤) پشانی مارکس دا، کتێبەکە قەناعەتی بە مارکس هێنا کە چینی کرێکار دەبنە بریکار و ئامرازی دوایین شۆڕشی مێژوو. زۆری نەخایاند، مارکس و ئەنگڵس بە هەماهەنگی یەکترەوە کاریان لەسەر ڕەخنەگرتن کرد لەسەر بیرۆکە فەلسەفییەکانی هاوڕێی پێشووی مارکس، برۆنۆ باوەر. ئەم بەرهەمە لە ساڵی ١٨٤٥ بە ناوی خێزانی پیرۆز بڵاوکرایەوە. هەرچەندە مارکس ڕەخنەی لە باوەر گرت، بەڵام زیاتر لە ژێر کاریگەریەکی زۆر لە بیرۆکەکانی هیگلییە گەنجەکان ماکس ستێرنەر و لودویگ فۆیەرباخ بوو، بەڵام لە کۆتاییدا مارکس و ئەنگڵس وازیان لە ماتریالیزمی فۆیەرباخیش هێنا.

لەو ماوەیەی کە لە ە ناوچەی ٢٣ی شەقامی ڤانو، لە پاریس ژیاوە (لە تشرینی یەکەمی ١٨٤٣ تا کانوونی دووەمی ١٨٤٥)، مارکس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیەکی چڕ بوو لە ئابووری سیاسی ( ئادەم سمیس, دەیڤید ڕیکاردۆ, جەیمس میل و هتد )، سۆسیالیستە فەرەنسییەکان (بەتایبەت کلۆد هێنری سانت سیمۆن و چارڵز فۆریێ ) وە مێژووی فەرەنسا. لێکۆڵینەوە و ڕەخنەگرتن لە ئابووری سیاسی پڕۆژەیەک بوو کە مارکس تا کۆتایی ژیانی بەدوایدا دەگەڕا و لە ئەنجامدا بەرهەمە ئابوورییە سەرەکییەکەی لێکەوتەوە — سێ بەرگە کتێب بەناوی سەرمایە (Das Kapital) . مارکسیزم بەشێکی زۆری لەسەر سێ خاڵ کاریگەربووە: دیالێکتیکی هیگڵ ، سۆسیالیزمی یۆتۆپیای فەرەنسی و ئابووری سیاسیی بەریتانی. ئەمانە لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی پێشووی لە دیالێکتیکی هیگڵ، ئەو لێکۆڵینەوانەی کە مارکس لەم ماوەیەدا لە پاریس ئەنجامیدا، هەموو ئەمانە بەیەکەوە بەو مانایە دێن کە سەرجەم پێکهاتەکانی درووستبوونی "مارکسیزم" تا پاییزی ١٨٤٤ ئامادەبوون. دواتر مارکس بەشێوەیەکی هاوسەنگانە لە ڕەخنەگرتن لە ئابووری سیاسی دوورکەوتەوە— نەک تەنها بەهۆی ئاڵۆزی و جەنجاڵی ژیانی ئەو ڕۆژگارە، بەڵکوو سەرەڕای ئەوەش بە خەریکبوون بە کاری سەرنووسەریی ڕۆژنامەیەکی ڕادیکاڵ و دواتر بە هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستن و ئاراستەکردنی پارتێکی سیاسی لە ماوەی ساڵانی ئەگەرەکانی درووستبوونی ڕاپەڕینەکانی جەماوەریی خەڵک. هێشتا مارکس خەریکی توێژینەوەکانی بوو لەسەر تێەگیشتن لە ناواخنی سیستمی سەرمایەداری.

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
یەکەم چاپی مانیفێستی کۆمۆنیست, کە بە زمانی ئەڵمانی لە ساڵی ١٨٤٨ بڵاوکرایەوە

بە دڵنیاییەوە تا کۆتاییەکانی ١٨٤٤، هێڵکارییەک دەربارەی"مارکسیزم" لە هزری کارل مارکسدا دروست ببوو. لەڕاستیدا زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی ڕوانگەی مارکسیستی بۆ جیهان بە وردی کاری لەسەر کرابوو، بەڵام مارکس پێویستی بە نووسینی هەموو وردەکارییەکانی جیهانبینییەکەی بوو بۆ ئەوەی ڕەخنەی نوێی ئابووری سیاسی لە مێشکی خۆیدا زیاتر ڕوون بکاتەوە. بەم پێیە مارکس دەستنووسەکانی ئابووری و فەلسەفیەکانی نووسی. ئەم دەستنووسانە چەندین بابەتیان گرتەوە، کە وردەکاری چەمکی مارکسیان لەبارەی قۆناغی گواستنەوەی کرێکاران لەخۆ دەگرت. تا بەهاری ١٨٤٥، مارکس درێژەی دا بە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئابووریی سیاسی، سەرمایە و سەرمایەداری، ئەمەش ئەوی گەیاندبووە ئەو باوەڕەی کە ئەو ڕەخنە نوێیەی لە ئابووریی سیاسی کە پشتگیریی دەکرد- سۆسیالیزمی زانستی- پێویستە لەسەر بنەمایەکی ماتریالیستی تەواو گەشەسەندوو لە ڕوانگەی جیهانەوە بنیات بنرێت.

دەستنووسە ئابووری و فەلسەفیەکانی ساڵی ١٨٤٤ لە نێوان نیسان بۆ ئابی ١٨٤٤دا نووسرابوو، بەڵام زۆری نەخایاند مارکس زانی کە دەستنووسەکان لە ژێر کاریگەری هەندێک بیرۆکەی ناتەبای لودڤیگ فۆیەرباخدا بوون. بەم پێیە مارکس پێویستی بە پچڕانی فەلسەفەی فۆیەرباخ لە بەرژەوەندی ماتریالیزمی مێژوویی زانی، بەم شێوەیە دوای ساڵێک (لە نیسانی ١٨٤٥) دوای گواستنەوەی لە پاریسەوە بۆ برۆکسل، مارکس یازدە " تێزەکانی فۆیەرباخ "ی خۆی نووسی. "تێزەکان لەسەر فۆیەرباخ" زیاتر بە تێزی ١١ ناسراون کە دەڵێت "فەیلەسوفەکان تەنها بە شێوازی جۆراوجۆر جیهانیان لێکداوەتەوە، مەبەست ئەوەیە کە ئەوە بیگۆڕن". ئەم بەرهەمە ڕەخنەی مارکس لە ماتریالیزم، ئایدیالیزم (بۆ بچووککردنەوەی پراکتیک بۆ تیۆری) و، بە گشتی فەلسەفە (بۆ دانانی واقیعی ئەبستراکت لە سەرەوەی جیهانی فیزیکییەوە) لەخۆدەگرێت. بەم شێوەیە یەکەم وردبینی لە ماتریالیزمی مێژوویی مارکس ناساند، ئارگومێنتێک کە جیهان نەک بە بیرۆکە بەڵکو بە چالاکیی ڕاستەقینە، فیزیکی، ماددی و پراکتیک گۆڕی. لە ١٨٤٥، دوای وەرگرتنی داواکارییەک لە پاشای پرووسیاوە، حکومەتی فەرەنسا ڕۆژنامەی بۆ پێشەوە! داخست ، مارکسیش لە فەڕەنسا دەرکرا.

مارکس نەیتوانی لە فەرەنسا بمێنێتەوە یان بچێتەوە ئەڵمانیا، هەر بۆیە لە شوباتی ١٨٤٥ بڕیاریدا کۆچ بکات بۆ برۆکسل لە بەلجیکا. بەڵام بۆ مانەوەی لە بەلجیکا دەبوو بەڵێن بدات هیچ شتێک لەسەر بابەتی سیاسەتی هاوچەرخ بڵاونەکاتەوە. لە برۆکسل، مارکس پەیوەندی بە سۆسیالیستە دەربەدەرەکانی دیکەوە کرد کە لە سەرانسەری ئەورووپادا هاتبوون، لەوانە مۆیسس هێس ، کارل هاینزن و جۆزێف وایدەمایەر . لە نیسانی ١٨٤٥، ئەنگڵس لە بارمێن لە ئەڵمانیاوە ڕووی لە برۆکسل کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مارکس و کادرە پێگەیشتووەکانی کۆمەڵەی دادپەروەرییەوە بکات کە ئێستا بەدوای ماڵدا دەگەڕێن لە برۆکسل. دواتر ماری بێرنزی هاوڕێی ماوە درێژی ئەنگڵس، مانچستەری ئینگلتەرای بەجێهێشت و لە برۆکسل پەیوەندی بە ئەنگڵسەوە کرد.

لە ناوەڕاستی تەمموزی ١٨٤٥، مارکس و ئەنگڵس برۆکسلیان بەجێهێشت و بەرەو ئینگلتەرا، ئەمەش بۆ مەبەستی سەردانیکردنی سەرکردەکانی چارتیستەکان کە بزووتنەوەیەکی چینی کرێکار بوو لە بەریتانیا. ئەمە یەکەم گەشتی مارکس بوو بۆ ئینگلتەرا، ئەنگڵس ڕێبەرێکی ناوازە بوو بۆ ئەو گەشتەی مارکس. ئەنگڵس پێشتر دوو ساڵ لە مانچستەر لە ماوەی تشرینی دووەمی ١٨٤٢ تاوەکوو ئابی ١٨٤٤ ژیاوە. ئەنگڵس نەک هەر پێشتر زمانی ئینگلیزی دەزانی، بەڵکوو پەیوەندییەکی نزیکیشی لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردەکانی چارتیستەکاندا پەرەپێدابوو. لەڕاستیدا ئەنگڵس وەک پەیامنێر بۆ زۆرێک لە ڕۆژنامە ئینگلیزییەکانی چارتیست و سۆسیالیستەکان کاری دەکرد. مارکس ئەو گەشتەی وەک دەرفەتێک بەکارهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەو سەرچاوە ئابوورییانەی کە لە کتێبخانە جیاوازەکانی لەندەن و مانچستەردا بەردەستن بۆ خوێندن.

