ویکیپیدیای میسری (بە عەرەبیی میسری: ويكيبيديا مصرى) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە عەرەبیی میسری دەنووسرێت، ویکیپیدیای میسری وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | عەرەبیی میسری |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ |
وێبگە | arz |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
ئەم ویکیپیدیایە وەکوو جێگرێکی ویکیپیدیای عەرەبی بە بەکارھێنەرە میسرییەکان بەکاردێت. ھەتا ساڵی ٢٠٢٠، ویکیپیدیای میسری تەنیا ویکیپیدیایەک بوو کە بە زاری خۆماڵیی عەرەبی دەنووسرا. دووەمین دانە ویکیپیدیای مەغریبی بوو کە لە تەممووزی ساڵی ٢٠٢٠ دامەزرا.
لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ بە ٩٦١،٠٠٠ دیتنی وتار، سێیەمین ویکیپیدیای میسر بەپێی دیتنی وتار بوو. لەدوای ویکیپیدیای عەرەبی (٤٤ ملیۆن دیتنی وتار) و ویکیپیدیای ئینگلیزی (١٨ ملیۆن دیتنی وتار).
ویکیپیدیای میسری ھەتا ئێستا ٢٣٦٬٢٨١ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٧ بەڕێوەبەر و ١٬٦٢٣٬٠٢٤ وتاری ھەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای میسری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیای میسری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.