ویجدان عەبدولئیلاھ نەقیب (بە عەرەبی: وجدان عبد الإله النقيب، لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩١ بۆ ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦) ژنە شاعیرێکی عێراقی بوو، کە لە بەغدا لەدایکبووە و لەوێش وەک بێ دایکێک گەورە بووە، ویجدان لە پەیمانگای ھونەرە کارپێکراوەکان لە بەغدا خوێندوویەتی، ویجدان لە سەرەتاکانی دەیەی ٢٠١٠ دژی نەخۆشی شێرپەنجە جەنگاوە، شێرپەنجەیەک بەناوی (lymphoma) و شێرپەنجەیەکی تریش کە تووشی قژ دەبێت، یەکەم کۆمەڵە شیعرێکی خۆی بەناوی (حجل وأحلام و طفولة) پێش نۆ مانگ لە دوای مردنی بلاو کردەوە شیعرەکانی بە شێوەزاری عێراقی و فوسحە نووسیووە، پشتگری لەلایەن باوکی و ھاندانی لەلایەن شاعیر عریان السید خلف دا بووە کە وەک مامۆستاییەکی رووحی بووە بۆی، بەھۆی نەخۆشییەکەی بە نزیکەیی ٢٤ ساڵی مردووە.
لەدایکبوون | ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩١ |
---|---|
مەرگ | ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (٢٤ ساڵ) |
پیشە | شاعیر |
لە تەمەنێکی زۆر گەنجیەوە دەستی بە نووسینی شیعر کردووە، وە یەکەم ھاندان بۆ شیعرەکانی باوکی بووە، سەرەتای نووسینی شیعرەکانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خوێندنی لە کۆلێژ کە وەک خولیایەک شیعری دەنووسی، وە باوکی بەبەردەوامی پشتگیری بوو بۆ خولیاکەی، بەمەش باوکی ئاداب، شێواز، ستایلەکانی شیعری بۆ ڕووندەکردەوە، یەکەم سەرکەوتنی لە سەکۆی شیعردا لە ئاھەنگێکی تایبەتی ئەو پەیمانگایە بوو کە ئەوکاتە ئاھەنگی دەرچوونی بوو. یەکەم کتێبی خۆی بەناوی (حجل وأحلام وطفولة) لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بڵاوکردەوە، ئەگەرچیش چەندین ساڵ پێش ئێستا شیعرەکانی خۆی لە ڕیگەی ڕۆژنامەوە بڵاو کردبۆوە. بەردەوام بوو لە شیعرەکانی وە بووە شاعیرێکی ناسراوی عێراقی لە سەرەتاکانی دەیەی ٢٠١٠.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویجدان نەقیب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.