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
مارکس لەگەڵ کچەکانی و ئەنگڵس

مارکس بە هاوکاری ئەنگڵس دەستی کرد بە نووسینی کتێبێک کە زۆرجار وەک باشترین مامەڵە لەگەڵ چەمکی ماتریالیزمی مێژووییدا سەیر دەکرێت، ئەویش کتێبی ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانییە. لەم بەرهەمەدا مارکس لەگەڵ لودویگ فۆیەرباخ، برۆنۆ باوەر، ماکس ستێرنەر و باقی هیگلییە گەنجەکان جیابوویەوە، لە هەمان کاتدا لەگەڵ کارل گرون و "سۆسیالیستە ڕاستەقینەکانی" دیکەدا جیابووەوە کە فەلسەفەکانیان تەنها لەسەر "ئایدیالیزم" دامەزرابوو. لە کتێبی ئایدۆلۆژیای ئەڵمانیدا ، مارکس و ئەنگڵس دواجار فەلسەفەکەیان تەواو کرد، کە تەنها لەسەر بنەمای ماتریالیزم بوو وەک تاکە هێزی بزوێنەر لە مێژوودا. ئایدۆلۆژیای ئەڵمانی بە فۆرمێکی تەنزئامێزی گاڵتەجاڕانە نووسراوە، بەڵام تەنانەت ئەم فۆرمە تەنزئامێزە بەرهەمەکەی لە سانسۆر ڕزگار نەکرد. ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانی وەک زۆرێک لە نووسینە سەرەتاییەکانی دیکەی ئەو لە سەردەمی ژیانی مارکسدا بڵاو نەدەکرایەوە و بەڵکوو بڵاوکردنەوەی دواکەوت بۆ ١٩٣٢.

ئەم کتێبانە بناغەی بەناوبانگترین بەرهەمی مارکس و ئەنگڵسیان دانا، نامیلکەیەکی سیاسی کە بە مانیفێستی کۆمۆنیست ناسراوە. مارکس لە ساڵی ١٨٤٦دا لە برۆکسل نیشتەجێ بوو، بەردەوام بوو لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی توندڕەوی نهێنی کۆمەڵەی دادپەروەرەکان. وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، مارکس پێیوابوو کە کۆمەڵە تەنیا ئەو جۆرە ڕێکخراوە ڕادیکاڵە کە پێویستە بۆ هاندانی چینی کرێکاری ئەوروپا بەرەو ئەو بزووتنەوەیە جەماوەرییەی کە شۆڕشێکی چینی کرێکاری بەدوای خۆیدا بهێنێت. بەڵام بۆ ڕێکخستنی چینی کرێکاران بۆ بزووتنەوەیەکی جەماوەری، کۆمەڵە دەبوو ئاراستەی "نهێنی" یان "ژێرزەمین"ی خۆی ڕابگرێت و وەک پارتێکی سیاسی بە ئاشکرا کار بکات. لە کۆتاییدا ئەندامانی کۆمەڵەکە لەم ڕووەوە ڕازی بوون. بەم پێیە لە حوزەیرانی ١٨٤٧دا، کۆمەڵەکە بە ئەندامەکانی خۆی ڕێکخرایەوە و بوو بە کۆمەڵگەیەکی سیاسی کراوەی نوێی "ئاشکرا" کە ڕاستەوخۆ سەرنجی چینی کرێکاری ڕاکێشا. ئەم کۆمەڵگە سیاسییە نوێیە کراوە ناوی لێنرا کۆمەڵەی کۆمۆنیست. هەردوو مارکس و ئەنگڵس بەشدارییان لە داڕشتنی بەرنامە و بنەما ڕێکخراوەییەکانی کۆمەڵەی نوێی کۆمۆنیستدا کرد.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٨٤٧، مارکس و ئەنگڵس دەستیان کرد بە نووسینی بەرهەمێک کرد کە بووە بەناوبانگترین کاریان – بەرنامەیەکی کارکردن بوو بۆ کۆمەڵەی کۆمۆنیست. دەرەنجام مانیفێستی کۆمۆنیست بە هاوبەشی مارکس و ئەنگڵس لە کانوونی یەکەمی ١٨٤٧ تا کانوونی دووەمی ١٨٤٨ نووسرا، بۆ یەکەمجار لە ٢١ی شوباتی ١٨٤٨ بڵاوکرایەوە. مانیفێستی کۆمۆنیست بیروباوەڕی کۆمەڵەی نوێی کۆمۆنیستی خستەڕوو. ئیتر کۆمەڵگەیەکی نهێنی نەبوو، کۆمەڵەی کۆمۆنیست دەیویست ئامانج و مەبەستەکانی بۆ خەڵکی گشتی ڕوون بکاتەوە نەک بیروباوەڕەکانی خۆی بشارێتەوە وەک ئەوەی کۆمەڵەی دادپەروەرەکان دەیانکرد. دەستپێکی نامیلکەکە بنەمای سەرەکیی مارکسیزمیان خستۆتە ڕوو: "مێژووی هەموو کۆمەڵگایەکی تا ئێستا هەبوو، مێژووی خەباتی چینایەتییە". لە درێژەدا، مانیفێستەکە بەدواداچوون بۆ ئەو دژایەتیانە دەکات کە مارکس بانگەشەی بۆ دەکرد، واتە لە پێکدادانی بەرژەوەندییەکانی نێوان بۆرژوازی (چینی سەرمایەداری دەوڵەمەند) و پرۆلیتاریا (چینی کرێکاری پیشەسازی) سەرهەڵدەدەن. لەمەوە، مانیفێستەکە ئەو ئارگیومێنتە دەخاتە ڕوو کە بۆچی کۆمەڵەی کۆمۆنیست بە پێچەوانەی پارت و گروپە سیاسییە سۆسیالیستی و لیبراڵەکانی دیکەی ئەو سەردەمە، ئەوان بۆ بەرژەوەندی چینی کرێکار تێدەکۆشن بۆ ڕووخاندنی کۆمەڵگای سەرمایەدار و گۆڕینی بۆ سۆسیالیزم.

لە کۆتایی ئەو ساڵەدا، ئەورووپا زنجیرەیەک ناڕەزایەتی و یاخیبوون و زۆرجاریش ئاڵۆزی توندوتیژی بەخۆیەوە بینی کە بە شۆڕشەکانی ١٨٤٨ ناسرا. لە فەرەنسا شۆڕشێک بووە هۆی ڕووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی و دامەزراندنی کۆماری دووەمی فەرەنسا. مارکس پشتگیری لەم جۆرە چالاکییە دەکرد و بەم دواییە میراتێکی بەرچاوی لە باوکیەوە وەرگرتبوو (لە دوای مردنی باوکیەوە لە ساڵی ١٨٣٨، میراتەکەی لە لایەن لیۆنێل فیلیپسی مامیەوە ڕاگیرابوو) کە دەگوترێت ٦٠٠٠ یان ٥٠٠٠ فرانک بووە. ئەو سێیەکی میراتەکەی بەکارهێنا بۆ پڕچەککردنی کرێکارانی بەلجیکی کە پلانی کردەوەی شۆڕشگێڕانەیان دانابوو. هەرچەندە درووستی ئەم زانیاریانە جێی مشتوومڕن، وەزارەتی دادی بەلجیکا مارکسی بەو تۆمەتە تۆمەتبار کرد، دواتر دەستگیری کرد و ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ فەرەنسا، لەوێ لە بەرئەوەی حکوومەتێکی نوێی کۆماریی لە دەسەڵاتدا بوو، مارکس پێی وابوو کە ئەو لەوێ سەلامەت دەبێت.

کۆڵن: ١٨٤٨-١٨٤٩

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
مارکس و ئەنگڵس لە وەشانخانەی Neue Rheinische Zeitung . ئی.کاپیرۆ، ١٨٩٥.

مارکس بۆ ماوەیەکی کاتی لە پاریس نیشتەجێ بوو، بارەگای جێبەجێکاری کۆمەڵەی کۆمۆنیستی گواستەوە بۆ شارەکە و هەروەها یانەیەکی کرێکارانی ئەڵمانی دامەزراند کە کۆمەڵێک کەسایەتیی سۆسیالیستی ئەڵمانی لەخۆ گرتبوو. بە هیوای ئەوەی شۆڕشەکە بۆ ئەڵمانیا بڵاوبێتەوە، لە ساڵی ١٨٤٨ مارکس گەڕایەوە بۆ کۆڵن و لەوێ دەستی کرد بە دەرکردنی دەستنووسێک بە ناوی داواکارییەکانی حزبی کۆمۆنیست لە ئەڵمانیا، کە تێیدا تەنها داوای چوار خاڵ لە دە خاڵەکەی مانیفێستی کۆمۆنیستەکان دەکرد، ئەو لەو بڕوایەدا بوو کە لەو سەردەمەی ئەڵمانیا، دەبێت بورژوازی دەسەڵاتی پاشایەتی و ئەرستۆکراسی دەرەبەگایەتی بڕوخێنێت، پێش ئەوەی پرۆلیتاریا بتوانێت بۆرژوازی بڕوخێنێت. لە ١ی حوزەیران، مارکس دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە بە ناوی " Neue Rheinische Zeitung"، کە لە ڕێی بەشێک لە میراتی باوکییەوە خەرجییەکانی دابین دەکرد. ڕۆژنامەکە بۆ خستنەڕووی هەواڵەکان لە سەرانسەری ئەوروپا بە لێکدانەوەی مارکسیستی خۆی بۆ ڕووداوەکان داڕێژرابوو، هەروەها ڕۆژنامەکە کارل مارکسی وەک نووسەرەکی سەرەکی ناساندبوو. سەرەڕای بەشدارییەکانی هاوڕێ ئەندامانی کۆمەڵەی کۆمۆنیست، بە گوتەی فریدریش ئەنگڵس "دیکتاتۆریەتێکی سادە بوو لەلایەن مارکسەوە".

