نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی کە ھەرگیز لە دایک نەبوو (بە ئیتالی: Lettera a un bambino mai nato) ڕۆمانێکی نووسەر و ڕوژنامەنووسی ئیتالیایی ئۆریانا فالاچییە، کە لە ساڵی ١٩٧٥ بڵاو کرایەوە.
نووسەر | ئۆریانا فاڵاچی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Lettera a un bambino mai nato |
وەرگێڕ | John Shepley |
وڵات | ئیتالی |
زمان | ئیتالیایی |
بڵاوکەرەوە | Rizzoli (Italy) Simon and Schuster (US) Arlington Books (UK) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٧٥ (ئیتالیایی) |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ١٩٧٦ (ئینگلیزی) |
جۆری کتێب | پرینتکراو (کتێب) |
لاپەڕەکان | ١١٤ |
ژپنک (ISBN) | 0-671-22374-7 |
OCLC | ٢٤٩٣٦٣٤ |
Dewey Decimal | ٨٥٨/.٩/١٤٠٧ |
LC Class | PZ4.F192 Le PQ4866.A4 |
ڕۆمانەکە لە زمانی ژنێکی گەنج کە گوایە خودی ئۆریانایە دەگێڕدرێتەوە کە قسە لەگەڵ منداڵێک دەکات کە ھێشتا بە دونیای نەھێناوە و باسی نادادوەریی و بێڕوحمیی جیھان و … دەکا. ئەم کتێبە تا کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ زۆرتر لە ٤ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا.
ئەم کتێبە لەلایەن چەند وەرگێڕی جیاوازەوە لەوانە عەزیز گەردی و یوسف عەلی پور و شاھۆ حەسەنپور وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
ژیان یانی ھیلاکی! بچکۆلەکە! ژیان شەڕێکە کە بەردەوام دووپات دەبێتەوە و لەجیاتی خۆشییەکانی کە تەنیا بەقەدەر چاوتروکانێکن، دەبی نرخێکی زۆر بدەی! ئاخر چۆن بزانم کە فڕێدانت کارێکی شیاوە یان نا؟ چۆن بزانم کە حەز دەکەی بە بێدەنگی بگەڕێیەوە یان نا؟ خۆ تۆ ناتوانی لەگەڵم بدوێی! ژیانت تەنیا گرێ کوێرەیەکە!
تۆ کچی یان کوڕ؟ حەز دەکەم کچ بیت و ڕۆژێک لە ڕۆژان ھەر ئەو شتانەی کە ئەمڕۆکە من ھەستیان پێ دەکەم، تۆش ھەستیان پێ بکەی! دایکم دەڵێ کچ بوون نەھامەتییەکی گەورەیە! من ھەموو قسەکانیم قەبوڵ نییە! کاتێک زۆر دڵتەنگ دەبێ دەڵێ ئاخ! خۆزگە پیاو بوومایە! دەزانم جیھانی ئێمە بە دەستی پیاوان و ھەر بۆ ئەوانیش دروست کراوە و زۆروێژی و سەرەڕۆییش لە ناخیاندا ڕەگ و ڕیشەی کۆنی ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی کە ھەرگیز لە دایک نەبوو تێدایە. |
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی کە ھەرگیز لە دایک نەبوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.