لە کاتێکدا سەرنووسەری ڕۆژنامەکە، مارکس و سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکانی دیکە بەردەوام لەلایەن پۆلیسەوە هەراسان دەکران و چەند جارێکیش مارکس دادگایی کرا، ڕووبەڕووی تۆمەتی جۆراوجۆر بووەوە لەوانە سووکایەتیکردن بە سەرۆکی داواکاری گشتی، ئەنجامدانی تاوانێکی ڕۆژنامەوانی و هاندانی یاخیبوونی چەکداری لە ڕێگەی بایکۆتکردنی باجەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو جارێک بێتاوان دەردەچوو. هاوکات پەرلەمانی دیموکراسی لە پرۆسیا هەڵوەشایەوە و پاشا فرێدریک ویلیامی چوارەم کابینەیەکی نوێی لە لایەنگرانی خۆی ناساند، کە ڕێوشوێنی دژە شۆڕشیان بۆ سڕینەوەی توخمە چەپەکان و توخمە شۆڕشگێڕەکانی دیکە لە وڵاتەکەدا جێبەجێ کرد. لە ئەنجامدا، ڕۆژنامەی (Neue Rheinische Zeitung) هەر زوو سەرکوت کرا، لە ١٦ی ئایاردا فەرمانی بەجێهێشتنی مارکس درا. مارکس گەڕایەوە پاریس، ئەوکاتە هەم لە ژێر چنگی هەڵمەتی دژە-شۆڕشگێران و هەمیش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرادا بوو، هەر زوو مارکس لەلایەن دەسەڵاتدارانی شارەوە دەرکرا، بەوەی بە هەڕەشەیەکی سیاسی دادەنرا. لەو ساتانەدا، مارکس و جێنی خێزانی چاوەڕێی منداڵی چوارەمیان بوون، مارکس نەیدەتوانی بگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا و بەلجیکا، هەر بۆیە لە ئابی ١٨٤٩ وەک پەنابەر ڕووی لە لەندەن کرد.

ماڵگواستنەوە بۆ لەندەن و نووسینی زیاتر: ١٨٥٠-١٨٦٠

مارکس لە سەرەتای حوزەیرانی ١٨٤٩دا ڕووی لە لەندەن کرد و تا کۆتایی ژیانی لەو شارەدا مایەوە. جگە لەوەش، بارەگای کۆمەڵەی کۆمۆنیست گواسترایەوە بۆ لەندەن. بەڵام لە زستانی ساڵانی ١٨٤٩-١٨٥٠دا، جیابوونەوەیەک لە ڕیزی کۆمەڵەی کۆمۆنیستدا ڕوویدا، کاتێک فراکسیۆنێک لەناو ئەو کۆمەڵەیەدا بە سەرۆکایەتی ئاگۆست ویلچ و کارل شاپەر دەستیان کرد بە ئاژاوەگێڕان بۆ ڕاپەڕینێکی دەستبەجێ. ویلچ و شاپەر پێیان وابوو کاتێک کۆمەڵەی کۆمۆنیست دەستپێشخەری ڕاپەڕینەکەی کرد، تەواوی چینی کرێکار لە سەرانسەری ئەوروپا "لەخۆوە" هەڵدەستێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بەوەوە بکات، بەمەش شۆڕش لە سەرانسەری ئەوروپادا دروست دەبێت. مارکس و ئەنگڵس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەوەی ڕاپەڕینێکی بێ پلانی لەو شێوەیە لە لایەن کۆمەڵەی کۆمۆنیستەوە "سەرکێشییە" و دەبێتە کردەیەکی خۆکووژی بۆ کۆمەڵەی کۆمۆنیست. ڕاپەڕینێکی وەک ئەوەی کە گروپی شاپەر/ویلیچ پێشنیاری کردووە، بە ئاسانی لەلایەن پۆلیس و هێزە چەکدارەکانی حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ئەوروپاوە دەچەوسێنرێتەوە. مارکس پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە ئەمە دەبێتە هۆی مەرگەسات بۆ خودی کۆمەڵەی کۆمۆنیست و دەیگوت گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا بە شەوێک بە هەوڵ و هێزی ئیرادەی مشتێک پیاو بەدی نایەت. لەبری ئەوە، لە ڕێگەی شیکارییەکی زانستییەوە بۆ بارودۆخی ئابووری کۆمەڵگا و بە هەنگاونان بەرەو شۆڕش لە قۆناغە جیاوازەکانی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتیدا دەهێنرێنە ئاراوە. لە قۆناغی ئێستای گەشەسەندندا ( دەورووبەری ١٨٥٠)، دوای شکستی ڕاپەڕینەکانی سەرانسەری ئەورووپا لە ساڵی ١٨٤٨، مارکس هەستی بەوە کرد کە کۆمەڵەی کۆمۆنیست دەبێت هانی چینی کرێکار بدات بۆ یەکگرتن لەگەڵ توخمە پێشکەوتنخوازەکانی بۆرژوازی، بۆ شکستپێهێنانی فیۆداڵی ئەرستۆکراسی لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە داواکارییەوە هەیە بۆ چاکسازییەکانی حکومەت، وەک ڕێکخستنێکی دەوڵەتێکی کۆماری بە دەستوور کە ئەنجوومەنێکی نوێنەرانی هەڵبژێدراوی ئازادی هەبێت لە ڕێی دەنگدانی نێرەکان. بە واتایەکی تر، پێویستە چینی کرێکار لەگەڵ هێزە بۆرژوازی و دیموکراسیەکان یەکبگرن بۆ هێنانەدی ئەنجامێکی سەرکەوتووانەی شۆڕشی بۆرژوازی پێش ئەوەی جەخت لەسەر ئەجێندای چینی کرێکار و شۆڕشێکی چینی کرێکاری بکرێتەوە.

دوای ململانێیەکی درێژخایەن کە هەڕەشەی تێکدانی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی دەکرد، بۆچوونی مارکس براوە بوو و دواجار، گروپی ویلچ/شاپەر کۆمەڵەی کۆمۆنیستیان بەجێهێشت. لە هەمان کاتدا، مارکس بە توندی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵەی پەروەردەیی کرێکارانی سۆسیالیستی ئەلمانیایەوە درووست کرد. کۆمەڵە کۆبوونەوەکانیان لە شەقامی گرێیت ویندمیل، سۆهۆ, ناوەندی شوێنە کات بەسەربردنەکانی لەندەن ئەنجامدا. هەروەها ئەم ڕێکخراوە بەهۆی ململانێیەکی ناوخۆیی نێوان ئەندامەکانیەوە تووشی لێکترازان ببوو، کە هەندێکیان شوێن مارکس کەوتبوون و هەندێکی دیکەشیان شوێن کوتلەی شاپەر/ویلیچ کەوتبوون. بابەتەکانی ئەم دابەشبوونە ناوخۆییە هەمان ئەو پرسانە بوون کە لە دابەشبوونە ناوخۆییەکەی ناو کۆمەڵەی کۆمۆنیستدا هاتنە ئاراوە، بەڵام مارکس لە شەڕی لەگەڵ فراکسیۆنی شاپەر/ویلیچ لەناو کۆمەڵگەی پەروەردەیی کرێکاری ئەڵمانیدا دۆڕا و لە ١٧ی ئەیلوولی ١٨٥٠ دەستی لە کۆمەڵەکە کێشایەوە.

ڕۆژنامەگەری و نیویۆرک دەیلی تریبیون

لە قۆناغی سەرەتاکانی ژیانی لەندەن، مارکس خۆی تەواو تەرخان کرد بە توێژینەوەکانی، بە جۆرێک خێزانەکەی بەرگەی هەژارییەکی زۆریان گرت. ئەنگڵس سەرچاوەی بژێوی ئەو بوو، بەوەی باوکی ئەنگڵس سەرمایەدارێکی پیشەسازیی بوو. لە پرووسیادا، مارکس وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەکەی خۆی، وە بەشدارییەکانی لەو ڕۆژنامانەی کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە هاوتەریب بوون، مارکس دەیتوانی بگاتە خوێنەرانی خۆی، کە لە چینی کرێکاران بوون. لە لەندەن بەبێ ئەوەی خۆیان خەرجی دارایی ڕۆژنامەیەک بگرنە ئەستۆ، مارکس و ئەنگڵس ڕوویان لە ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتیی کرد. لە قۆناغێکدا، وتارەکانیان لە شەش ڕۆژنامەی ئینگلتەرا، ئەمریکا، پرۆسیا ، نەمسا و ئەفریقای باشوور بڵاودەکرانەوە. ە ساڵی ١٨٥٢ تا ١٨٦٢، داهاتی سەرەکی مارکس لە ڕێی کارەکانی بوون وەک پەیامنێری بەشی ئەورووپا، لە ڕۆژنامەی نیویۆرک دەیلی تریبیون، هەروەها لە بڵاوکردنەوەی وتارەکانی لە ڕۆژنامە بۆرژووازییەکان. مارکس بابەتەکانی لە ئەڵمانیەوە بۆ ئینگلیزی لەلایەن ویلیەم پیپەر وەردەگێڕدران، تا ئەو کاتەی کە خۆی ئاست و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزیدا گەیاندە ئەوەی وتاری پێ بنووسێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک دەیلی تریبیون لە نیسانی ساڵی ١٨٤١ لەلایەن هۆراس گریلیەوە دامەزرابوو. دەستەی سەرنوسەرەکەی لە ڕۆژنامەنووس و بڵاوکەرەوەی بۆرژوازی پێشکەوتنخوازی لەخۆگرتبوو، لەنێویاندا جۆرج ڕیپلی و ڕۆژنامەنووس چارڵز دانا کە سەرنوسەر بوو. بڵاوکراوەکە هەر لە دامەزراندنییەوە سەرنجی چینی کرێکارانی ڕاکێشا؛ بەتایبەت کە نرخیشی دوو سەنت بوو، کە نرخێکی هەرزان بوو، هەروەها نزیکەی ٥٠ هەزار تیراژی لێ چاپ دەکرا، کە زۆرترین بوو لە ئەمریکا. ئایدی بڵاوکراوەکە پێشکەوتنخوازانە بوو و هەڵوێستی دژە کۆیلایەتی ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی گریلی بوو. یەکەم وتاری مارکس بۆ ڕۆژنامەکە، لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، لە ٢١ی ئابی ١٨٥٢دا بڵاوکرایەوە.

لە ٢١ی ئازاری ١٨٥٧، چارڵز دانامارکسی ئاگادار کردەوە کە بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری، لە هەفتەیەکدا تەنها بۆ یەک بابەت پارەی پێ دەدرێت، لە ئەگەری بڵاوکردنەوە یان نا؛ بۆ نووسەرەکانی دیکە ئەوا تەنها لە کاتی بڵاوکردنەوەدا پارەیان پێدەدرێت. مارکس وتارەکانی خۆی لە سێشەممە و هەینیدا ناردبوو، بەڵام، لە تشرینی یەکەمی ئەو ساڵەدا، تریبیون هەموو پەیامنێرەکانی لە ئەوروپا دوورخستەوە جگە لە مارکس و بی تایلۆر نەبێت، وە وتارەکانی مارکسیشی کەمکردەوە بۆ وتارێک لە حەفتەیەکدا. لە نێوان ئەیلوول و تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٦٠دا، تەنیا پێنج ژمارەی نوێ لە ڕۆژنامەکە چاپکرا. دوای ماوەی شەش مانگ دابڕان، مارکس لە ئەیلوولی ١٨٦١ تا ئازاری ١٨٦٢ دەستی بە نووسینەکانی کردەوە، ئەمەش تا ئەوکاتەی چاڕلز دانا ئاگاداری کردەوە کە چیتر شوێن لە تریبیوندا نەماوە بۆ پەیامنێرانی لەندەن، ئەمەش بەهۆی کاروباری ناوخۆی ئەمریکاوە. لە ساڵی ١٨٦٨ دانا ڕۆژنامەیەکی ڕکابەری دامەزراند بە ناوی نیویۆرک سەن ، کە سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بوو. لە نیسانی ١٨٥٧، دانا مارکسی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی بابەتەکانی بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر مێژووی سەربازی بخاتە بەردەم سایکلۆپیدیای ئەمریکی نوێ، کە بیرۆکەیەکی جۆرج ڕیپلی، هاوڕێی دانا بوو. بەگشتی ٦٧ وتاری مارکس-ئەنگڵس بڵاوکراونەتەوە کە ٥١ وتاریان لەلایەن ئەنگڵسەوە نووسراون، هەرچەندە مارکس لە مۆزەخانەی بەریتانیا هەندێک لێکۆڵینەوەی بۆ کردووە. تا کۆتاییەکانی دەیەی ١٨٥٠، بەرژەوەندی جەماوەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئەوروپا کەم بوویەوە و بابەتەکانی مارکس ڕوویان لە بابەتگەلێکی وەک "قەیرانی کۆیلایەتی" و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٦١ لە "جەنگی نێوان وڵاتان" کرد. لە نێوان کانوونی دووەمی ١٨٥١ و ئازاری ١٨٥٢، مارکس کاری لەسەر کارە تیۆریەکانی خۆی کردووە سەبارەت بە شۆڕشی فەرەنسا لە ساڵی ١٨٤٨، بە ناوی هەژدەهەمین برومێری لویس ناپلیۆن. لەم بابەتەدا چەمکەکانی لە ماتریالیزمی مێژوویی و خەباتی چینایەتی و دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا و سەرکەوتنی پرۆلیتاریا بەسەر دەوڵەتی بۆرژوازیدا کۆڵییەوە.

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
بەرگی یەکەمی داس کاپیتال

یەکەم چاپی نێودەوڵەتیی و سەرمایە

مارکس بەردەوام بوو لە نووسینی بابەت بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک دەیلی تریبیون تا ئەو کاتەی دڵنیا بوو لەوەی کە سیاسەتی ' تریبیون هێشتا پێشکەوتنخوازانە. بەڵام لە کۆتایی ساڵی ١٨٦١، بە ڕۆیشتنی چارڵز دانا لە ڕۆژنامەکە و گۆڕانکاری لە دەستەی سەرنوسەردا سیاسەتێکی نوێی سەرنوسەریی بەدوای خۆیدا هێنا. دەستەی نووسەرانی نوێ پشتگیری لە ئاشتییەکی دەستبەجێی نێوان یەکێتی و کۆنفیدڕاڵی لە شەڕی ناوخۆیی ئەمریکایان کرد. مارکس بە توندی لەگەڵ ئەم هەڵوێستە سیاسییە نوێیەدا نەبوو و لە ساڵی ١٨٦٣ ناچار بوو وەک نووسەرێک بۆ ڕۆژنامەی تریبیون بکشێتەوە.

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
مارکس وێنەی لەلایەن جۆن مایالەوە گیراوە، ساڵی ١٨٧٥

لە ١٨٦٤، مارکس تێکەڵی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی کرێکاران بوو، مارکس هەر زوو وەک ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی هەڵبژێردرا. لەو ڕێکخراوەدا، بەشداریکرد لە خەباتکردن دژی باڵی ئەنارکیستی کە لەلایەن میخائیل باکونین (١٨١٤-١٨٧٦) ڕێبەرایەتی دەکرا. هەرچەندە مارکس لەم کێبڕکێیەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام گواستنەوەی کورسی ئەنجومەنی گشتی لە ساڵی ١٨٧٢ لە لەندەنەوە بۆ نیویۆرک، کە مارکس پشتگیری لێکرد، بووە هۆی دابەزینی ڕێکخراوەکە. گرنگترین ڕووداوی سیاسی لەم کاتەدا ڕوویدابێت، کۆمۆنەی پاریس بوو لە ساڵی ١٨٧١ کاتێک هاووڵاتیانی پاریس لە حکوومەتەکەیان یاخی بوون و بۆ ماوەی دوو مانگ شارەکەیان بەدەستەوە گرت. لە بەرامبەر سەرکوتکردنی خوێناوی ئەم یاخیبوونەدا، مارکس یەکێک لە نامیلکە بەناوبانگەکانی خۆی بە ناوی " شەڕی ناوخۆیی لە فەرەنسا" نووسی کە بەرگریکردن بوو لە کۆمۆنە.

بە سەرنجدان بە شکست و بێزارییە دووبارەبووەکانی شۆڕش و بزووتنەوەکانی کرێکاران، مارکس هەوڵی تێگەیشتن و پێشکەشکردنی ڕەخنەیەکی گونجاوی لەگەڵ شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری دا، وە لێرەوە ئەو کاتێکی زۆری لە ژووری خوێندنەوەی مۆزەخانەی بەریتانیا بەسەر برد بۆ لێکۆڵینەوە. تا ساڵی ١٨٥٧، مارکس زیاتر لە ٨٠٠ لاپەڕە تێبینی و کورتە وتارەکانی لەسەر سەرمایە، موڵک و ماڵی زەوی، کرێکاری مووچە، دەوڵەت و بازرگانی دەرەکی و بازاڕی جیهانی کۆکردبووەوە، هەرچەندە ئەم بەرهەمە تا ساڵی ١٩٣٩ لە چاپدا دەرنەکەوت، لە ژێر ناوی بنەماکانی ڕەخنە لە ئابووری سیاسی.

لە ساڵی ١٨٥٩ مارکس بەشدارییەک لە ڕەخنەی ئابووری سیاسیدا یەکەم ڕەخنەی جیددی لە ئابووری سیاسی بڵاوکردەوە . ئەم بەرهەمە تەنیا وەک پێشبینییەک بوو بۆ سێ بەرگی داس کاپیتال (لەسەر چاپە ئینگلیزییەکەی نووسرا بوو: سەرمایە: ڕەخنە لە ئابووری سیاسی )، کە بەنیازی بوو لە ڕۆژێکی دواتردا بڵاوی بکاتەوە. مارکس لە کتێبی بەشداریکردن لە ڕەخنەی ئابووری سیاسیدا دەستی کرد بە لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە ئەکسیۆم (بەڵگەنەویستی) و پۆلەکانی بیرکردنەوەی ئابووری. کارەکە بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێکرا و چاپەکەش بە خێرایی فرۆشرا.

سەرکەوتنی فرۆشی کتێبی (بەشدارییەک لە ڕەخنەی ئابووری سیاسی)، مارکسی لە سەرەتای ساڵانی ١٨٦٠دا هان دا بۆ تەواوکردنی کارەکانی لەسەر سێ بەرگە گەورەکەی داس کاپیتال (سەرمایە) و تیۆرییەکانی بەهای زیادە کە باسیان لە تیۆریناسانی ئابووری سیاسی کرد و ڕەخنەی ئاراستە کردن، بەتایبەتی ئادەم سمیس و دەیڤید ڕیکاردۆ. زۆرجار تیۆرییەکانی بەهای زیادە بە بەرگی چوارەمی کتێبی سەرمایە ناودەبرێت و یەکێکە لە یەکەم نووسراوی گشتگیرە لەسەر مێژووی بیری ئابووری. لە ١٨٦٧، بەرگی یەکەمی کتێبی سەرمایە بڵاوکرایەوە، بەرهەمێک کە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە سەرمایەداری شیکردەوە. کتێبی سەرمایە ڕوونکردنەوەیەک بۆ "یاساکانی جووڵە"ی شێوازی بەرهەمهێنان لە دەستپێکەوە تا داهاتووەکەی پێشنیار دەکات بە وەسفکردنی داینامیکی کەڵەکەبوونی سەرمایە. لەگەڵ بابەتی دیکەش وەک گەشەی کاری مووچەخۆر, گۆڕینی شوێنی کار, کەڵەکەبوونی سەرمایە, کێبڕکێ, سیستەمی بانکی, مەیلی دابەزینی ڕێژەی قازانج, زەوی-کرێ. هەروەها چۆن مووچەخۆر بەردەوام دەسەڵاتی سەرمایە زیاتر دەکات و هتد.

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
مارکس لە ساڵی ١٨٨٢

داواکاری بۆ چاپێکی زمانی ڕووسیی کتێبی سەرمایە زۆری نەخایاند بووە هۆی چاپکردنی ٣٠٠٠ دانە لە چاپی زمانی ڕووسی، کە لە ٢٧ی ئازاری ١٨٧٢دا بڵاوکرایەوە. تا پاییزی ساڵی ١٨٧١، تەواوی چاپی یەکەم بە زمانی ئەڵمانی فرۆشرابوو و چاپی دووەمی بڵاوکرایەوە.

بەرگی دووەم و سێیەمی کتێبی سەرمایە تەنها وەک دەستنووسێک مایەوە، مارکس تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو لە کارکردن لەسەریان. لە دوای مردنی مارکس، هەردوو بەرگەکە لە لایەن ئەنگڵسەوە چاپ کران. بەرگی دووەمی سەرمایە لەلایەن ئەنگڵسەوە لە تەمموزی ١٨٩٣ لە ژێر ناوی سەرمایە ٢: پرۆسەی سووڕانەوەی سەرمایە بڵاوکرایەوە. ساڵێک دواتر، بەرگی سێیەمی کتێبەکە لە تشرینی یەکەمی ١٨٩٤ لە ژێر ناوی سەرمایە ٣: پرۆسەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری بە گشتی بڵاوکرایەوە. تیۆرییەکانی بەهای زیادە لە دەستنووسە ئابوورییە فراوانەکانی ساڵانی ١٨٦١-١٨٦٣ وەرگیراون، کە ڕەشنووسی دووەمە بۆ کتێبی سەرمایە، ئەم دووەمیان بەرگی ٣٠-٣٤ی بەرهەمە کۆکراوەکانی مارکس و ئەنگڵس دەگرێتەوە. بە تایبەتی، تیۆرییەکانی بەهای زیادە لە بەشی کۆتایی بەرگی سییەمی بەرهەمە کۆکراوەکانەوە تا کۆتایی بەرگی سی و دووەمیان دەستپێدەکات؛ لەم نێوەندەدا، دەستنووسە ئابوورییە گەورەکانی ساڵانی ١٨٦١-١٨٦٣ لە سەرەتای بەرگی سییەمی بەرهەمە کۆکراوەکانەوە تا نیوەی یەکەمی بەرگی سی و چوارەمیان دەڕوات. نیوەی دووەمی بەرگی سی و چوارەمی بەرهەمە کۆکراوەکان پێکهاتووە لە پارچە مانەوەی دەستنووسە ئابوورییەکانی ساڵانی ١٨٦٣-١٨٦٤ ، کە نوێنەرایەتی ڕەشنووسی سێیەمیان دەکرد بۆ کتێبی سەرمایە، و بەشێکی زۆری وەک پاشکۆیەک بۆ چاپی وەشانخانەی پەنگوین لە کتێبی سەرمایە هاتووە، بەرگی یەکەم. چاپێکی کورتکراوەی تیۆرییەکانی بەهای زیادە بە زمانی ئەڵمانی لە ساڵی ١٩٠٥ و لە ساڵی ١٩١٠ بڵاوکرایەوە. ئەم چاپە کورتکراوەیە وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی و لە ساڵی ١٩٥١ لە لەندەن بڵاوکرایەوە، بەڵام چاپی تەواوی بێ کورتکراوەی تیۆرییەکانی بەهای زیادە وەک "بەرگی چوارەم"ی کتێبی سەرمایە لە ساڵانی ١٩٦٣ و ١٩٧١ لە مۆسکۆ. بڵاوکرانەوە

لە ماوەی دەیەی کۆتایی ژیانیدا، تەندروستی مارکس خراپ بوو و بێ توانا بوو لەو هەوڵە بەردەوامەی کە تایبەتمەندی کارەکانی پێشووی بوو. ئەو توانی سەرنجێکی بەرچاو لەسەر سیاسەتی هاوچەرخ بدات، بەتایبەتی لە ئەڵمانیا و ڕووسیا. مارکس لە نووسراوەی ڕەخنەکان لە بەرنامەی گۆتا دژی مەیلی شوێنکەوتووانی ویلهێلم لیبکنێخت و ئۆگست بیبێل بوو بۆ سازشکردن لەگەڵ بیرۆکە سۆسیالیستییە دەوڵەتییەکانی فێردیناند لاسال لەپێناو بەرژەوەندی پارتێکی سۆسیالیستی یەکگرتوودا. ئەم بەرهەمە بە وتەیەکی دیکەی مارکس بەناوبانگە: " لە هەریەکەوە بەپێی توانای خۆی، بۆ هەریەکەیان بەپێی پێویستی خۆی".

ژیانی تایبەتی

خێزان

مارکس و ڤۆن وێستفالین پێکەوە حەوت منداڵیان بووە، بەڵام بەشێکی بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی کە لە لەندەن تێیدا ژیاون، تەنها سێ منداڵیان تا تەمەنی گەورەیی لە ژیاندا ماونەتەوە. منداڵەکانیان: جێنی کارۆلین (م. لۆنگوێت؛ ١٨٤٤-١٨٨٣)؛ جێنی لۆرا (م. لافارگ؛ ١٨٤٥-١٩١١)؛ ئێدگار (١٨٤٧-١٨٥٥)؛ هێنری ئێدوارد گای ("گویدۆ"؛ ١٨٤٩-١٨٥٠)؛ جێنی ئێڤلین فرانسیس ("فرانزیسکا"؛ ١٨٥١-١٨٥٢)؛ جێنی جولیا ئێلینۆر (١٨٥٥-١٨٩٨) و یەکێکی دیکە کە پێش ئەوەی ناوی لێنرێت مرد (تەمموزی ١٨٥٧). بە گوتەی زاواکەی، پۆڵ لافارگ ، مارکس باوکێکی خۆشەویست بووە. لە ساڵی ١٩٦٢دا، تۆمەتێک هەبوو کە مارکس کوڕێکی بە ناوی فرێدی، لە دەرەوەی هاوسەرگیری لە خزمەتکارەکەی، هێلین دیموتەوە بووە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی بەڵگەدارەوە جێی مشتومڕە.

مارکس زۆرجار ناوی خوازراوی بەکاردەهێنا، زۆرجار لەکاتی بەکرێدانی خانوو یان فلات، ئەمەش وادیارە بۆ ئەوە بووە کە دەسەڵاتداران دژوارتر بتوانن شوێنپێی بگرن. لەکاتێکدا لە پاریس بوو، ناوی "مۆنسیۆر ڕامبۆز"ی بەکارهێنا، لەکاتێکدا لە لەندەن بوو، نامەکانی بە ناوی "ئەی. ویلیامز" نووسی. هاوڕێکانی بە "موور" ناویان دەبرد، ئەمەش بەهۆی ڕەنگی تۆخی پێست و قژلوولە ڕەشەکەی بوو، لە کاتێکدا هانی منداڵەکانی دەکرد بە "نیکی پیر" و "چارلی" ناوی ببەن. هەروەها نازناو و ناوی ساختەی بە هاوڕێ و خێزانەکانیشی بەخشی بوو، ئاماژەی بە فریدریش ئەنگڵس کردووە بە "ژەنەڕاڵ"، هێلینی خزمەتکارەکەی بە "لێنچن" یان "نیم"، هاوکات یەکێک لە کچەکانی بە ناوی جێنیچین بانگدەکرد کە ناوێکە دەگەڕێتەوە بۆ ئیمپراتۆری چین، و یەکێکی دیکەش لۆرا، بە "کاکتوو" یان "هۆتنتۆت" ناسرابوو.

تەندرووستی

مارکس تا مردنیشی زۆری دەخواردەوە، ئەمەش بەتایبەت دوای ئەوەی لە دەیەی ١٨٣٠ پەیوەندی بە کۆمەڵگەی خواردنەوەکانی یانەی تاڤێرن ترێرەوە کرد.

مارکس لە ژیانیدا تووشی خراپی تەندروستی بووە (ئەو نەخۆشییەکەی خۆی "بەدبەختی بوون" وەسف کردووە) و نووسەرانی جۆراوجۆر هەوڵیان داوە وەسفی بکەن و لەبارەیەوە بدوێن. ژیاننامەنووس وێرنەر بلومنبێرگ هۆکارەکەی بۆ کێشەکانی جگەر و زراو گەڕاندەوە، کە مارکس لە ساڵی ١٨٤٩دا هەیبوو، دواتریش هەرگیز لە دەست نەخۆشییەکەی ڕزگاری نەبوو، بەتایبەت بەهۆی شێوازێکی ژیانی نەگونجاوەوە خراپتر بوو. زۆرجار ئازارەکانی بە سەرئێشە و هەوکردنی چاو و هەوکردنی دەمارەکانی سەر و ئازاری ڕۆماتیزمەوە دەهاتن. لە ساڵی ١٨٧٧، نەخۆشییەکی دەماری جددی دەرکەوت و کە دواتر بووە هۆی کەمخەوی، ئەمانە جگە لەوەشی کە مارکس لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکاندا دەجەنگا. نەخۆشییەکە بەهۆی زیادەڕۆیی لە کارکردنی شەوانە و سیستمی خۆراکی مارکس خراپتر بوو. مارکس حەزی لە خواردنە زۆر بەهاراتدارەکان، ماسی برژاو، کاڤیار، خەیاری ترشیات بوو، "هیچیان بۆ نەخۆشانی جگەر باش نین"، بەڵام حەزی لە شەراب و خواردنەوە هەبوو و بڕێکی یەکجار زۆر جگارەی دەکێشا "و بەو پێیەی کە بێ پارە بوو، زیاتر جگەرەی کوالیتی نزمی دەکێشا. شوێن و پەڵەی نەخۆشییەکەی ئەوەندە خراپ بوون کە مارکس نە دەیتوانی بەباشی دابنیشێت و نە کاریش بکات. بە گوێرەی بلومنبێرگ زۆرجار توڕەیی مارکس لە نەخۆشانی جگەردا دەبینرێت:


بە قسەی مێژوونووسی زانکۆی پرینستۆن جێرۆڵد سیگل، لە کۆتاییەکانی سەردەمی هەرزەکاریدا، ڕەنگە مارکس هەوکردنی سییەکانی هەبووبێت، بەمهۆیەوەش لە خزمەتی سەربازیی پرووسیا بەخشرابێت. دواتریش کاریگەری هەبووە لەسەر کارەکانی بۆ کتێبی سەرمایە (کە بۆی تەواونەکرا)، مارکس بەدەست سێ نەخۆشیەوە دەیناڵاند. نەخۆشی جگەر کە ڕەنگە بۆماوەیی بوو بێت، کە بەهۆی زیادەڕۆیی لە کارکردن و خۆراکی خراپ و کەمخەوی خراپتر بوو. هەوکردنی چاوەکانی بەهۆی زۆر کارکردن لە شەودا بوو. نەخۆشیی سێیەم، بڵاوبوونەوەی کوڵک و زیپکە بە جەستەیدا، "پێدەچێت بەهۆی لاوازی جەستەیی گشتیی و بەهۆی شێوازە جۆراوجۆرییەکانی ژیانی مارکس تووشی هاتبێت." – خواردنەوەی کحول، تووتن، خراپی خۆراک، و خەوتن –. ئەنگڵس زۆرجار ئامۆژگاری مارکسی دەکرد کە دەستکاری ئەم ڕژێمە مەترسیدارە بکات". لە تێزی لێکۆڵینەوەی سیگلدا، ڕەنگە هۆکاری ئەو قوربانیدان بە تەندرووستییەی مارکس بریتی بێت لە خۆبەشتزانی و خۆویستی (ئیگۆیزم) بێت، کە لە بنەڕەتدا مارکس لە باوکییەوە بۆی مابوویەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٧دا، دەستنیشانکردنی پاشەکشەی نەخۆشی پێستی مارکس لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی پێست سام شوستەر لە زانکۆی نیوکاسڵەوە ئەنجامدرا و بۆ شوستەر، دیارترین گریمانە ڕوونکردنەوە ئەوە بوو کە مارکس نەخۆشی جگەری نەبووە، بەڵکو تووشی نەخۆشی هەوکردنی هیدرادێنیتیس سوپوراتیڤا بووە. ئەم نەخۆشییە کە تا ساڵی ١٩٣٣ لە ئەدەبیاتی پزیشکیی ئینگلیزیدا باس نەکرابوو (بۆیە پزیشکەکانی مارکس لە بارەوەیان نەزانی)، دەتوانێت ئازاری جومگەکان (کە دەکرا بە هەڵە وەک نەخۆشی ڕۆماتیزم دەستنیشان بکرێت) و حاڵەتی ئازاربەخشی چاو درووست بکات. بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئەگەرە، شوستەر پشتی بەست بە: بڵاوکراوەی ٥٠ بەرگی کۆکراوەی کارەکانی مارکس/ئەنگلس.

شوستەر لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی باسی کاریگەرییە دەروونیەکانی نەخۆشییەکەی کرد، ئاماژەی بەوەدا کە پێست ئەندامێکی پەیوەندییە و هەوکردنی چەورییەکانی پێست ناڕەحەتییەکی دەروونی زۆر درووست دەکات، لەوانەش بێزاری و خەمۆکی لە وێنەی خود، باری دەروونی و خۆشگوزەرانی، هەستەکان کە شوستەر "بەڵگەی زۆری" لە نووسراوەکانی مارکسدا دۆزیەوە. پرۆفیسۆر شوستەر لە درێژەدا پرسیاری لە خۆی کرد کە ئایا کاریگەرییە دەروونییەکانی نەخۆشییەکە کاریگەرییان لەسەر کارەکانی مارکس هەبووە وە یان تەنانەت ئەگەر یارمەتی دابێت بۆ پەرەپێدانی تیۆری نامۆبوونی خۆی.

مردن

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
گۆڕی کارل مارکس، گۆڕستانی ئیست هایگەیت، لەندەن.

دوای مردنی جێنی هاوسەری لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٨٨١، مارکس تووشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان بوو، کە بۆ ماوەی ١٥ مانگی کۆتایی ژیانی لە تەندروستییەکی خراپدا هێشتەوە. لە کۆتاییدا هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و پلۆریزی بەدوای خۆیدا هێنا کە لە ١٤ی ئازاری ١٨٨٣ لە لەندەن کوشتی، کاتێک لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بوو، مارکس وەک کەسێکی بێ وڵات کۆچی دوایی کرد. لە ١٧ی ئازاری ١٨٨٣، خێزان و هاوڕێکانی لە لەندەن تەرمی ئەویان لە گۆڕستانی هایگەیت (بەشی ڕۆژهەڵات) لە ناوچەیەکی تایبەت بە بێباوەڕ و بێدینەکان بە خاک سپارد (گۆڕی جۆرج ئێلیۆت لە نزیکیەوەیە). بەپێی نووسراوەکانی فرانسیس وین، لە پرسەکەیدا لە نێوان نۆ بۆ یازدە کەس بەشدار بوون، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی سەرچاوە هاوچەرخەکان سێزدە کەسی ناسراو دەستنیشان دەکەن کە بەشداری پرسەکەیان کردبێت. ئەوان بریتی بوون لە، فریدریش ئەنگڵس ، ئێلینۆر مارکس، ئێدوارد ئەڤێلینگ، پۆڵ لافارگ، چارڵز لۆنگوێت، هێلین دیموس، ویلهێلم لیبکنێخت، گۆتلیب لێمکە، فرێدریک لێسنەر، جی لۆچنەر، سێر ڕەی لانکێستەر، کارل شۆرلێمەر و ئێرنست ڕادفۆرد. بڵاوکراوەیەکی ئەودەمەش باسی ئەوەی دەکرد کە ٢٥ بۆ ٣٠ کەس لە کەسوکار و هاوڕێیانی ماکرس بەشدارییان لە پرسەکەدا کردووە. نووسەرێک لە ڕۆژنامەی گرافیکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە 'لە هەڵەیەکی سەیردا ... مردنەکەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕانەگەیەندرا، و دواتر وەک ئەوەشی لێ هات کە ئەو لە پاریس مردبێت.' ڕۆژی دواتر ڕاستکردنەوەکە لە پاریسەوە هات؛ کاتێک هاوڕێ و شوێنکەوتووانی بەپەلە چوونە ماڵەکەی لە هاڤەرستۆک هیل، بۆ ئەوەی کات و شوێنی ناشتنەکەی بزانن، زانیان کە ئەو دەمێکە نێژراوە'.

چەندین هاوڕێی نزیکی لە پرسەکەیدا قسەیان کرد، لەوانە ویلهێلم لیبکنێخت و فریدریش ئەنگڵس. وتارەکەی ئەنگڵس ئەم بڕگەیەی لەخۆگرتبوو:

«لە ١٤ی ئازاردا، کاتژمێر چارەکێک بۆ سێی پاشنیوەڕۆ، گەورەترین بیرمەندی زیندوو وازی لە بیرکردنەوە هێنا. ئەو بۆ دوو خولەک بە تەنیا مابوویەوە و کاتێک گەڕاینەوە لەسەر کورسیەکەی بینیمان، بە ئارامییەوە خەوتبوو- بەڵام بۆ هەمیشە.»


ئەوکاتەی مارکس مرد، ئەو کچانەی کە لە ژیاندابوون: ئێلینۆر، لۆرا و هەروەها چارڵز لۆنگوێت و پۆڵ لافارگ بوون، دوو زاوای سۆسیالیستی فەرەنسی مارکس ئامادەبوون. پێشتر هاوسەرەکەی و کچە گەورەکەی کۆچی دواییان کردبوو، کچە گەورەکەی چەند مانگێک پێشتر لە کانوونی دووەمی ١٨٨٣ کۆچی دوایی کرد. لیبکنێخت، دامەزرێنەر و سەرکردەی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانی، بە زمانی ئەڵمانی وتارێکی پێشکەش کرد و لۆنگوێت، کەسایەتییەکی دیاری بزووتنەوەی چینی کرێکاری فەرەنسی، کورتە لێدوانێکی بە زمانی فەرەنسی دا. دوو تەلەگرامی پارتە کرێکارییەکان لە فەرەنسا و ئیسپانیا خوێندرانەوە. ئەمەش لەگەڵ وتارەکەی ئەنگڵسدا، تەواوی بەرنامەی پرسەکەی پێکهێنا. کەسانی غەیرە خزم کە بەشداری پرسەکەیان کردبوو، سێ هاوکارە کۆمۆنیستەکانی مارکس بوون: فریدریش لێسنەر، دوای دادگاییکردنی کۆمۆنیستەکانی کۆڵن لە١٨٥٢ بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی کرا؛ جی لۆچنەر کە ئەنگڵس بە "ئەندامێکی کۆن و کۆنی کۆمەڵەی کۆمۆنیست" وەسفی کردووە؛ و کارل شۆرلێمەر ، مامۆستای کیمیا لە مانچستەر، ئەندامی کۆمەڵەی شاهانە و چالاکوانێکی کۆمۆنیستی بەشداربوو لە شۆڕشی بادن لە ساڵی ١٨٤٨. یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی پرسەکە ڕەی لانکێستەر بوو کە زانای ئاژەڵناسی بەریتانی بوو و دواتر بوو بە ئەکادیمییەکی بەناوبانگ.

مارکس موڵکێکی تایبەتی بەجێهێشت کە بەهاکەی نزیک بە ٢٥٠ پاوەند بوو (لە ئەمڕۆدا، یەکسانە بە ٢٦,٧٨٨ پاوەند لە ٢٠٢١ دا). لەگەڵ مردنی خۆی لە ساڵی ١٨٩٥، ئەنگڵس "بەشێکی بەرچاو" لە موڵک و ماڵی بەرچاوی خۆی (بە بەهای ٤.٨ دۆلاری ئەمریکی بە نرخی ساڵی ٢٠١١) بۆ دوو کچەکەی مارکس کە لە ژیاندا مابوون، بەجێهێشت.

مارکس و بنەماڵەکەی لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٥٤ لە شوێنێکی نوێ لە نزیکەوە بە خاک سپێردرانەوە. شوێنی گۆڕە نوێکەی، لە ١٤ی ئازاری ١٩٥٦ پەردەی لەسەر لادرا، پەیامە بەناوبانگەکەی ئەوی لەسەرە و نووسراوە: " کرێکارانی جیهان یەک گرن "، کە دێڕی کۆتایی مانیفێستی کۆمۆنیستە. پارتی کۆمۆنیستی بەریتانیا (CPGB) مۆنۆمێنتی بە وێنەی پۆرترێتی لۆڕێنس برادشۆوە هەڵواسی و گۆڕی ڕەسەنی مارکس تەنها ڕازاندنەوەی زەلیلانەی هەبوو. دواتر کلاودیا جۆنز سەرۆکی مافی مەدەنی ڕەشپێست و چالاکوانی CPGB لە تەنیشت گۆڕی کارل مارکس بە خاک سپێردرا.

مێژوونووسی مارکسیستی ئێریک هۆبسبام نووسی: "ناتوانین بڵێین مارکس بە شکستەوە مرد" چونکە هەرچەندە لە بەریتانیا شوێنکەوتوویەکی زۆری بەدەست نەهێنابوو، بەڵام نووسینەکانی لە ئێستاوە دەستیان کردبوو بە کاریگەری لەسەر بزووتنەوە چەپەکانی ئەڵمانیا و ڕووسیا. لە ماوەی ٢٥ ساڵدا لە دوای مردنی، ئەو پارتە سۆسیالیستییەکانی ئەوروپا کە دانیان بە کاریگەریی مارکسدا ناوە لەسەر سیاسەتەکانیان، هەریەکەیان لە نێوان ١٥ بۆ ٤٧ لەسەد لەو وڵاتانەی کە هەڵبژاردنی دیموکراسی نوێنەرایەتییان هەبوو، زیادیان دەکرد.

فیکر

کاریگەربوون

بیری مارکس کاریگەربووی زۆرێک ژێدەرە، لەوانە بەڵام سنووردار نەکراوە بە:

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
مۆنۆمێنتی کارل مارکس و فریدریش ئەنگڵس لە مەکۆی مارکس-ئەنگڵز, بەرلین-میت, ئەڵمانیا

ڕوانگەی مارکس بۆ مێژوو کە ناوی لێنرا ماتریالیزمی مێژوویی (بە شێوەیەکی مشتومڕاوی وەک فەلسەفەی ماتریالیزمی دیالکتیکی لەلایەن ئەنگڵس و لینینەوە وەرگیراوە)، بە دڵنیاییەوە کاریگەریی ئەو بنەمایەی هیگڵ نیشان دەدات کە مرۆڤ دەبێ بە شێوەیەکی دیالکتیک سەیری واقیع (و مێژوو) بکات. بەڵام لە کاتێکدا هیگڵ بە زاراوەی ئایدیالیستی بیری کردبوویەوە، بیرۆکەکانی خستە پێشەوە، مارکس هەوڵی دەدا دیالێکتیک بە زاراوەی ماتریالیستی چەمکسازی بکات، قسەی لەسەر سەرەکییەتی ماددە بەسەر بیرۆکەدا دەکرد. لەو شوێنانەی کە هیگڵ "ڕۆح"ی وەک بزوێنەری مێژوو دەبینی، مارکس ئەمەی وەک عیرفانێکی ناپێویست دەبینی، واقیعی مرۆڤایەتی و کردارە فیزیکییەکانی کە جیهان لە قاڵب دەدەن، تەمومژاوی دەکرد. نووسیویەتی هیگڵیزم بزووتنەوەی واقیعیی لەسەر سەری خۆی داناوە و مرۆڤ پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆی بووەستێت. سەرەڕای ئەوەی مارکس حەزی لە زاراوەی نهێنی و عیرفانی نەبوو، بەڵام لە چەند بەرهەمێکیدا زمانی گۆتیکی بەکارهێناوە: لە مانیفێستی کۆمۆنیستدا ڕایدەگەیەنێت "تارماییەک هێرش دەکاتە سەر ئەوروپا".– تارمایی کۆمۆنیزم. هەموو زلهێزەکانی ئەورووپای کۆن چوونەتە ناو هاوپەیمانییەکی پیرۆزەوە بۆ دەرکردنی ئەم تارماییە".

هەرچەندە مارکس لە بیری سۆسیالیستی و فەرەنسی ئیلهام وەرگرتووە، بەڵام ڕەخنەی لە سۆسیالیستە یۆتۆپیاییەکان گرت، بەو پێیەی کە کۆمەڵگە سۆسیالیستییە بچووکە دڵخوازەکانیان بەستراوەتەوە بە پەراوێزخستن و هەژاری و تەنیا گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیستەمی ئابووریدا دەتوانێت گۆڕانکاری ڕاستەقینە بهێنێتە ئاراوە .

بەشدارییە گرنگەکانی دیکە لە پێداچوونەوەی مارکس بە هیگلیزمدا لە کتێبی ئەنگڵسەوە هات، باروودۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرا لە ١٨٤٤دا ، کە وایکرد مارکس لە ڕووی ململانێی چینایەتییەوە بیر لە دیالێکتیکی مێژوویی بکاتەوە و چینی کرێکاری مۆدێرن وەک پێشکەوتنخوازترین هێز ببینێت بۆ شۆڕش.

مارکس پێی وابوو کە دەتوانێت بە شێوەیەکی زانستی مێژوو و کۆمەڵگا بخوێنێتەوە، مەیلەکانی مێژوو تێبگات و بەو هۆیەوە پێشبینی دەرئەنجامی ململانێ کۆمەڵایەتییەکان بکات. بۆیە هەندێک لە شوێنکەوتوانی مارکس گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە شۆڕشێکی کۆمۆنیستی بە ناچاری ڕوودەدات. بەڵام مارکس بەناوبانگە لە یازدەهەمی " تێزەکانی فۆیەرباخ "دا جەختی لەوە کردەوە کە "فەیلەسوفەکان تەنیا جیهانیان لێکداوە، بە شێوازی جۆراوجۆر؛ بەڵام مەبەستەکە گۆڕینیەتی" و بە ڕوونی خۆی تەرخان کردووە بۆ هەوڵدان بۆ گۆڕینی جیهان.

مارکس لە حوزەیرانی ساڵی ١٨٥٣ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک هێرالد تریبیون باسی لە حوکمڕانی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا لە هیندستان کرد:

پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
مۆنۆمێنتی کارل مارکس لە شاری کیمنیتز (لە ١٩٥٣ تا ١٩٩٠ بە کارل مارکس ستات ناسراوبوو)

مارکس ڕوسیای وەک هەڕەشەی سەرەکی دژە شۆڕش بۆ سەر شۆڕشەکانی ئەورووپا سەیر دەکرد. لە کاتی جەنگی کریمەدا مارکس پشتگیری لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و هاوپەیمانەکانی بەریتانیا و فەرەنسا کرد لە دژی ڕووسیا. ئەو بە تەواوی دژی پان سلاڤیزم بوو، وەک ئامرازێکی سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا سەیری دەکرد. مارکس گەلانی سلاڤی جگە لە پۆلەندییەکان بە 'دژ شۆڕشگێڕ' زانیبوو. مارکس و ئەنگڵس لە شووباتی ١٨٤٩دا لە ڕۆژنامەی نیو ڕینیش زایتونگدا بڵاویان کردەوە:


مارکس و ئەنگڵس هاوسۆزی شۆڕشگێڕانی نارۆدنیکی ساڵانی ١٨٦٠ و ١٨٧٠ بوون. کاتێک شۆڕشگێڕانی ڕووسیا تزار ئەلێکساندەر دووەمی ڕووسیایان تیرۆر کرد، مارکس ئەو هیوایەی دەربڕی کە تیرۆرکردنەکە پێشبینی 'پێکهێنانی کۆمۆنێکی ڕووسی' دەکات. مارکس پشتگیری لە ڕاپەڕینەکانی پۆڵەندا لە دژی ڕووسیای تزاری دەکرد. لە وتارێکیدا لە لەندەن لە ساڵی ١٨٦٧ وتی؛

مارکس پشتگیری لە دۆزی سەربەخۆیی ئێرلەندا دەکرد . لە ساڵی ١٨٦٧دا بۆ ئەنگڵسی نووسی: "پێشتر پێم وابوو جیابوونەوەی ئێرلەندا لە ئینگلتەرا مەحاڵە". ئێستا پێم وایە حەتمییە. چینی کرێکاری ئینگلیز هەرگیز هیچ شتێک بەدەست ناهێنێت تا ڕزگاری نەبێت لە ئێرلەندا. . . . کاردانەوەی ئینگلیزی لە ئینگلتەرا ڕەگ و ڕیشەی ... لە ژێردەستەی ئێرلەندا بووە."

مارکس ماوەیەک لە جەزائیر بەسەر برد کە داگیرکرابوو و لە ساڵی ١٨٣٠دا کرابوو بەکۆلۆنی فەرەنسی، لەم ماوەیە ئەو دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە چاودێری ژیانی باکووری ئەفریقای کۆلۆنیالیزم بکات. ئەو لەبارەی سیستەمی دادپەروەریی کۆلۆنیالیزمەوە نووسیویەتی، کە تێیدا "جۆرێک لە ئەشکەنجەدان بەکارهێنراوە (و ئەمەش 'بە شێوەیەکی ڕێکوپێک' ڕوودەدات) بۆ دەرهێنانی دانپێدانان لە عەرەبەکان؛ بە شێوەیەکی سروشتی ئەوە دەکرێت (وەک ئینگلیزەکانی هیندستان) لەلایەن 'پۆلیس'ەوە؛ بڕیارە دادوەر بە هیچ شێوەیەک هیچ لەو بارەیەوە نەزانێت”. مارکس سەری سوڕما لە خۆبەزلزانینی زۆرێک لە دانیشتوانی ئەورووپی لە جەزائیر و لە نامەیەکدا نووسیویەتی: "کاتێک کۆلۆنیالیستێکی ئەوروپی لەنێو 'ڕەگەزە بچووکەکاندا' نیشتەجێ دەبێت، جا وەک دانیشتوو یان تەنانەت بۆ کاروباری بازرگانی، بە گشتی خۆی بە باڵادەستتر لە کەسێکی قۆزی وەک ویلیامی یەکەم [پاشایەکی پرۆس] دەزانێت. هێشتا کاتێک باس لە خۆبەزلزانین دەکرێت لە بەرامبەر 'ڕەگەزە بچووکەکان'، ئینگلیز و هۆڵەندییەکان لە فەرەنسییەکان زیاترن."

ناتوانرێت هیچ گومانێک بمێنێتەوە جگە لەوەی ئەو نەهامەتییەی کە ئینگلیزەکان بەسەر هیندووستان [هیندستان]دا سەپاندووە، لە بنەڕەتدا جۆرێکی جیاواز و بێ سنوور چڕترە لەوەی کە پێشتر هەموو هیندۆستانەکان دەبوو تووشی ببن. ئینگلتەرا تەواوی چوارچێوەی کۆمەڵگەی هیندستانی شکاندووە، بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی پێکهێنانەوەی هێشتا دەربکەوێت...

میرات

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
پەیکەری کارل مارکس لە شاری تریر لە ئەڵمانیا

فیکرەکانی مارکس کاریگەرییەکی قووڵیان لەسەر سیاسەتی جیهانی و بیری فیکری هەبووە، بەتایبەتی لە دوای شۆڕشی ڕووسیا لە ١٩١٧. زۆرجار شوێنکەوتوانی مارکس لەنێوان خۆیاندا مشتومڕیان کردووە لەسەر چۆنیەتی لێکدانەوە بۆ نووسینەکانی مارکس و بەکارهێنانی چەمکەکانی بۆ جیهانی هاوچەرخ. میراتی فکری مارکس بووەتە ململانێ لە نێوان چەندین مەیلدا کە هەریەکەیان خۆیان وەک وردترین لێکدەرەوەی مارکس دەبینن. لە کایەی سیاسیدا، ئەم مەیلانە بریتین لە تیۆرییە سیاسییەکانی وەک لینینیزم ، مارکسیزم-لینینیزم ، ترۆتسکیزم ، ماویزم ، لوکسمبۆرگیزم ، و مارکسیزمی ئازادیخواز و مارکسیزمی کراوە ، هەروەها ڕەوتی جۆراوجۆر لە مارکسیزمی ئەکادیمیدا پەرەی سەندووە، زۆرجار لەژێر کاریگەریی دیدگاکانی دیکەدا، لە ئەنجامدا مارکسیزمی پێکهاتەیی ، ماتریالیزمی مێژوویی ، مارکسیزمی دیاردەناسی، مارکسیزمی شیکاری و مارکسیزمی هیگڵی.

لە ڕوانگەی ئەکادیمییەوە، کارەکانی مارکس بەشدار بوون لە لەدایکبوونی کۆمەڵناسی مۆدێرن. وەک یەکێک لە سێ وەستای سەدەی نۆزدەهەمی "قوتابخانەی گومان"، شانبەشانی فریدریش نیچە و زیگمۆند فرۆید، و وەک یەکێک لە سێ تەلارسازەکانی سەرەکی زانستی کۆمەڵایەتی مۆدێرن لەگەڵ ئیمیل دورکهایم و ماکس وێبەر ئاماژەی پێکراوە. بە پێچەوانەی فەیلەسوفەکانی دیکە، مارکس تیۆرییەکانی پێشکەش دەکرد کە زۆرجار دەتوانرێت بە شێوازی زانستی تاقیبکرێنەوە. هەریەکە لە مارکس و ئۆگست کۆمت لە دوای عەلمانیبوونی ئەوروپی و پێشکەوتنی نوێ لە فەلسەفەکانی مێژوو و زانستدا دەستیان کرد بە پەرەپێدانی ئایدۆلۆژیای پاساوی زانستی. مارکس بە کارکردن لە نەریتی هیگڵیدا، پۆزەتیڤیزمی کۆمەڵناسی کۆمتی ڕەتکردەوە لە هەوڵێکدا بۆ پەرەپێدانی زانستێکی کۆمەڵگا. کارل لۆڤیت هەریەکە لە مارکس و سۆرن کیرکگاردی بە دوو گەورەترین جێنشینی فەلسەفی هیگڵی دەزانی. لە تیۆری کۆمەڵناسی مۆدێرن دا، کۆمەڵناسی مارکسی وەک یەکێک لە دیدگا سەرەکییە کلاسیکییەکان ناسراوە. ئایزایا بەرلین مارکس بە دامەزرێنەری ڕاستەقینەی کۆمەڵناسیی هاوچەرخ دەزانێت. لە دەرەوەی زانستی کۆمەڵایەتی، مارکس میراتێکی درێژخایەنی لە فەلسەفە، ئەدەب، هونەر و زانستە مرۆییەکانیشدا هەبووە.

کارڵ مارکس: ژیان, ژیانی تایبەتی, مردن 
نەخشەی ئەو وڵاتانەی کە خۆیان بە دەوڵەتی سۆسیالیستی ڕاگەیاندووە لە ژێر پێناسەی مارکسیزم – لینینی یان ماوی لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ١٩٨٣ کە گەورەترین ڕادەی خاکی دەوڵەتە سۆسیالیستییەکانی دیاری کردووە.

لە ڕووی سیاسییەوە میراتی مارکس ئاڵۆزترە. بە درێژایی سەدەی بیستەم، شۆڕشەکان لە دەیان وڵات خۆیان بە "مارکسیست" ناوزەد کرد — لە هەموویان گرنگتر شۆڕشی ڕووسیا بوو، کە بووە هۆی دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەت . سەرکردە گەورەکانی جیهان لەوانە ڤلادیمێر لینین, ماو تسیتۆنگ, فیدڵ کاسترۆ, سەلڤادۆر ئالێندە, جۆسیپ برۆز تیتۆ, کوامێ نکروما, جەوهەرلەعل نەهرۆ, نێڵسۆن ماندێلا, . شی جینپینگ ، ژان کلۆد جونکەر ، و تۆماس سانکارا هەموویان لە ژێر کاریگەری مەرکسدا بوون. جگە ئەو شوێنانەی کە شۆڕشە مارکسیستییەکان ڕوویانداوە، بیرۆکەکانی مارکس لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبۆتەوە. لەو وڵاتانەی پەیوەستن بە مارکسیزمەوە، هەندێک ڕووداو وایکردووە نەیارانی سیاسی مارکس تاوانی ملیۆنان مردن بخەنە ئەستۆی مارکس، لە کاتێکدا هەندێکی تر قسە لەسەر جیاکاری لە نێوان میرات و کاریگەریی مارکس بە تایبەتی و میرات و کاریگەریی ئەو کەسانە دەکەن کە بیرۆکەکانی مارکسیان بەکارهێناوە بۆ مەبەستی سیاسی. ئارسەر لیپۆو مارکس و هاوکارەکەی فریدریش ئەنگڵس بە "دامەزرێنەرانی سۆسیالیزمی دیموکراسیی شۆڕشگێڕی مۆدێرن" وەسف دەکات.

مارکس هەم پەیوەندیدار و هەم مشتومڕاوی دەمێنێتەوە. لە ئایاری ٢٠١٨، بۆ یادی دوو سەدەمین ساڵیادی لەدایکبوونی، پەیکەرێکی ٤.٥ مەتر لە پەیکەرتاشی پێشەنگی چینی وو ویشان و لەلایەن حکومەتی چینەوە بەخشرایە لە شوێنی لەدایکبوونی لە تریر و پەردەی لەسەر لادرا. ژان کلۆد یونکەر سەرۆکی ئەوکاتی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بەرگری لە یادەوەری مارکس کرد و وتی ئەمڕۆ مارکس "وەستاوە بۆ شتگەلێک کە بەرپرسیار نییە لێیان و هۆکاری نەبووە، چونکە زۆرێک لەو شتانەی کە نووسیویەتی بە پێچەوانەوە داڕێژراونەتەوە". لە ٢٠١٧، فیلمێکی درێژ بە ناوی کارل مارکسی لاو، کە مارکس و جێنی مارکسی هاوسەری و ئەنگڵس لەنێو شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیرانی دیکەی پێش شۆڕشەکانی ساڵی ١٨٤٨دا بەشدارن، پێشوازییەکی باشی ڕەخنەگرانەی وەرگرت بەهۆی وردبینی مێژووییەکەی و هەم بەهۆی گێڕانەوەیەکی باش لە ژیانی فیکری مارکسدا. لە بەرهەمێکی هونەریدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ یادی دوو سەدەی مارکس، ئەویش ڕۆمانی مارکس دەگەڕێتەوە لەلایەن جەیسۆن بارکەرەوە بوو.

لە ٢٠١٧، فیلمێکی درێژ بە ناوی کارل مارکسی لاو، کە تێیدا مارکس و جێنی مارکسی هاوسەری و ئەنگڵس لەنێو شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیرانی دیکەی پێش شۆڕشەکانی ساڵی ١٨٤٨ دا دەردەکەون، فیلمەکە بۆچوون و پێداچوونەوەی باشی وەرگرت بەهۆی وردبینی مێژووییەکەی و هەم بەهۆی باش مامەڵەکردنی سیناریۆیەکە لە ژیانی فیکری مارکسدا.

بەشێک لە بەرهەمەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

سەرچاوەکان

Tags:

کارڵ مارکس ژیانکارڵ مارکس ژیانی تایبەتیکارڵ مارکس مردنکارڵ مارکس فیکرکارڵ مارکس میراتکارڵ مارکس بەشێک لە بەرهەمەکانکارڵ مارکس بەستەرە دەرەکییەکانکارڵ مارکس سەرچاوەکانکارڵ مارکسئابوورناسیزمانی ئەڵمانیسۆشیالیزمسەرمایە (کتێب)فریدریش ئێنگڵسفەیلەسووفمانیفێستی کۆمۆنیستمێژووناس١٨١٨١٨٨٣کۆمەڵناسی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شانشینی یەکگرتووئایینڕووسیازیاد ئەسعەدکۆمۆنیزمشیعەتۆپی دەستجۆزێف ستالینحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانمەریوانچالاکیی جنسیی مرۆڤغەززەنەخۆشیی ئەلزھایمەرسەید سادقشۆڕشی ١٤ی تەممووزھەرێمی کوردستانپلەی سەربازیفیفتی-سیکس (ئارکانساس)مستەفا کەمال ئاتاتورکزمانی فارسیترسسی ئێس ئێسگۆرانیزارەکانی زمانی کوردیبەرلینئەمریکای باکوورئایەتی ڕاستگۆیانشەڕی ئێران و عێراققەڵادزێلیبرالیزمچەنگیزخانگورگسێکسی خێراکلاسیزمژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرلەشفرۆشییانەی تۆپی پێی بارسێلۆناپەیامەکانی نوورڕێبازە ئەدەبییەکانکەنگرژمێریاریوڵاتفیزیکمەریخکۆچەر بیرکارجەنگی جیھانیی دووەمڕۆبێرت میلیکانبەکتریاداستانی گلگامێشپێڕستی کونسوڵخانەی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستاندەستپەڕمۆرکۆمەڵناسیتەڵعەت تاھیرڕێکەوتننامەی جەزائیرمێژووی ڕۆژنامەوانیشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسمەشروب (ڕوونکردنەوە)کانی شەکرەکانی ماران، حاجیاواھەر کورد ئەبیننیسان (مانگ)مەولانای ڕۆمیئەدۆڵف ھیتلەرجەلال مەلەکشاپەرلەمانی کوردستانتاڤگەی بێخاڵمارکێتینگمارکۆ پۆلۆڕیالیزمئاکرێمەلا مستەفا بارزانیناسر ڕەزازیپێڕستی شارەکانی تورکیاقەزای دەربەندیخان🡆 More